گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکەی گەریلای لە شاخی ئامێدی بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکییەکی هێزەکانی گەیلای لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان لە ٣ قۆڵەوە هێرشە دەکەنە سەر سوپای تورکی داگیرکەر و ٥ داگیرکەر سزا دەدەن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووە:
" تیمە گەڕۆکەکانمان لە ٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە سێ قۆڵەوە و بە هاوئاهەنگی و لە یەک کاتدا لە داگیرکەرانیان دا.
باڵی یەکەمی چالاکییەکە هێرشی کردە سەر داگیرکەرانی ناو سەنگەرەکانی دەورووبەری گۆڕەپانی جەنگ لە شەهید جەسور و بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی ٥ داگیرکەریان سزا دا.
هەروەها باڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی گورزیان لە داگیرکەرانی دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان دا و ٢ سیستەمی کامێرای چاودێریی مۆبسیان تێکشکاند.
باڵی سێیەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید پیردۆغان لە داگیرکەرانیان دا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی میدیای جەنگی تایبەتییەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد، کە تەنیا یەک سەربازانیان لەو چالاکییەدا کوژراوە و جارێکی دیکە ڕاستییەکانیان لە ڕای گشتی شاردەوە، بە سیناریۆی سەرکەوتنی درۆینە و ساختە هەوڵ دەدات بە ڕێگای شەڕی تایبەتەوە گورزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بشارێتەوە، بەڵام با خەڵکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرمان و ڕای گشتی گوێ لەم پروپاگەندەکانی جەنگی چەپەڵی دەوڵەتی تورک نەگرن".
ژ.ت