گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی قورس لە سوپای داگیرکەر دەدەن

لە شەڕی مانگی ڕابردوودا، گرنگترین تاکتیکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێرشەکان لە پێناو خۆپاراستنە. هێزەکانی گەریلا بە هێرشی گەورە هەناسە لە دوژمن دەبڕن.

ڕۆژنامەنووس دلارا نورحەق ڕایگەیاند، کە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێڵێکی بەرخودانیان سازکردووە و دەستنیشانی کرد کە لە شەڕی مانگی رابردوودا لە شاخی جودی گەریلا بە تاکتیکی نوێی شەڕ کەوتووەتە پێگەی هێرشبەری لە پێناو خۆپاراستن و بە ورەیەکی بەرزەوە گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەر دەوەشێنێت.

سوپای تورک کە ساڵی رابردوو دەستی بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گۆڕەپانی شاخی جودی لە رۆژئاوای زاپ کرد، لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا ناچاربوو بکشێتەوە. سوپات تورک شەوی ٢٠لەسەر ٢١ی تەمووز جارێکیتر لە ناوچەکە دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد. رۆژنامەوان دلارا نورحەق کە لە گۆڕەپانەکەیە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.

لەپێناو بەرفراوانکردنی داگیرکەری هێرشییان کردە سەر شاخی جودی

نورحەق ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی گەریلا بە تاکتیکی نوێی شەڕ بە شێوەیەکی بێ وچان لە هێرشبەری گورزی قورس لە سوپای داگیرکەر دەوەشێنن و وتی، "ئۆپراسیۆنەکەی ئەم دواییە مانگێکی تێپەڕاند. سوپای تورک بە گوێرەی ساڵی رابردوو نەیتوانی هیج ئەنجامێک لە ئۆپراسیۆنەکە بەدەستبهێنێت. بە گورزی قورسی گەریلا بە هەزاران کوژراوی داوە و ناچار بوو لە ناوچەکە بکشێتەوە. دوای ئەوەش کشایەوە ئامادەکاری گەورەی کرد و لە پاش حەوت مانگ جارێکیتر دەستی بە ئۆپراسیۆن بۆ سەر ئەو گۆڕەپانە کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان سەرجەم بزوتنەوەکانی کورداندا بزوتنەوەی ئازادی کوردی بۆ خۆی کردووەتە ئامانجی ستراتیژی و هێرشی دەکاتە سەر. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک دەزانێت کە تا تا پەکەکە هەبێت ناتوانێت داگیرکەری خۆی لەسەر کوردستان و هەرێمەکە بەرفراوان بکات. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بتوانێت پلانی میساقی میلـلی خۆی جێبەجێ بکات و خۆی بگەیەنێتە سنوورەکان، گۆڕەپانی گەریلا لەبەردەم خۆی وەک بەربەست و لەپمپەر دەبینێت و هێرش دەکاتە سەر ئەو گۆڕەپانانە. یەک لەو  گۆڕەپانانەی کە لە بەردەم خۆیدا وەک لەمپەر دایدەنێت شاخی جودیە. ئەو گۆڕەپانەی تیایدا ژمارەیەکی زۆر کوژراویدا و ناچار بوو بکشێتەوە، جارێکی تر دەستی بە هێرش کردووە بۆ سەری. گۆڕەپانی شاخی جودی لە سەر هێڵی شارەکانی باشووری کوردستان شوێنێکی سنوورییە. هێڵێکە کە سێگۆشەی مەتینا، زاپ و گارە تیایدا یەکدەگرنەوە. گرنگییەکی بەو جۆرەی هەیە هەربۆیە هێرشی دەکرێتە سەر.

