گەریلا هێرش سەرحەد: هەرێمەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادایە

هێرش سەرحەد گەریلای هەپەگە لەبارەی شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و گەریلا قسەی کرد و رایگەیاند، هەرێمەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادایە و وتی، "گەریلا خاوەن ئەو ئەزمونەیە کە لەکوێ شەڕ هەبێت دەتوانێت دوژمن تێکبشکێنێت."

هێرش سەرحەد گەریلای هەپەگە باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ی نیسانەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کردووە و دەشلێت، ئۆپەڕاسیۆنەکە بۆ شاردنەوەی شکستەکەیان بوو لە گارێ، بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەڵگادا کاریگەری ئەو شکستە نەهێڵن.

'هەموو حسابێکی دەوڵەتی تورک تێکچوون'

هێرش سەرحەد باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کرد و وتی: "سەرەتا لە باکووری کوردستان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و پاشان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان کردە ئامانج. لەسەر ئەم بنەمایە ئۆپەراسیۆن دەستی پێکرد. حسابی دەوڵەتی تورک لە ماڵ و لە بازاڕدا رێکنەکەوت. بە پڕوپاگەندە و شەڕی تایبەت بەو قسەیەی "چەند رۆژێکی تر دەڕۆم بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا". ئەمەیان لەسەر راگەیەندنەکان دەگوتەوە و بەڵام هیچیان ئەنجام نەدا."

'سوپای تورک ناتوانێت لە دژی گەریلا شەڕ بکات، پشتی بە تەکنیکی ئاسمانی بەستوە'

گەریلا هێرش سەرحەد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە دژی گەریلا شەڕ بکات و وتی: «دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە سەرباز و چەکەکانی دەستی شەڕ بکات. ئێستا ئەو تەنها بە تەکنیک شەڕ دەکات. پشتی بە فڕۆکە بێ فرۆکەوەکان و فرۆکەکانی (IHA-SIHA) و فڕۆکە جەنگییەکان بەستوە. ئیرادەی نییە لە دژی گەریلا شەڕ بکات، تەنیا لە ئاسمانەوە شەڕی گەریلا دەکات. لەبەر چاوی ڕای گشتی جیهان و هەموو کەسێک، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرە بۆردومان و هێرشی ئاسمانیە بۆ سەر هەرێمەکە کە شوێن نەماوە بۆردومانی نەکات، گەریلاکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە شێواز و تەکنیکی نوێ لە کاتی خۆیدا لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن . دەوڵەتی تورک کە خۆی بە ئەندامێکی ناتۆ و وەک سوپایەکی گەورە دەناسێنێت، ئێمەی گەریلا بە شێواز و تاکتیکی نوێ لە دژی شەڕ دەکەین و چالاکیی سەرکەوتوو ئەنجام دەدەین. ئەو تەکنیکەی کە دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەریلاکان دا شەڕ دەکات، کامێرایە و دیسانەوە بەشێکی زۆری لە وڵاتانی ترەوەیە هێناوێتی. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە کەسایەتیی گەریلادا گەلی کورد لەناوببات. ئێمە بە بریارەوە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەر دەکەین و سەردەکەوین"

'ئێمە گەریلای پسپۆڕی کۆئانتۆمیکی خەیاڵین'

هێرش سەرحەد باسی لە بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی:"بەرخۆدان لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ دیسانەوە مامرەشۆ، جیلۆی بچووک، قەڵای بەدەوێ و شەهید سەردار ئەنجام و سەلمێنەری ئەوەیە. ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە 3 مانگە بەردەوامە. کاتێک هاتن، بۆ جارێکیش بێت هەوڵیاندا بچنە ناوچەکە، سەرباز بڵاوبکەنەوە و لە ناوچە ستراتیژییەکان خۆیان جێگیر بکەن، بەڵام بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانویست ڕووی نەدا . فەرمانداری و گەریلا ئیتر وەک پێشوو شەڕی گەریلای کلاسیک و کۆن ناتوانن ئەنجام بدەن. وەک گەریلای هاوچەرخی سەدەی 21 شەڕ دەکەن و ئێمەی گەریلا لە هەموو شوێنێک لەسەر ئەم بنەمایەین. گەریلا شارەزاکان کۆئانتۆمیکی خەیاڵین، ئێمە لەو شوێنەی دوژمن چاوەڕوانی ناکات، لێی دەدەین و دەکشێینەوە. ئەوان لە شۆکدا بوون ئێمە ئەزموونمان هەیە، لە هەموو شوێنێک لەسەر زەوی شەڕ دەکەین و دوژمن دەشێوێنین. چالاکیی گەریلایی ئەنجام دەدەن و دیمەنەکان ئەمە دەسەلمێنن. هەرچەندە دەوڵەتی تورک ئەمە دەشارێتەوە، بەڵام گەل ئەمە دەبینێت. دەوڵەتی تورک مردوو و بریندارەکانی خۆی دەشارێتەوە و لە ڕای گشتی دەشارێتەوە و دۆڕانی خۆی قبوڵ ناکات.

