گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی هێزەکانی گەریلای لە شەمزینان بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی یەژەئاستاری بڵاوکردەوە کە ١٥ی ئەیلوی ٢٠٢١ لە شەمزینان ئەنجامیانداوە و لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەری تورک سزادراون.
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی یەژەئاستاری بڵاوکردەوە کە ١٥ی ئەیلوی ٢٠٢١ لە شەمزینان ئەنجامیانداوە و لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەری تورک سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەگەپە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا:
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٨:٤٠ لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، ئۆتۆمبێڵێکی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری ریئۆ لە بارەگای شکەفتانەوە دەرکەوت و بەرەو گوندی کاتونەوە چوو، ئۆتۆمبێڵەکە بووە ئامانجی چالاکی هێزەکانی یەژەئاستارمان. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا، ٦ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە کوژراو و بریندارەکانی بە ئامبۆلانس و هەلیکۆپتەر گواستەوە.
ئەم چالاکیەی هێزەکانی یەژەئاستارمان، بۆ تۆڵەی ٦ هەڤاڵمان ئەنجامدرا کە لە گردی سور لە هێرشی نامەردانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەهید ببوون."
ف.ق