گەریلا بە چالاکییەکانی سەر لە دوژمن دەشێوێنێت
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، کە بێوچان لە دژی سوپای تورک خۆڕاگری دەکەن، بە چالاکییەکانیان دوژمنی داگیرکەر شۆک دەکەن و سەری لێدەشێوێنن.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، کە بێوچان لە دژی سوپای تورک خۆڕاگری دەکەن، بە چالاکییەکانیان دوژمنی داگیرکەر شۆک دەکەن و سەری لێدەشێوێنن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە تایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا، بۆ ئەوەی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرکەوتن مسۆگەر بکات، لە شەڕدا هەموو توانا و دەرفەتەکانی بەکار دەھێنێت. دەوڵەتی تورک هێزی تەکنیکی لە بەرزترین ئاستدا و هەموو جۆرەکانی چەکی قەدەغەکراو لەوانەش چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، فڕۆکە سیخوڕیەکانی تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش لە جموجۆڵ ناوەستن.
گەریلاکان کە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە، بە شێوازی نوێ ھەم لە تونێلەکانی شەڕ و ھەمیش لە گۆڕەپانەکان لە رێگەی تیمە نیمچە گەرۆکەکان چالاکی ئەنجام دەدەن. ڕەنگە ئەم وتەیە گونجاو بێت، کە دەوڵەتی تورک تووشی سەرلێشێوان بووە. لە زاپ، مەتینا و خواکورک گەریلا ڕۆژانە چالاکی ئەنجام دەدەن.
گەریلاکانی کوردستان ئەو تەکنەلۆژیایە کە سوپای تورک پشتی پێ دەبەستێت، بە بەکارهێنانی شێوازی سەردەمیانە و بە ئەنجامدانی چالاکی تێکدەشکێنن. بە تایبەتی ئەو گەریلایانەی کە لە تیمە نیمچە گەرۆکەکان چالاکیی گرنگ ئەنجام دەدەن، سەر لە دوژمنی داگیرکەر دەشێوێنن. لە کاتێکدا فڕۆکە سیخوڕیەکانی داگیرکەران ٢٤ کاتژمێر بەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلادا دەسوڕێنەوە، سەرەڕای ئەمەش ناتوانن ڕێگری لە چالاکییەکانی گەریلا بکەن. کاتێک مرۆڤ سەرنجی دیمەنی چالاکییەکانی گەریلا بدات، دەبینێت کە دوژمن لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دا ئاسێ بووە.
لە نێو گەریلا شەهیدبوون شکۆمەندییەکی گەورەیە
گەریلاکان لە تونێلەکانی شەڕ لە دژی دوژمن لە چالاکییەکانیان بەردەوامن. دوژمن لە ھەرھەنگاوێکدا کە بۆ گەیشتن بە تونێلەکان دینێت، بەرەوڕووی بەرخۆدانی گەریلا دەبێتەوە.
ئەو بەرخۆدانەی لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەدەچێت لە جیهاندا ھاوشێوە و نموونەی نییە. سەرەڕای ئەوەی سوپای تورک چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا شکست بدات. ئەو ھەمووە هێرشە قورس و دژوارە لە دژی گەریلاکانی ئازادی ئەنجام دەدرێن، بەڵام گەریلاکان ھەموو جارێک دەتوانن ڕووبەڕووی داگیرکەران ببنەوە.
باشە ئەو ھێزەی ڕۆڵە قارەمانانی کوردستان لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟
پێش هەموو شتێک گەریلا لە پێناو ژیانێکی ئازاد دا هەموو شتێکی خۆیان فیدا دەکەن و لە هەمان کاتدا بەرەو سەرکەوتن ھەنگاو دەنێن. سەرچاوەی سەرەکی ھێزیان ڕێبەر ئاپۆیە. ھەر گەریلایەک بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەی، گەل و خاکەکەی شەڕ دەکات.
چونکە گەریلاکان ھەموو کات بە ئازادی ژیانیان کردووە و جگە لە سەرکەوتن بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەنەوە.
گەریلا بە شەڕ و چالاکییەکانیان نیشانمان دەدەن، کە ئەگەر مرۆڤ لەسەر ئامانجەکەی پێداگر بێت، هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە گەیشتن بەو ئامانجە بکات. لە ڕێگەی شەڕی گەریلاوە دەبینین ئیرادەی گەل چەند بەهێزە و بەرخۆدان لە چ ئاستێکدایە. لەم شەڕە دژوارەدا بێگومان قوربانی قورسیش دەدرێت. بەڵام هەر گەریلایەک کە شەهید دەبێت، بۆ ھاوڕیکانیان دەبنە سەرچاوەی ھێز.
ئەوەش توڕەیی لە دژی داگیرکاری هێندەی تر زیاتر دەکات.
گەریلا بۆ ئەوەی ئامانجی ھاوڕێ شەھیدەکانیان بەدی بھێنن و تۆڵەیان بکەنەوە، دەژین. ئەمڕۆ ھەر گەریلایەک لە دژی داگیرکاری تێکۆشان دەکات، گیانی بەخت دەکات. دەزانێت ئەگەر شەهیدیش بێت، هەزاران ھاوڕێی جێگەکەی پڕ دەکەنەوە. چونکە لەو تێکۆشانەدا شەهیدبوون گەورەترین شکۆمەندییە. دەزانن لەگەڵ بەرخۆدان، بۆ مرۆڤایەتی بوونەتە هیوای ژیانێکی ئازاد. ھاوکات ئەمەش شکۆمەندییەکی گەورەیە.
بەرخۆدانی گەریلا دەگاتە بەرزترین ئاست و ترسێکی گەورە دەخاتە نێو دڵی داگیرکەران. ھەربۆیە کاتێک سێبەری گەریلایەک دەبینن دەیان فڕۆکەی سیخوڕی هەڵدەستێنن و بە سەدان بۆمب بۆردوومانی ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەکەن.
بەم بەرخۆدانەی گەریلا، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت. بۆ ئەوەی ئەم سەڕکەوتنەش به خێرایی بەدی بێت، پێویسته هەموو کوردێکی خاوەن ویژدان ئەوه ببینێت و لە پێناو تێکۆشان ھەرچی لەدەست دێت ئەنجامی بدات.
ژ.ن