'ناوچەکە لەژێر دەستپێشخەریی گەریلادایە و گەریلا هەر کات بیەوێ دەتوانێت هێرش بکاتە سەر دوژمن'

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای گەل، لەسەر بنەمای هێڵی نوێی گەریلای هاوچەرخ بۆ ئازادی دامەزراوین. پڕوپاگەندە و شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لەسەر گەریلاکان هەمووی نادروست و بەتاڵە. ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵ و دەستپێشخەریی ئێمەدایە. ئێمە دەستپێشخەری شەڕمان لەدەستداتە. هەر کاتێک ویستمان دەتوانین چالاکی بکەین و شەڕ بکەین. ئێمە لاوازی دوژمنمان بینیوە. چوونە ناو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و تەوقەکردن شتێکی ئاسان نییە. دەرونیان تێکچوە. گەریلا لەناو ناوچێت."

'دوژمن ناتوانێت بێ کەشف بجوڵێتەوە'

گەریلا هێرش سەرحەد لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە گەریلا هەمیشە لەگەڵ سروشت دا ئاوێتە دەبین و بەباشی لە سروشت کەڵک وەردەگرین، بەڵام دوژمن ناتوانێت وەک ئێمە بمێنێتەوە و ئەم جوگرافیایە بەکار بێنیت. دوژمن هاتووە خاکی کوردستان داگیر بکات، ئەم خاکە خاکی ئێمەیە. ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین. دوژمن ناتوانێت بێ کەشف لەو شوێنانە هەنگاوێک بنێت. ناتوانن بە ئاسانی لەو شوێنانە بگەڕن ، هەموو دار و بەردێک گەریلایەکی کوردستانە بۆیان. هەمیشە لە ترسدا دەژین.

'شەهیدانی مامرەشۆ ڕۆحی کات و بەرخۆدانێکی مێژووییان ئاشکرا کرد'

لە کەسایەتی هەڤاڵ شەهید سەرحەد گراڤی و ئاندۆک و ساریا و ڕوکەندا، بەرخۆدانی مامرەشۆ سەرەتایەک بوو. بەرخۆدانی گارێ بە ڕابەرایەتی شەهید شۆڕش بەیتوشەباب هەنگاوێکی گەورە بوو. بەرخۆدانی مامرەشۆ بوو بە ڕۆحی کات و بەرخۆدانی مێژوویی هاتە دی. لە زاپ هەڤاڵ باوەر و دەلال و عەگید باتمان بەرخۆدانی ئەوان بۆ ئێمە بوو بە سیمبول. هاوکات لە مەتینا ئەو هەڤاڵانەی کە شەهید بوون، سمبولی ئێمەن. لەسایەی شەهیدە قارەمانەکان، ئێمە گەیشتینە ئەم ڕۆژانە. ئێمە شانازی بە شەهیدانەوە دەکەین و نموونەن بۆ ئێمە. ئەوان بۆ ئێمە سەرچاوەی هێز و ورەن. ئەگەر وانەبوایە، نەماندەتوانی بۆ ساتێک بژین و هەناسە هەڵمژین. ئەوان فەرماندە و سەرکردەی ئێمەن. ئێمە بۆ تۆڵەی ئەوان شەڕ دەکەین.

'ئێمە خاوەن داوا و بڕیارین، دوژمن دەبەزێنین و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین'

ئێمە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بانگەشەی ئەوە دەکەین و بڕیارمان داوە کە ئەم دەوڵەتەی تورک تێکدەشکێنین. ئێمە باوەڕمان بە خۆمان و هێزی خۆمان هەیە، گەیشتینە قۆناغی کۆتایی سەرکەوتن. ئێمە ڕاستیەکمان هەیە و باوەڕمان پێی هەیە. ئەو ئەنجامەی کە دەرکەوت، بێگومان سەرکەوتنی ئێمە دەبێت. ئێمە سەردەکەوین ئێمە ساڵی 2021 دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی ستەملێکراومان، هەموو گەل و هەڤاڵەکانمان لە زیندانەکاندا. ئەو شەڕەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت ، مژدەی شۆڕشی کوردستان دەبێت . ئەوە سەرکەوتنی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵەکان دەخوازن"

ف.ق