گەریلا کۆچەر دۆغان لە هێرشی داگیرکەریدا شەهید بوو

سەرباری بڕیاری هێزەکانی گەریلا بۆ راگرتنی چالاکی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بەردەوامە. هەپەگە رایگەیاند کە لە هێرشەکانی ٧ی ئادار گەریلایەک بە ناوی کۆچەر دۆغان شەهید بووە.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

زانیاری لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیە:

لە ٤ی نیساندا دەوروبەری گوندی چەمرۆبۆتکی گارە و داوێنی خێرێ ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٥ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا ١٣ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە مەتینا شەڕڤانێک شەهید بوو

هاوڕێ کۆچەر دۆغان لە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣دا لە ناوچەی شاخی ئێف ئێمی مەتینا لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هێزەکانمان شەهیدبوو. سەرباری ئەوەی هێزەکانمان بە گوێرەی بڕیاری رێکخستنمان دەجوڵێنەوە و لە بەرامبەر دوژمن هیچ چالاکییەکیان نەکردووە، هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانمان. یەک لە جەنگاوەرانی نمونەیی گیانبازی ئاپۆیی، هاوڕێمان کۆچەر، لە زۆر قۆناغی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا تێکۆشا و ببووە یەک لەو هەڤاڵانەمان کە خەونەکانی داگیرکەریی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. سەرخۆشی لە بنەماڵەی بە نرخی ئەو و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵمان کۆچەر بەم جۆرەیە:

ناسناو: کۆچەر دۆغان

ناو و پاشناو: محەمەد ساڵح ئەرداڵ

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: خەیریە- عابید

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئاداری ٢٠٢٣/ مەتینا

هـ . ب