گەریلاکان لە ناوچەی زاگرۆس بە مەراسیمێکی گەورە نەورۆزیان پیرۆزکرد. دوای مەراسیمەکە ئامەد مەلازگرد بە ناوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل بۆ هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار قسەى کرد.
مەلازگرد وتی: "ئێمە لە مانگی ئازارداین و ئەمڕۆ نەورۆز پیرۆز دەکەین. نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و کەسوکاری شەهیدان و گەلی کورد و دۆستان و هەڤاڵانی خۆڕاگر لە زینداندا پیرۆز بێت. نەورۆز بۆ گەلی کورد ڕۆژی بەرخۆدان و سەرکەوتن و سەرهەڵدانە لەدژی کۆیلایەتی. بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە ماوەی ٤٠ ساڵە بە رۆیحی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆخغان بەرخۆدان و بەرەنگاری دەکات. هاوڕێ مەزڵوم دۆغان زوڵم و ستەمی سوپای تورکیای قبوڵ نەکرد لە شەوی ٢٠ی ئازاردا لە دژی ئەو زوڵم و ئەشکەنجەیە هەنگاوی نا و چالاکیی ئەنجامدا. گەلی کورد لەو چالاکییەوە و لەوێیەوە بە شێوەی قارەمانانە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات.
لە مانگی ئازاردا، هەردوو جەژنی نەورۆز و هەفتەی پاڵەوانی و قارەمانی هەیە. ڕەمزی هەفتەی قارەمانێتی فەرماندە عەگیدە، بە پێشەنگایەتیی کردەیی و پراکتیکی خۆی پێشەنگایەتیی بۆ گەریلا کرد و گورزی قورسی لە سوپای تورک دا. بەم شێوەیە تۆڵەی هاوڕێیانی کردەوە، کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدانیان دەکرد. هەڤاڵ عەگید بەم شێوەیە هاتە پێشەوە و دەرکەوت و بوو بە سیمبۆلێک. هەڤاڵ عەگید و چەندین هەڤاڵی پێشەنگمان لەم مانگەدا شەهید بوون. لە کەسایەتیی هەڤاڵی عەگید دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشمان دەکەینەوە و سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنین.
لە ساڵی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک بڕیاریدا لە هەندێک ناوچەی گارە جموجوڵێکی تایبەت دەست پێبکات. هێرشەکەی ١٠ی شوبات تا ١٤ی شوبات بەردەوام بوو. ئامانجەکەی ئەوەبوو، کە گورزێکی قورس لە گەریلا بدات و بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی بەکاری بهێنێت. هەوڵی دەدا لە بواری سەربازیدا خۆی بە سەرکەوتوو نیشان بدات. گۆڕەپانی گارەش بۆ ئێمە شوێنێکی ناوەندی و ستراتیژیی هەیە. ئێمە لەو ناوچەیە زیندانمان هەیە. سوپای تورک و ئەندامانی میت لەو زیندانانەدان. دەیانویست ئەو بەندکراوانە لە دەستمان دەربهێنن و بەکاریان بهێنن، بەڵام دەوڵەتی تورک نەیتوانی ئەو کارە بکات. بۆیە دەستیان لەسەر ئەم ناوچەیە و لە چوارچێوەی بەرفراوانتردا دەستیان بە هێرشی داگیرکاری بەرفراوانتر کرد. ئەوە بوو شەوی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ هێرشیان کردە سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین و ساڵی ڕابردوو لەو ناوچانەدا شەڕی قورس ڕوویاندا.
لە مام ڕەشۆ بەرخودان و بەرگرییەکی گەورە هەبوو. هاوڕێیانمان بە ئیرادەی باڵای و بەرزی مرۆڤ و بە بەرخۆدانێکی زۆر گەورەوە شەڕیان کرد. کەسانێکی کەم دەتوانن لە دژی سوپایەکی ئەوەندە گەورە شەڕ بکەن، لە دژی هەموو جۆرە تەکنیک و گازێکی کیمیایی شەڕ و بەرەنگاری بکەن. هەڤاڵانمان ئەم قارەمانێتییەیان بە بڵندی و بەرزی ئەنجامدا. قارەمانانە بە گروپێکی بچووک لە بەرامبەر سوپا و تەکنیک و چەکی کیمیایی دا بەرخۆدانیان کرد. بەرخۆدانی هەڤاڵان بووە هۆی شکستهێنانی پلانەکانی سوپای تورک. ئەمە ڕاستییەکی گەورەیە و هەفتەی یەکەم لە مام ڕشۆ هەڤاڵانمان مژدەی سەرکەوتنیان پێداین. هەروەها گروپێک لە هاوڕێیانمان، کە ٩ کەس بوون، بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرێ سۆر (شاخە سوور) بەرخۆدانیان کرد. لە بەتالیۆنی عەرەبەکان و وەرخەل هەڤاڵان لە گەمارۆی دوژمندا پێگەکانیان و سەنگەرەکانیان پاراست و ڕێگریان لە دوژمن کرد، کە بڕواتە ناو تونێلەکانی شەڕەوە.
هەڤاڵان لە هەرێمی زاپ، لە جیلۆی بچووک و قەڵای بەدەوێ ماوەی ٤٥ ڕۆژە بەرخۆدانیان کرد و ڕێگریان لە سوپای تورک کرد، کە لە تونێلەکانی شەڕ و ناوچەکانی دەوروبەری نزیک ببنەوە. گروپە تایبەت و بچووکەکان ڕۆژانە لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام دەدا. چەندین سەرباز لە دوژمن کوژران و دوژمنیش بێ هیوا بوو و سەری لێ شێوێنرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندان، دوژمن جارێکی تر خۆی ئامادە دەکات. زستانی ڕابردوو ئێمە لایەنە جۆراوجۆر و لاوازەکانی جموجوڵی سوپای داگیرکەر هەڵسەنگاند. ئێمە ئێستا دەبێت خۆمان بە باشی ئامادە بکەین. لەوانەیە ساڵێکی قورستر بێت لە ساڵی ڕابردوو. دەبێت ئەمە ئەوە بە بیر بهێنینەوە و هەموو هاوڕێیەک بڵێت، "من شۆڕشگیڕێکی پەکەکەم". دەبێت لە دژی داگیرکارییەکانی ئەمساڵی تورکیا تێبکۆشن و شەڕ بکەن. ئەگەر بڵێن، ئێمە هەڤاڵی شەهیدە قارەمانەکانین، ئەوا تۆڵەی جومالی، دەلال، شۆڕش، سەرحەد، چاڤڕێ، ساریا، زناری، باوەڕ و هەموو هەڤاڵان قەرزێکە دەکەوێتە سەر شانی هەموومان. من باوەڕم وایە، کە هەموو هاوڕێیەک ئامادەیە، کە تۆڵەى ئەو هەڤاڵانە بکاتەوە".
ژ.ت