گەنجانی شەنگال سیمیناری ٤ی نیسانیان ئەنجامدا
بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەنجانی شەنگال سیمینارێکیان ئەنجامدا. گەنجان رایانگەیاند، ڕۆژبوونی سەرۆکایەتی ڕۆژبوونی ڕۆژە، گەنجێێتی خۆگەیاندنە بەم ڕۆژە."
بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەنجانی شەنگال سیمینارێکیان ئەنجامدا. گەنجان رایانگەیاند، ڕۆژبوونی سەرۆکایەتی ڕۆژبوونی ڕۆژە، گەنجێێتی خۆگەیاندنە بەم ڕۆژە."
یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزی بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان سیمینارێکیان ئەنجامدا. سمینارەکە بە دروشمی 'ڕۆژبوونی سەرۆکایەتی ڕۆژبوونی ڕۆژە، گەنجێتی خۆگەیاندنە بەم ڕۆژە' ئەنجامدرا.
سوهام شەنگالی وتەبێژی پەیوەندیەکانی دەرەوەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لەسەرناوی 'سەرۆکایەتی و گەنجێتی' قسەی کرد.
سوهام شەنگالی رایگەیاند کە بە ناسینی هزری عەبدوڵلا ئۆجالان خۆیان ناسیوە و بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بکەن پێویستە بە خەباتێکی گشتگیری بەم شێوەیە هەیە.
سۆهام شەنگالی باسی ئەوەی کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان لەنێو هەموو گەل و کۆمەڵگاکاندا بە تایبەتی لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدیدا گۆڕانکاریەکی گەورەی دروست کرد، گەلی فێری بەرخۆدان و تێکۆشان کرد و بەردەوام باسی دۆخی گەنجانی شەنگال کرد.
سوهام شەنگالی بەبیریهێنایەوە کە لە شەنگال بە هەزاران گەنج هەنە، دەخوێنن، دەچنە زانکۆکان، بەڵام بۆ ئازادی کۆمەڵگاکەیان بە خەمساردی دەجووڵێنەوە و وتی، " ئەمە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر گەنجانمان. لە هەموو شوێنێک گەنجان پێشەنگایەتی کۆمەڵگا دەکەن. لە هەموو جێگەیەک گەنجان بە بەرپرسیاری کۆمەڵگا هەڵدەستن، لەبەرئەوە گەنجان هێزێکی دینامیکی کۆمەڵگان. بۆیەش دوژمن زیاتر بۆ کۆمەڵگا بخات، هێڕش دەکاتە سەر گەنجان. پێویستە وەک گەنجانی شەنگال ئێمە لەبەرانبەر ئەو یاریانە پێویستە هوشیار بین لە هەموو کاتێک زیاتر کار بکەین، هزری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بگەیەنینە هەموو گەنجان."
لە بەشی دووەمی سیمینارەکەدا غەمگین شەنگالی لەسەر کاریگەری هزری عەبدوڵلا ئۆجالان لەسەر کۆمەڵگە و گەنجانی ئێزدی قسەی کرد.
غەمگین شەنگالی وتی، " دوای فەرماندەکە ئێمە هزری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانمان ناسی و لەنێو هەوت ساڵدا، ئێمە گۆڕانکاریمان لەنێو کۆمەڵگاکەماندا بینی. هەموومان دەزانین کە ئەمە بەرهەمی هزری سەرۆکایەتیە. بۆ ئەوەی بتوانین کەموکورتیەکان چارەسەر بکەین، پێویستە ئێمە گەنج خۆمان لە کاریگەری سیستمی کاپیتالیست و شەڕی تایبەتی رزگار بکەین. پێویستە گەنجان زیاتر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین."
غەمگین شەنگالی ئاماژەی بە ئەرکی گەنجان کرد بۆ پاراستن و بەرەوپێشەوەبردنی کۆمەڵگا و وتی، " ئەگەر ئێمە هەموومان وەک گەنجی ئێزدی ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین، یەکێتی و خەباتی خۆمان فراوانتر دەکەین."
گەنجانی بەشداری لە سیمینارەکە بۆچوونی خۆیان لەسەر ٤ی نیسان دەربڕێ.
دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نمایشکرا. سمینارەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت و ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.
ف.ق