گەریلا بە بڕیارە لە سەرکەوتنەکانیدا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە بەردەوامی دەدەن بە چالاکیەکانیان. گەریلا بەم چالاکیانەیەوە گورزی کەمەرشکێن لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدەن.

 

بە دژواربوونی شەڕی هەبوون و شکۆ لە چیاکانی کوردستان، بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد و مرۆڤایەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە شەڕ و تەکتیکیاندا پەڕیوونەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. گەریلا بەم تاکتیکانەی شەڕکردنییەوە گورزی مردن لە داگیرکەران دەدەن.

بەرخۆدانەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، تێکچوونی توشی تورکی داگیرکەر کردووە. بە تایبەت لە نێوان ٨-١٣ تەمووزی ٢٠٢٤دا گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە تەکنیکی تایبەت ٧ چالاکی ئەنجام دا. لەم چالاکیانەدا بە لایەنی کەمەوە ٣ داگیرکەر بە سزاگەیاندران، ٦ داگیرکەریش بریندارکران و مۆڵگەکانی داگیرکەر خاپورکران. هەر دیسانەوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ کاروانێکی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە مۆڵەتی بنەماڵەی بارزانی دەربازی خاکی باشووری کوردستان دەبوو، بە گورزلێدانێکی مەزنەوە بووە ئامانجی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان. گەریلا بە پلانەوە لە دوو قۆڵەوە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی و قورسیشەوە گورزیان لە کاروانە سەربازییەکە وەشاند و ٤ ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەربازییان تێکشکاند. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیا ئازادەکان بۆ ئافراندنی ژیان و داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلی کورد و تەواوی جیهان، تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبەن. لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا گەریلا دەبێتە وەڵامدەرەوە و ئەم هێرشانە بێ ئەنجام دەکات. لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشەکانی داگیرکەر شکست دێنن. هەر کاتێک دەوڵەتی تورک لە ئاسمانەوە ویستبێتی هێرش بکات یان چاودێری بکات، ڕاستەوخۆ گەریلا بە جۆر و تەکنیکی سەردەمیانە دەیانکات بە ئامانج و کۆتایی بە هەوڵدانەکانیان دێنێت.

کاتێک کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ویستی چیا ئازادەکانی کوردستان کۆنترۆڵ بکات، فرۆکەی سیخوڕی و کەشفکردنی بێ مرۆڤی دەناردە سەر ئاسمانی چیا ئازادەکان، بەڵام گەریلا مۆڵەتی بەمە نەدا و بە چالاکیەکانی ١٨ فرۆکەی خستەخوارەوە و ئاسمانی کوردستانی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. نەک تەنها فرۆکەی سیخوڕی، بەڵکو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی داگیرکەریش دەبنە ئامانجی گەریلا و دەخرێنە خوارەوە، نمونەی ئەوە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی بە گورزی کوشندەی گەیلاوە خرانە خوارەوە.

چیاکانی کوردستان بۆ هەمیشە بە ئازادی دەمێننەوە

هەروەها کاتێک داگیرکەران ویستیان لە زەمینەوە بێن و چیاکانی کوردستان داگیربکەن، گەریلا بە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی و چالاکیە گورچبڕەکانی پێشوازییان لێدەکات. بارەگاکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بنەماڵەی بارزانی بۆیان دروستکردوون، دیسانەوە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی گەریلا و هەموو جوڵەیەکی داگیرکەران دەبێتە ئامانجی گەریلا. لە دژی ئەم بارەگایانە گەریلا بە دەیان چالاکی ئەنجامداوە و بەردەوامیشە. گەریلا بە ڕۆحێکی فیداییەوە دەدەن بەسەر داگیرکەراند و زیانێکی زۆرییان پێدەگەیەنن. بارەگای  سەربازی، مۆڵگە و کاروانە سەربازییەکانی داگیرکەران ناتوانن لە ژێر ئامانجی گەریلادا قوتار ببن. ئەمەش زۆر بەڕوونی ئەوە دەرەخات هیچ جێگەیەک لە چیا ئازادەکاندا بۆ داگیرکەران نیە و ناشبێت. چیاکانی کوردستان جێگەی فیدایی و قارەمانانی کوردن، جێگە و هەوارگەی گەریلای ئازادییە و هیچ کاتێک نابێتە جێگەی داگیرکەران، هەمیشە بە ئازادی دەمێنێتەوە.

نە هێرشە داگیرکارییەکان و نە خیانەتیش نابێتە ئاستەنگ

لە بەرامبەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانیدا کە بە هەموو خواست و ئیرادەیی خیانەتکارانەیانەوە ڕێگەیان بۆ داگیرکەران کردووەتەوە بێنە ناوخاکی باشووری کوردستانەوە، جەنگاوەر ئاپۆیی مۆری خۆیان لە مێژووی کوردستان دەدەن. و بە چالاکیەکانیان بە داگیرکەران و خیانەتکاران دەڵێن هیچ جێگەیەکتان نیە لەم خاکە پیرۆزەدا کە بەخوێنی هەزاران فیدایی ئاودراوە. لەبەرامبەر هەموو هێرشی داگیرکەران و نۆکەرییەکانی بنەماڵەی بارزانییدا، ڕۆڵە بەنرخەکانی گەلی کورد گیانی خۆیان دەکەن بە قەڵغان بۆ پارێزگاری لەم خاکە پیرۆزە بە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییەوە بۆ ئەوەی ڕیگریکردن لە داگیرکەران و ئازادی گەلەکەیان مسۆگەربکەن شەڕێکی داستان ئامێزانە بەڕێوەدەبەن.

گەریلا بە بڕیارە لەسەرکەوتنی شەڕەکانیدا، بۆ ئەوەش نە هێرشەکانی داگیرکاری، نە خیانەتی بنەماڵەی بارزانی دەتوانێت ببێتە ڕێگر لە لەبەردەم ئامانجی گەریلادا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چالاکیەکانی، لە بەرامبەر داگیرکارییدا، بە بڕیاریداری خۆیەوە سەرکەوتنی دۆزی کورد و کورستان دیاری دەکات.