گەنجێک لە پێش بینای نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەولێر خۆی سوتاند
گەنجێکی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێش بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند.
گەنجێکی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێش بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند.
دوو گەنجی پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانیی ئەمڕرۆ چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەگرتوەکان (UN) لە هەولێر و دوایان کرد هاوکارییان بکرێت ئەگەر نا خۆیان دەسوتێنن.
لە دوای ئەوەی لە لایەن نەتەوە یکگرتوەکانەوە هێچ وڵامێکیان دەست نەکەوت و هاوکارییان نەکردن، ئەو گەنجانە بۆ ڕاگەیاندنەکان قسەیان کرد، یەکێک لە گەنجەکان وتی: ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر کوردایەتی پەنابەر بووین، بەڵام لێرە کەس هاوکاریمان ناکات، ئێمە ناسنامەی پەنابەری نەتەوە یەکگرتوەکانمان هەیە و پێمان گوتن، 'هاوکاریمان بکەن ئەگەر نا خۆمان دەستوێنین' لە وڵامدا پێیان گوتین: "چی دەکەن بیکەن، بەڵام کەمێک لە ئێمە دوورکەوەنەوە بۆئەوەی زیانی بۆ ئێمە نەبێت و لۆگۆی نەتەوەی یەکگرتوەکان دیار نەبێت."
لە دوای قسەکردن بۆ ڕاگەیاندنەکان یەکێک لە گەنجەکان بەنزینی بە خۆیدا کرد و خۆی لە بەرچاوی ڕاگەیاندنەکان ئاگرتێبەردا و خۆی سوتاند، دواتر لەلایەن ڕاگەیەندنکارەکانەوە ئاگرەکەی کوژێندرایەوە و وەک لە دیمەنەکانی سوتاندنەکە دیار دەبێت بەشێکی زۆری لەشی ئەوە گەنجە سوتاوە.
پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور لە دۆخێکی سەخت دا ژیان بەسەر دەبەن و سەرباری ئەوەى زۆربەى هەرە زۆری پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندان، بەڵام ساڵەهای ساڵە چاوەڕێ دەکەن نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییان بکات بۆ باشبوونی ژیانیان، یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ یەک لە داواکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ ناکات.
ژ.ت