گەنجانی شێلادزێ یادی ١٥ی ئابیان بەرزڕاگرت

گەنجانی ناحیەی شێلادزێ لە باشووری کوردستان، یادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب-یان بەرز ڕاگرت.

گەنجان، کە لە شێلادزێی وڵاتپارێز، دەبنە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ڕووبەڕووی گوشارە دژوارەکانی پەدەکە دەبنەوە، لە ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابدا یاری ئاگرینیان هەڵدا.

ئەو گەنجانە ڕایانگەیاند، ئەو پیرۆزبایی کردنە، ھاوکات سڵاوکردنە لەو خۆڕاگرییەی، کە گەریلا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە زاپ ئەنجام دەدات.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەیەکی زۆرە کۆچبەری بەسەر خەڵکی شارۆچکەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی دەسەپێنێت. بە پشتیوانی و مۆڵەتی پەدەکە، ١٠ بنکەی سەربازی سوپای تورک لە دەوروبەری شارۆچکەکە دروستکراون. مانگی نیسانی ئەمساڵ ٢ کەسی خەڵکی گوندەکانی شێلادزێ، لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران.

ژ.ن