فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، "هێزەکانی رزگاری عەفرین لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە ئاشکرایان کرد کە هاوڕێ کارکەر تۆڵهەڵدان یەک لە فەرماندە دامەزرێنەرەکانی هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا شەهیدبووە".
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێ کارکەر تۆڵهەڵدان، فەرماندەیی هێزەکانی رزگاری عەفرین، شەڕڤانانی جوامێریان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە عفرین و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە، " لە راگەیەندراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا باس لە رۆڵی هاورێ کارکەر و پشتیوانیەکانی لەگەلی عەفرین و بەرخودانی ئەو کراوە. هاوڕێ کارکەر سەرباری رۆیشتنی بۆ عەفرین و بەرخودانی ١٠ ساڵەی ئەو، بەر لەوە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیش وەک گەریلایەکی فیدایی ئازاد و فەرماندەی هێزی تایبەت، بووە خاوەن رەنج و تێکۆشانێکی گەورە. هاوڕێ کارکەر تۆڵهەڵدان بە عەگیدی خۆی لە تێکۆشانی بەر لە عەفرین و دوای عەفریندا بووە قارەمانی گیانباز و عەگیدێکی تەواوی گەلی کورد وتێکۆشانی دیموکراتیکی نەتەوەیی کوردستان.
فەرماندەی فیدایی و ئازا هاوڕێ کارکەر تۆڵهەڵدان بەهۆی رۆڵی گەورەی لە تێکۆشانی دیموکراتیکی نەتەوەیی گەلەکەمان، تێکۆشانی گیانبازانە و هەڵوێستی قارەمانی ئەو هەرگیز لەیادناکرێت. فەرماندەی فیدایی کارکەر تۆڵهەڵدان لەلایەن گەلە وڵاتپارێزەکەمان بە تایبەتی عەفرین و هەموو گەنجانی کوردەوە بە نمونە دادەنرێت و یادی ئەو لە عەفرینی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەردەوام بە زیندوویی رادەگیرێت.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاورێمان کارکەر تۆڵهەڵدان بەم جۆرەیە:
ناسناو:کارکەر تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: رزوان ئولوگانا
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک- باوک: سەعیدە- غیاسەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ عەفرین