گەریلاکانی یەژاستار ٤ داگیرکەریان سزادا و سەنگەرێکیان تارومار کرد
گەریلاکانی یەژاستار لە دەڤەری گردی دوپشکی هەرێمی حەفتانین سەنگەرێکیان تێکشکاند و ٤ داگیرکەریان سزادا.
گەریلاکانی یەژاستار لە دەڤەری گردی دوپشکی هەرێمی حەفتانین سەنگەرێکیان تێکشکاند و ٤ داگیرکەریان سزادا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور:-
هێزەکانی یەژاستارمان ١٧ی حوزەیران لە دەڤەری گردی دوپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا گورزی بەهیز لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندران. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک تێکشکێنرا.
ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی فیدایی زیلان (زەینەب کناجی) ئەنجامدرا.
١٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ درۆن لەسەر سەنگەرەکانی دەڤەری وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشین گەڕان. درۆنەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە. درۆنەکە لە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێمەدایە.
شارۆچکەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی و دەڤەری چەمچۆ بە فڕۆکە، ئۆبۆس و هاوەن بۆردومانکران. ئاگرەکەش کە بەهۆی بۆردومانەکەوە دەرکەوتووە بەردەوامە.
زانیاری زیاتر لەبارەی بۆردومانە بەم شێوەیەیە:
١٨ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٠ – ٢٠:٠٠ و ١٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە بارەگاکانی سنورەوە، دەڤەری چەمچۆی هەریمی زاپ تۆپبارانکرا. لە ئەنجامدا ئاگرکەوتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە.
١٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٢٠ دەڤەری کوڕۆ ژارۆی شارۆچکەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە فڕۆکە بۆردومانکرا. لە بۆردومانەکەدا ئاگر لە دەڤەرە کەوتەوە."
ف.ق