گەنجانی ووڵاتپارێزی کەرکوک: "٤ی نیسان ڕۆژی هەڵهاتنی خۆری هیوایە بەسەر کوردستاندا"
کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوک، بەبۆنەوەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان، چالاکییان ئەنجامدا.
کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوک، بەبۆنەوەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان، چالاکییان ئەنجامدا.
لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی ٧٥هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، کۆمەڵەی گەنجانی وولاتپارێزی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجەلان، گەنجانی وەڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ناوەندی شاری کەرکوک و شوێنە گشتیەکانی شارەکە و بەتایبەتی لە لای قەڵای کەرکوک گەرەکی ڕەحیماوەی شارکە فیلیکسیان هەڵواسی، هەروەها گەنجانی ووڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەم بۆنەیە ڕایانگەیاند ٤ی نیسان رۆژی هەڵهاتنی خۆری هیوایە بەسەر کوردستاندا.
هـ . ب