گەریلا لە گۆڕەپانەکەدا باڵادەستە

گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەلدان ئاماژەی بەوەدا سوپای تورک سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت، چونکە ئەوەی لە گۆڕەپانەکەدا باڵادەستە، گەریلایە.

گەریلاکانی هەپەگە ئازاد تۆڵهەلدان و چەکدار سەرحەد سەبارەت بە دۆخی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیانکرد.

گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەلدان تیشکی خستەسەرئەوەی گەریلا لە تاکیک و ستراتیژی شەڕدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و وتی: "بە تایبەت ئەو چالاکیانەی لە وەرزی زستاندا ئەنجامدران، گڕی لە دڵی ئەنقەرە بەردا. هەموو ڕۆژێک ئەوەمان بەرگوێ دەکەوێت کە سەربازی سوپای تورک خۆیان دەکوژن. ئەم دۆخە لەبەرچاوانماندا ڕوودەدات. سوپای تورکی داگیرکەر، بە پشتیوانی بنەماڵەی بارزانی، چەتەکانی ئەل نوسرەیان هێناوەتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ئەم چەتانە بە جل و بەرگی سوپای تورکەوە لە بەرامبەر ئێمەدا شەڕدەکەن. هەموویان تێکشکاون. بۆیە نە سوپای تورک، نە گروپە چەتەکان و نە هاوکارانی خیانەت ناتوانن لە بەرامبەر بەرخۆدانەکانی ئێمەدا خۆیان ڕاگرن. دەرونی سوپای تورک بەرامبەر بەرخۆدانی ئێمە تێکچووە. هەواڵی خۆکوشتنی زۆر دەبیستین. سوپایەک کە بەزۆر شەڕیان پێبکرێت هیچ ڕێگەیەکی دیکەیان نیە جگە لە خۆکوشتن. قسەیەک هەیە دەڵێت 'هێلانەی بازەکان بۆ کۆتر نابێ'. ئەم چیایانە ماڵی ئێمەیە. دوژمن هێز و تانکی هێناوە، بەڵام سەروەری و باڵادەستی هەرێمەکە هەموو کاتێک لە دەستی گەریلادایە. هیچ کاتێک دەسبەرداری گورز وەشاندن لە دوژمن نەبووین و نابین. بەهۆی تونێلەکانمانەوە دوژمن ناتوانێت شەڕی ئێمە بکات، هەندێک تونێلمان هەیە کە کیلۆمەترێک درێژە. دوژمن خۆی ئەوەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت؛ 'ناتوانین ئەم تونێلانە بگرین. ئەم تونێلانە بە کیلۆمەتر درێژن.' وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەو باوەڕەداین بەو تاکیک و ستراتیژەی هەمانە، ئەم تێکۆشانە دەگەیەنین بە سەرکەوتن."

هێرشێکی بەرفراوان لە دژی گەریلا هەیە

هەر لەبارەی دۆخی شەڕەوە گەریلای هەپەگە چەکدار سەرحەد باسی لەوەکرد سوپای دەوڵەتی  تورک لە شەڕکردندا بەها مرۆڤایەتییەکان پێشێل دەکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "شەڕێکی بەرفراوان هەیە لە دژی گەریلا. سوپای تورک لەم شەڕەدا هەموو دەرفەتەکانی بەکاردەهێنێت، گوێ بە هیچ ئەخلاق و یاسایەکی شەڕ نادات. هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی و قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. وێڕای هەموو ئەمانەش ناتوانێت بەرامبەر گەریلا خۆی ڕاگرێت. بۆیە هەوڵدەدات هەموو هێزە هەرێمەکان پەلکێشی ئەم شەڕە بکات. بەڵام تاوەکو ئێستا بنەماڵەی بارزانی بووە بە هاوکار و کۆیلە، هەندێک جاریش حکومەتی عێراقی هاوکاری دوژمن دەکات. وێڕای هەموو هاوکارییەکانیش دەوڵەتی تورک نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت. لەهەموو ڕوویەکەوە لە شکستدان."

لە بەردەوامی قسەکانیدا گەریلا چەکدار زانیاری گرنگی دەربڕی و سەرنجی خستەسەر ئەو هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیانەی کە خراونەتە خوارەوە و وتی: "سوپای تورک بە هۆکاری زاڵبوون و باڵادەستبوونی گەریلاوە لە دۆخێکی خراپدان. سوپای داگیرکەر دەیەوێت ١٠-١٥ ڕۆژ جارێک جێگەی ئەو هێزانە بگۆڕێت. بەڵام بە هۆی هێرشی گەریلاوە ناتوانێت ئەو گۆڕانانە بکات و هەموو سەربازانی سوپا لە ترسی گەریلادا خۆیان دەکوژن و چەکەکانیان دادەنێن. ئەمەش پەشێوحاڵی و شڵەژانی سوپای داگیرکەر پیشان دەدات. بەم تێکچوونانەیەوە هەوڵدەدات شەڕەکە بەرفراوانتربکات. بۆیە گورزی کوشندەتر دەخوات. بەو گورزانە خاکەکەمان بە تەواوی لە دووژمن پاکدەکەینەوە. ئەم خاکە پیرۆزە بە خۆێنی شەهیدان ئاودراوە بۆیە ناهێڵێن دووژمن لەم خاکەدا بمێنێتەوە. گەلەکەمان ڕێگە بەمە نادات. گەلی باشووریش ئەمە قبوڵناکات. لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا هەڵوێستی توند بەرامبەر دووژمن پیشاندرا."