گولدەرەن ڤارلی: ناتوانن گەنجان لە گۆڕەپانی سیاسی دوورخەنەوە
پەرلەمانتاری دەم پارتی گولدەرەن ڤارلی دەسنیشانیکرد سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت گۆڕەپانی تێکۆشانی کردووەتە ئامانج و وتی: "ناتوانن گەنجان لە گۆڕەپانی سیاسی دوورخەنەوە."
پەرلەمانتاری دەم پارتی گولدەرەن ڤارلی دەسنیشانیکرد سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت گۆڕەپانی تێکۆشانی کردووەتە ئامانج و وتی: "ناتوانن گەنجان لە گۆڕەپانی سیاسی دوورخەنەوە."
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی وان، گولدەرەن ڤارلی سەبارەت بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر کە لەلایەن دەوڵەتەوە لە وان بەڕێوەدەبریت قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ساڵانێکە گەلی کورد لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن لە تێکۆشاندایە و وتی: "ئەم تێکۆشانە لە هەموو سەردەمەکاندا هەبووە. لە هەموو گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا بینرا کە تێکۆشانی گەلی کورد تێکۆشانێکی ڕەوا و مافدارە."
'گۆشەگیری ئیمراڵی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە داناوە'
لە قسەکانیدا گولدەرنن ئاماژەی بەو گۆڕانکارییەکانی دەسەڵاتداری کرد لە سیاسەتی دژ بە کولتوور و زمانی کوردی و ئەوەی دەستیشانکرد دەسەڵاتداری ئەم سیاسەتی وەک درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی پەیڕەودەکات و وتی: "گەلی کوردییان ناچار بە ژیانی شار کردووە، بە ناوی هەرێمی ئاساییشەوە هەموو جۆرە شەڕێکی تواندنەوە و نکۆڵیکردن دەکەن بەرامبەر بە گەلی کورد. لە شارە کوردییەکاندا بە سیستەمی جەردەوانی و توندوتیژی پیاو-دەوڵەتەوە سیاسەتێکی پیس لە دژی داینامیکی کۆمەڵگە بەڕێوەدەبرێت و ئەمەش ڕێگەی لەبەردەم کارەساتی کۆمەڵایەتی کردەوە. ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە کاریگەری لەسەر کایە و بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی داناوە. هەوڵەدەن گەلی ڕیکخستنکراوە لێکترهەڵوەشێننەوە. هەر بۆیە گەل لە دژی سیاسەتە هەڵوەشێنەرەوکانی دەسەڵاتداری خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیکرد، نمونەی ئەوەشمان بینی لە شارەوانی شارە کوردییەکاندا."
'هەوڵی دوورخستنەوەی گەنجان دەدەن لە سیاسەت'
لە بەردەوامیدا ئەو پەلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی فرۆشیار و بڵاوکەرەوەی مادەی هۆشبەرن هەموویان پەیوەندییان بە دەسەڵاتەوە هەیە، بەم دوایانە کەسێک لە ئۆتۆمبیلەکەیدا مادەی هۆشبەر گیراوە ئەفسەرێکی پسپۆری دەسەڵاتدارییە. هەموو ئەم کارانەش بۆ دورخستنەوەی گەنجانە لە بەها کۆمەڵایەتییەکان. گولدەرەن ئەوەی دەسنیشانکرد کە سیاسەتێکی دووژمنکارانەی تایبەت لە دژی ژنان بەڕێوەدەبرێت، ڕۆڵی دەسەڵاتدرایمان بینی لە ڕووداوی کوشتنی نارین گوراندا، کەچۆن هەوڵیدا بۆ شاردەنەوەی سیاسەتەکانی پیاوسالاری چەندین پرپاگەندەی لە دژی دایکی نارین پەرەپێدا. ئاماژەیشی بەوەدا؛ سیاسەتی بێ سزا هێشتنەوەی جێگەی قبوڵکردن نیە.
'هەڕەشە و سەودای بە ماتە وزەی گەنجانەوە دەکرێت'
لە کۆتایی قسەکانیدا گولدەرەن ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری وێڕای ئەوەی لە شارە کوردییەکاندا لە دژی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر هیچ هەنگاوێک ناگرێتەبەر، لە هەوڵی ئەوەدایە ئەمە وەک هەڕەشە و سەوداییەک بە ماتە وزەی گەنجانەوە بەکاربهێنی و وتی: "هەموو کاتێک لە دژی ئەو سیاسەتەین کە لەدژی بەهاکانی گەل بەڕێوەدەبرێت. سیاسەتی گوشار، دەستبەسەرکردن و توندوتیژی کە لەدژی گەنجان بەڕێوەدەبرێت و هەوڵی دورخستنەوەیان دەدرێت لە گۆڕەپانەکانی سیاسەت. ئەو میکانزمە سیاسییە هەموو کاتێک شکستی خواردووە و هەرگیزیش سەرکوتوونابێت. لەم ڕوەوە ڕاگەیاندی ئازاد ڕۆڵێکی مێژووی دەگێڕێت لە ئاشکراکردنی ئەو سیاسەتە پیسانەی دەسەڵاتداری. هەر بۆیە دەبنە ئامانجی سیاسەتی دووژمنکارانە."