گەریلاکانی HBDH و KBDH: پێویستە گەل خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکات

گەریلاکانی HBDH و KBDH بانگیان لە گەل کرد کە لە بەرخۆدانی گەریلادا بەشدار بن. گەریلاکان وتیان، کە پێویستە بەرخۆدان لە شەقامەکاندا بەهێز بکرێت و وتیان:"دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە رزگاری نابێت"

گەریلاکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان HBDH) ) و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی ژنان (KBDH) تیژدا تیرێژ و ئیەرا فەرا یەشیلگوز پێشوازییان لە بەرخۆدانی هەڵۆکانی زاگۆرس و شەڕی خابوور کرد.

تیژدە تیرێژ: هێرشە بکوژ و فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و گەلی کورد هەموو ڕۆژێک زیاتر دەبێت. هەر وەک چۆن سوپای تورکیا لە گارا شکستی هێنا، شکستەکەی بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات، هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەوێ هێزەکانی گەریلا وڵام دەدەنەوە.

"دەبێت گەل روو لە چیاکان بکات"

گەریلاکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگییان هەڵنەبژارد و وەڵامیان دایەوە. لە بەرخۆدانی شەڕی خابوور و باخچەکانی زاگۆرسدا تەکنیکی دوژمن پوچەڵ بووەوە. سەرەڕای هەموو چالاکییە پێشکەوتووەکان، گەریلا بە تووندی وەڵامی داگیرکەران دەداتەوە. ئەو چالاکییە هەم بۆ گەریلا و هەم بۆ گەل بووەتە سەرچاوەی ورە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سەرەڕای هەموو تەکنیک و زەحمەتی خۆیان ئەرک و بەرپرسیارییەتیجخۆیان بەجێ هێناوە. گەریلا ڕۆڵی خۆی دەنوێنی و پێویستە گەلەکەمان هێز و ورەی گەورە لەو رووە وەربگرتێت و گەل ئەو ڕێگایە بۆ خۆی بدۆزێتەوە بۆ سەرکەوتن. پێویستە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان فاشیزم قبوڵ نەکات، پێویستە ژنان و گەنجان ڕوو لە چیاکانی کوردستان بکەن و یەکبگرن، لە دژی فاشیزم و داگیرکاری بوەستنەوە. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی نابێت لە بیر بکەین؛ کاتێک گەل و گەریلا بوون بە یەک، هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرانبەریان خۆی ڕابگرێت."

'دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ڕزگاری نابێت'

ئیمەرا فەرا یەشیلگوز: فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە هەروەه چۆن دوێنێ لە شەڕی حەفتانین و گارێدا شکستی هێنا، ئەمڕۆ لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین - باسیاش شکست پێدەهێنرێ. هیچ هێز و فڕۆکە و تەکنیک و چەکێک ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر هێزی گەریلاکانی ئازادی و بەرخۆدان و هێزی ئازادیدا ڕابگرێت. گەریلا هێزی ئازادییە، گەریلاکان هێزی ئازادیە لە هەموو شوێنێکن. ئەمڕۆ گەریلاکانی HBDH و KBDH، لەگەڵ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، لە ناو سەنگەرەکاندا جێگەی خۆیان گرتووە، جارێکی دیکە بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتوو دەدەین. نابێت هیچ گومانێک هەبێت کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لێرەوە بە شکستێکی گەورەتر دەگەڕێتەوە. ئێمە بەو زانابوونەوە بەرەنگاری هەر هێرشێکی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەبینەوە"

'پێویستە بەرخۆدان بە شەقامەکاندا بڵاوببێتەوە'

 

پێویستە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین- بەستا و مەتینا ببرێتە سەر شەقامەکان. ئێمە وەک HBDH و KBDH ، بانگی گەنجانی شۆڕشگێڕ ، ژنان و هەموو گەلی تورکیا دەکەین . ئەمڕۆ دەبێت شەقامەکانی تورکیا بۆ ئاڤاشین – باسیا بگۆڕێت. دەبێت شەقامەکانی تورکیا ببنە مەتینا. نزیکبوونەوە لە سەرکەوتن بە پێشخستنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتوو دەبێت"

ف.ق