گەریلا بۆ پاراستنی کوردستان لە سەنگەردایە

سوپای تورک، کە لە مانگی ئابدا هێرشەکانی بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا چڕتر کرد، سەرباری بەکارهێنانی هێزی تەکنیکیش بەرامبەر گەریلا شکست دەهێنێت. شەڕە دژوارەکە دەریدەخات کە گەریلا چ هێزێکە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خاکی کوردستان.

ماوەیەکی زۆرە لە زاگرۆسەکان، شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلا و سوپای تورک لە ئارادایە. لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە شەڕەکە گەورەتر بووە. سەرەڕای سەختی و دژوارییەکان، ئێستا شەڕەکە گەیشتووەتە شاخی جودی.

لەو هەرێمە سوپای تورک چیتر ناتوانێت جموجۆڵ بکات. ڕاستییەکە ئەوەیە، کاتێک سوپا ڕووبەڕووی چالاکییەکانی گەریلا دەبێت، بۆ شاردنەوەی زیانەکانی تەرمەکانی دەسوتێنێت، یان بەشێوەی 'لە ئەنجامی ڕووداوێک' بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکات. لە ماوەی ڕابردوودا ئەم دۆخە پرسی گەرمی ڕۆژ بووە. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی شێوازەکانی شەڕی تایبەت شکستی خۆی بشارێتەوە.

سوپای تورک بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی رای گشتی کۆنتڕۆل بکات جارجار زیانەکانی خۆی ئاشکرا دەکات. بەڵام زانیارییە ڕاستەکان لەسەر ماڵپەڕە ئینتەرنێتیەکانی گەریلا بڵاودەکرێنەوە. لەو زانیاریانەدا ناسنامە و دیمەنی ئەو سەربازانەی کوژراون، ئاشکرا دەکرێن. سوپای تورک هێشتاش درۆ لەگەڵ ڕای گشتی دەکات.

سوپای تورک ڕۆژانە چەندین جار بۆمبارانی گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکات. بەشێکی هەرە زۆری داهاتی تورکیا بۆ ئەو بۆمب و فڕۆکانە خەرج دەکرێت. بەڵام لە کۆتایەکەشدا 'سەرباز لە بەرزایی دەکەوێتە خوارەوە و دەمرێت'، یان 'مێش هەنگ پێوەی دەدات و دەمرێت'. سەرەڕای ئەم شکستە، دەوڵەتی دوا پاروو و بژێوی لەگەلی تورکیا دەستێنێت و لە شەڕدا خەرجی دەکات و بۆمبارانی چیاکانی کوردستان دەکات.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا گەریلا بە چەکی سوک لە تونێلەکانی شەڕ لە دژی سوپای تورک چالاکیی ئەنجام دەدات. گەریلا بەو چالاکییانە هێزی تەکنیکی سوپای تورک تێکدەشکێنێت.

مانگی ئاب و هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولیش، گەریلاکان گۆڕەپانەکانیان بۆ سەربازانی تورک کردە دۆزەخ. لە مانگی ئابدا کە ساڵیادی جەژنی ژیانەوە بوو، بە ئەنجامدانی چالاکی، یادی چالاکییەکەی فەرماندە عەگیدیان کردەوە. سوپای تورک کە ساڵی ١٩٨٤لە دهێ شکستی هێنا، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لە شاخی جودی و گۆڕەپانی سیدا شکست دەهێنێت. ڕۆحی سەرکەوتن و بناغەی ژیانێکی ئازادی گەریلا لە تونێلەکاندا بنیاد دەنرێت.

گۆڕەپانەکانی گەریلا ڕۆژانە دەیان جار بۆردومان دەکرێن

مانگی ئاب بە دڵنیاییەوە خاوەنی واتایەکە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ هێندەی تر گرنگتری دەکات، بەرخۆدانی گەریلایە لە دژی ستەمکاران و داگیرکاری. هەرکەسێک کە بەدواداچوون بۆ پرسە گرنگەکانی ڕۆژ دەکات لانیکەم جارێک ناوی شاخی جودی و گۆڕەپانی سیدای بیستووە و بەر گوێی کەوتووە. ئەوەی ئەمڕۆ نوێنەرایەتی ئیرادەی گەریلا دەکات، ئەم دوو گۆڕەپانەی بەرخۆدانە.

بەرخۆدان لە شاخی جودی و سیدا ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە. بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورک و بەرخۆدانی گەورە و ناوازەی گەریلا، ڕەنگە مانگی ئاب یەکێک لە هەرە مانگە سەخت و دژوارەکان بێت. چونکە مانگی ئاب لە ئەقڵ و هۆشی دەوڵەتی تورکدا بووەتە برینێک کە سارێژ نابێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک تۆڵەکردنەوە لە تەقاندنی یەکەم فیشەک، لە مانگی ئابدا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو هەرێمانە زیاد کرد، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بووەوە.

تەنها لە مانگی ئاب و هەفتەی یەکەمی ئەو مانگەدا، سوپای تورک ١٢٠ جار بە فڕۆکە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان و تونێلەکانی شەڕی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کرد. لەو هێرشانە بە ئاسانی دەتوانین تێبگەین کە سوپای تورک چەندە گورزی قورسی لەلایەن گەریلا قارەمانەکانەوە بەرکەوتووە. لە مانگی ئابەوە تا ٥ی ئەیلول، ٣٥٣ چالاکی جیاجیا لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا ١٤٥ سەرباز کوژراون و ٢٣ سەربازیش برینداربوون.

 

هاوکات لەگەڵ ئەو زیانانە گیانیانەی بەر سوپای تورک کەوتووە، چەندین شەنگەر و کەرەستەی تەکنیکی سوپا لەلایەن گەریلاکانەوە تێکشکێنران.

ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە گیانیان خاکی کوردستان دەپارێزن. بۆ ئەوەی خاکی کوردستان لە داگیرکاری ڕزگار بکات، هەموو ڕۆژێک قۆربانی دەدات. بێ ئاو و بێ نان دەبێت، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری دۆزی ئازادیان و ئامانجەکانیان نابن. بە گیان و خوێنی خۆیان ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنێن.

لە مانگی ئابدا ١٠ گەریلا و فەرماندە قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون.

بەپێی ئەو ئامارەی هەپەگە ئاشکرای کردووە، سەرەڕای هێرشە دڕندەکان و هێزی تەکنیکی، دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە. ئەو شەڕە جارێکی تر نیشانی داین، کە ڕۆڵەکانی گەلی کورد چۆن بوونەتە سەنگەر بۆ خاکی کوردستان.

ژ.ن