گەریلا هەموو رۆژێک گورز دەوەشێنێت

نورحەق تێبینییەکانی خۆی سەبارەت بە شەڕی مانگێک لە گۆڕەپانەکەدا بەم جۆرە خستەڕوو: "لە شەڕی ساڵی ڕابردوودا گەریلاکانی ئازادی بوون بە خاوەنی ئەزموونێکی گەورە. بە گوێرەی ئەم ئەزموونە پلانی شەڕەکەیان دادەڕێژن. گەریلا لە بەرانبەر هێرشەکانی یەکەم شەوی سوپای تورک بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشاندا ، گورزێکی گەورەی لە سوپای داگیرکەر دا، بەتایبەتی کاتێک سوپای تورکی داگیرکەر سەربازی دادەنا، گورزێکی گەورەی لە گەریلا خوارد، لە دژی هێرشی داگیرکەران لە ماوەی مانگێک دا هێزەکانی گەریلا هەموو ڕۆژێک چالاکیی ئەنجام دەدەن .بە تاکتیکی نوێ  هێرش بە نیشانشکێن و هێرشی هەماهەنگ چالاکی پرۆفیشناڵ ئەنجام دەدەن. کارێک دەکەن کە سوپای داگیرکەر کۆژراوێکی زۆری هەبێت، بەتایبەت چالاکیی نیشانشکێنی گەریلاکانی یەژاستار لەم ناوچەیەدا زۆرە، گەریلاکانی یەژاستار ڕێگە نادەن تەنانەت  تاکە یەک سەرباز لە سەنگەرەکەی بێتەدەر و بجوڵێتەوە. کاتێک داگیرکەران سەرباز لە گۆڕەپانەکە دادەنێن، ناتوانن گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن، کاتێک دەکەونە جموجۆڵەوە دەبنە ئامانجی هێرشی گەریلا.

لە شاخی جودی چەقیون

ئێستا لە گۆڕەپانەکەدا چەقیون و گەیشتوونەتە بنبەست. خۆی لە خۆیدا راگەیاندنی هەپەگە لە ئاماری چالاکییەکاندا ئەوە دەخاتەڕوو.

لە شەڕی یەک مانگدا لەو گۆڕەپانە کە رۆژانە روودەدات گرنگترین تاکتیکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێرشە بە ئامانجی خۆپاراستن. هێزەکانی گەریلا لە رێگەی هێرشی گەورەوە هەناسەیان لە دوژمن بریوە، رێگە نادەن کە دوژمن لەو گۆڕەپانەدا ئامانجەکانی دووەم هێرشی خۆی بپێکێت.

بە تایبەت شەڕی ئەم یەک مانگە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بوونیان هەیە، کە دەبێت لێیان تێبگەین. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەم شەڕەدا بە تاکتیکی نوێ شەو و ڕۆژ چالاکی ئەنجام دەدەن کە ئەوە زۆر گرنگە. لەم شەڕەدا کە تیمەکانی ناو گۆڕەپانەکە و ئەوانەی لە تونێلەکاندان تەواوکاری یەکترن، ئەزموونێکی گەورە بەدەست هاتووە. تاکتیکی نوێی شەڕی گەریلا ئەزموونێکی گەورەی خوڵقاندووە کە ئەوان دەگەیەنێتە سەرکەوتن. بەم تاکتیکە جەنگیە نوێیە تەکنەلۆژیای داگیرکەران تێکدەشکێنن. بە تایبەتی یەژا ستار لە شەڕی سوپای تورکی داگیرکەردا ئەدا و پێرفۆرمانسێکی گرنگی نیشان دا. جارێکی تر سەلماندیان کە هێزی ژن دەتوانێت چی بۆ وڵاتەکەی بکات.

ورەی گەریلا بەرزە

شتێکی تر کە لەم شەڕەدا سەرنج ڕادەکێشێت ئەوەیە کە هێرشەکانی گەریلا، ئەو گورزانەی گەریلا لە هەلیکۆپتەرەکانی دەوەشێنن، لە لایەن خودی سەربازانی تورکەوە بڵاودەکرێنەوە. ئەمەش  شکستی دەروونییان پیشان دەدات. کاتێک دەڵێین سوپای تورک گیریخواردووە و چەقیوە، زیادەڕەوی لە بابەتەکەدا ناکەین. چالاکییەکانی گەریلا و ئەنجامەکانیان ئەمە نیشان دەدەن. شەڕەکە بە شێوەیەکی قورس بەردەوامە. گەریلا بە پێرفۆرمانسێکی بەرز و ورەیەکی بەرزەوە شەڕ دەکات. چونکە پێرفۆرمانسی سەرەتای شەڕ بەم شێوازە زۆر گرنگە".

هـ . ب