سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی چیای ڕەش هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا و هەوڵیدا سەربازەکانی لە ئاسمانەوە دابەزێنێت. ئەو سەربازە داگیرکەرانە، کە دەیانویست پێشڕەوی بکەن لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە بە توندی بەرەنگارییان کرا.
سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر هێڵی چیای ڕەش لەسەر سنووری باشووری کوردستان هێرشی ئاسمانیی قورسی ئەنجام دا.
سوپای داگیرکەری تورک هەوڵێدا بە کۆپتەر لە ئاسمانەوە سەرباز دابەزێنێت و لە زەمینەوە دەست بە پێشڕەوی بکات، بەڵام لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بە توندی بەرەنگارییان کرا و گورزی قورسیان لێدرا.
گەریلاکانی هەپەگە بە تاکتیکی سابوتاژ و تەقاندنەوە هێرشیان کردە سەر سوپای تورک، کە هەوڵی دەدا لە زەمینەوە پێشڕەوی بکات.
شەڕوپێکدادان لەنێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوامە.
ژ.ت