چالاکی ماک لە ئامەد؛ تاوەرێکی پەیوەندی تێکشکێنرا

جەنگاوەرانی ماک لە دژی ناوەندێکی تاوەرەکانی پەیوەندی سەر بە دەوڵەت چالاکییان ئەنجامدا و ناوەندەکەی تێکشکاند.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا لە شەوی ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید رەمزی لە نێوان گوندەکانی پاچار و باراڤی ناوچەی لجەی ئامەد لە بەرامبەر ناوەندێکی تەکنیکی (تاوەری پەیوەندی) دەوڵەتی تورک کە بۆ 'سیسەتەمی دووربین' لە هەرێمەکەدا جێگیرکراوە چالاکی تێکشکاندنی ناوەندەکەی ئەنجام داوە.

 ماک ئاماژەشی بەوەکردووە داگیرکەران لە ڕێگەی ئەم ناوەندەوە دیمەن و زانیارییەکان لەسەر هەرێمەکە وەردەگرن و دواتر لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلەکەمان هێرشییان ئەنجام دەدا و وتی: "لە چالاکی جەنگاوەرەکانماندا ناوەندەکە بە تەواوەتی سوتێنراوە و تێکشکێنرا. لە دژی هەموو تەکنیکەکانی زانیاری داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستان چالاکی ئەنجام دەدەین."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ماک ئاماژەی بەوەداوە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو جۆرە چالاکیەک لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەنجام دەدەین و تۆڵە لە پیلانگێڕان دەکەینەوە.