بە دیمەن

گەریلاکانی هەپەگە: دوژمن قەد سەرناکەوێت

گەریلاکانی هەپەگە بروسک شێراوا و ڕۆنی دێریک ڕایانگەیاند کە تا بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتانەوە تێکۆشان بەردەوام بێت، دوژمن قەد سەرناکەوێت.

گەریلاکانی هەپەگە بروسک شێراوا و ڕۆنی دێریک بەبۆنەی ٣٢مین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی پێشەنگی پەکەکە شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەیان کرد

.

گەریلا هەپەگە بروسک شێراوا: پێگەی بەرخۆدانی هەڤاڵ بێریتان لە تێکۆشانی ئێمەدا زۆر گرنگە. لە شەڕی خاکورکدا وەک ژنێکی پێشەنگی کورد لە دژی دوژمن و داگیرکەران تێکۆشانیکرد. ڕۆڵ و ئەرکی ئەو لە تێکۆشاندا هەمیشە کاریگەری لەسەر ئێمە هەبووە. بە ڕۆحێکی فیداییانەوە لە دژی دوژمنی فاشیست و جینۆساید بەرخۆدانی کرد. تێکۆشەری ئاپۆیی بە هەڵوێستێکی شوڕشگێڕانەوە وەڵامی بانگەوازی 'تەسلیمبوون'ی دوژمنی دایەوە و ڕەتیکردەوە خیانەت بکات. وەک شوێنکەوتووانی ئەو، لە شەڕ و تێکۆشانماندا خاوەنداری لە هەڤاڵ بێریتان دەکەین و لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئەو درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. فەرماندەمان بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت هەڵوێستێکی بەهێزی نیشان دا و لە دژی خیانەت نوێنەرایەتی هێڵی شەڕڤانانی ئاپۆیی کرد.

وەک شوێنکەوتووانی بێریتان لە چیاکانی کوردستان تێکۆشانمان بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە ئەم جەنگە لەلایەن گەریلاکانی یەژا ستارەوە بەڕێوەدەچێت. لە پێگەکاندا، هەڤاڵانمان بە ڕۆحی شەهید بێریتانەوە تێکۆشان بەڕێوە دەبەن، وەک بێریتان، وەڵامی بانگەوازی تەسلیم بوونی دوژمن دەدەنەوە. چونکە بەرخۆدان سەرکەوتن دەخوڵقێنێ، هەروەها تەسلیمیەت خیانەت دەخوڵقێنێ، تێکۆشانێک ئێمە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەی دەبەین لە ئەنجامدا سەرکەوتنی گەورە بەرهەم دەهێنێت. هەڤاڵ بێریتان هەروەک چۆن لە خاکورک خیانەتکارانی تێکشکاند ئێمە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خیانەتکاران لەم خاکە بەدەر دەنین و لە شەڕی ئازادیدا سەردەکەوین.

هەروەها گەریلا ڕۆنی دێریک: لە ساڵی ١٩٩٢بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ بێریتان، هەڵوێستێکی بوێرانە لە دژی خیانەت و داگیرکاری نیشان درا. ئەمڕۆ وەک گەریلاکانی کوردستان بۆ ئازادی لەسەر هێڵی بێریتان تێدەکۆشین. بزووتنەوەکەمان کە ئەم تێکۆشانە مەزنە بەڕێوە دەبات بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان گەیشتووەتە ئەم خاڵە. هەڤاڵ بێریتان، بە ئیرادە، فیدایی بوون، ئازایەتی و هەڤاڵبەندییەوە، بوو بە فەرماندەیەکی نموونەیی بۆ ئێمە. هەڤاڵ بێریتان عاشقی ئازادی بوو، هەروەها عاشقی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەگەر بتوانین ئەمڕۆ بەم هێزەوە لە چیاکانی کوردستاندا تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش ببەین ئەوە بە سایەی بەرخۆدانی هەڤاڵ بێریتانەوەیە تا ئەو کاتەی ئێمە بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتانەوە تێبکۆشین، دوژمن قەد ناتوانێت سەربکەوێت.