گەریلا دیرۆک سێرت: هاوڕێ ئاخین شەڕڤانی ئازادی بوو

گەریلا دیرۆک سێرت باسی لە تێکۆشان و هەڵوێستی شەهید ئاخین موشی هاوڕێی کرد و وتی: "هاوڕێ ئاخین شەڕڤانی ئازادی بوو. هەموو هەوڵێکی بۆ ڕاست تێگەشتن بوو لە ڕێبەر ئاپۆ."

ژنە شۆڕشگێڕ ئاخین گابار لەساڵی ١٩٧٩دا لە قوبرس لەدایک دەبێت. بەڵام بە ئەسڵ خەڵکی ناوچەی کۆپێی موشە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لە ئەوروپاوە بەشداری ناو پەکەکە دەبێت. لە ساڵی ٢٠٠٠دا ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان. ئەندامی فەرماندەیی کۆنسەی سەربازی یەژا ستار و ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، ئاخین گابار لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە گۆڕەپانی ئامێدی لە ئەنجامی شەڕێکی دژواردا بە قارەمانێتییەوە شەڕی کرد  و شەهید بوو.

گەریلا دیرۆک سێرت لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئاخین موشی هاوڕێیدا لەسەر کەسێتی و تێکۆشانی وی قسەیکرد و وتی: "تێکۆشانێکی زۆر بە هێزی بەڕێوەبرد، بەتایبەتی لە تەواوی هەوڵدانەکانیدا  بۆ ڕاست تێگەشتن بوو لە ڕێبەر ئاپۆ."

گەریلا دیرۆک لە ساڵی ٢٠٠١دا لە قەندین شەهید ئاخین گابار دەناسێت و ماوەیەکی زۆر لە هاوڕێتیدا ئەمێننەوە. لەو بارەیەوە بەم جۆرە باسیکرد: "هاوڕێ ئاخین خۆی بە ئەسڵ کۆپێی بوو. بەڵام لەبەرئەوەی باپیری هاوڕێ ئاخین لە شەڕی قوبرسدا بریندار دەبێت، بەو هۆیەوە هەر لە قوبرس دەمێنێتەوە. هاوڕێ ئاخین لە قوبرس لە دایک دەبێت و لەوێیش گەورە دەبێت. هەرچەندە دوور لە وڵات و چاند... گەورە دەبێت، بەڵام جەهەرێکی هەبوو. لەساڵی ٢٠٠١دا لە قەندیل هاوری ئاخینم ناسی، خاوەنداری هەڵوێستێکی خۆسەربوو، سەرنجی مرۆڤەکانی رادەکێشا. لایەنە کۆمەڵایەتیییەکەی لە پێش بوو. خاکەڕا بوو، مرۆڤ لە جەوهەرییدا دەیبینی کە هەرگیز لە کرۆکی خۆی دوور نەبووە."

هاوڕێیەتی

گەریلای دیرۆک دەڵێت، کە ژنە شۆڕشگێڕ ئاخین گابار هەڵوێستێکی تایبەتی هەبووە، زۆر خاکەڕا و لەخۆبوردەبووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هاوڕێ ئاخین بۆ گۆڕین و پێشکەوتنی هاوڕێکانی لە هەوڵدانی گەورەدابوو. هاوڕێتی گرنگ بوو بەلایەوە، هەموو کاتێک لە نێو لێگەڕیندا بوو، باوەڕی بە تێکۆشان و ئازادی ژن هەبوو، دەیویست بگات بە ئازادی."

'کۆڵەکەی سەرەکی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنە'

دیرۆک سێرت ئاماژەی بەوەدا فەرماندە و ژن شۆڕشگێڕ ئاخین گابار لە هێڵی ئازادییدا تێکۆشانێکی زۆری بەرێوەبرد و بەم شێوە بەردەوام بوو: "تێکۆشانێکی زۆر بەهێزی بەڕێوەدەبرد، بەتایبەت لە تەواوی هەوڵەکانیدا هەوڵی دروست تێگەشتن لە ڕێبەر ئاپۆ بوو. بۆ ئەمەش زۆری دەخوێندەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. بۆ ئەوەی ڕاست بژیت و تێبکۆشێت. دەیگوت؛ 'پایە و کۆڵەکەی بنەڕەتی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنە. گەر بە دروستی لەمە تێنەگەین ناتوانین وەک شۆڕشگێڕێکی ڕاست تێبکۆشین." تەواوی هەوڵدانەکانی ئەوەبوو کە بیردۆزی ئازادی لە خۆیدا ناونشین بکات. دەیگوت؛ 'بۆئەوەی بتوانم هاوڕەگەزی خۆم بناسم، پێویستە لە بیردۆزی ژندا قوڵببمەوە و لەخۆمدا بونیادی بنێم.' لەم بابەتانەدا لێگەڕینەکانی لە ئاستی باڵادا بوو."

'هاوڕێییەکی نمونەی بوو'

دێرۆک سێرت دەستنیاشانیکرد کە تێکۆشینەکانی هەموو کاتێک ڕیکخستنکاری و بیردۆزی بوو و ئەمەی وت: "بە هەڵوێست بوو بەرامبەر کەموکوڕییەکان، ڕەخنەی دەگرت و لە هەمان کاتیش هێزی دەبەخشی. بۆ پێشکەوتنی خۆی و هاورێکانی زۆر سەرنجداربوو. کاتێک بچوبایەتە ئامەد چەندین پلان و پڕۆژەی هەبوو. لە هەموو ڕوویەکەوە هاوڕێیەکەی نمونەی بوو."