گەنجانی ڕانیە: بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید تێدەکۆشین
لە شارۆچکەی ڕانیە لە باشوری کوردستان، گەنجان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن، دووپاتی دەکەنەوە، تا ئازادی کوردستان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید تێکۆشان دەکەن.
لە شارۆچکەی ڕانیە لە باشوری کوردستان، گەنجان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن، دووپاتی دەکەنەوە، تا ئازادی کوردستان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید تێکۆشان دەکەن.
ئەمشەو لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لە باشوری کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ ی ئابەوە، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، ئەحمەد محەمەد، گوتی: " سۆزی خۆمان بۆ سەرۆک ئاپۆ و هەرکوردێکی بەشەرەف دوپات دەکەینەوە، تا کوردستانێکی ئازاد وسەرۆکێکی ئازاد بەڕوحیەتی ڕێی هەڤاڵ عەگید تێکۆشان دەکەین".
هەروەها بانگەوازیان کرد هەمووان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێم بوەستنەوە، چیتر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە قبووڵ نەکرێت، کە ڕۆژانە بە چاوساغی دەزگای پاراستن وڵاتپارێزان و خەڵکی سڤیل دەکرێتە ئامانج.
گەنجەکان دووپاتی دەکەنەوە، لێرە بەدوا، بەرامبەر هەر هێرش و تیرۆرکردنێکی وڵاتپارێزان، تۆڵە لە سیخوڕەکانی باشووری کوردستان دەکەنەوە. بە ڕۆحی عەگید و زیلان و بێریتان و ساراکان تێکۆشان بەتینتر دەکەن، ناهێڵن دوژمن لەسەر خاکی کوردستان بمێنێتەوە.
چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.