گەریلایەک، کە چیای کردە ماڵ و مەئەوا و سەنگەر؛ عیرفان دیرۆک

عیرفان شۆڕشگێڕی پێشەنگ دوای ئەوەى خۆی لەگەڵ بیر و رامانی سەرۆکایەتیدا کرد بە یەک ئاوێتەى هاوڕێیەتیی گەریلاکانی پەکەکە بوو و کاتێک دۆستایەتی پەکەکە و هێزی چیاکانی کوردستانی وەرگرت، ئیدی تەنیا پشتبەستن بە گەلی کرد بە بنەما.

ئەوان پێکەوە رەنجیان دا و خۆیان ماندوو کرد و پێکەوە بۆ ئازادیی کوردستان تێکۆشان. ئەوان پێکەوە چەکیان هەڵگرت بۆ ئەوەی زوڵم و دڵڕەقی و داگیرکاری راوەستێن. کامپی سەرۆکایەتی بوو بە شوێنی نیشتەجێبوونی یەکێتییەک، کە دەیتوانی زوڵم و داگیرکارییەکان رابگرێت.

ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ بوو، لەو ساڵانەدا سۆسیالیزم لە جیهاندا لە پاشەکشدا بوو، بەڵام بە پێچەوانەوە تاوەکو دەهات لە کوردستان بزووتنەوەی پەکەکە بەرەو پێش دەچوو و بە بەردەوامیش بەرەو پێش دەڕۆیشت. پەکەکە بوو بە سیمبولی خۆدەربڕین و خۆ وێناکردن و سەنگەری خۆپاراستن. جەهەری سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و سۆسیالیزمی مۆدێرن بوو بە بزووتنەوەی ئازادی. داگیرکاری و چەوساندنەوەی دەوڵەتەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان زیاتر بە چڕی و توندی بەڕێوەدەچوو. لە دژی بزووتنەوە ئازادیخواز و چەپەکان هەنگاوەکانی بنەبڕکردن و لەناوبردن زۆر پێشخران. ئەو کەسانە، کە دەیانویست دژی ئەوە هەڵوێست وەربگرن، ڕێگای سەرۆکایەتی، یان ڕێگای چیاکانی کوردستانیان بۆ خۆیان بە رێگا چارەی سەرەکی دەزانی. عیرفان دیرۆک یەکێک لەو کەسانە بوو، کە ساڵی ١٩٩١ بەشداری بزووتنەوەی ئازادی بوو. چیاکان بۆ خۆپاراستن وەک شوێن و ماڵی خۆی هەڵدەبژێرێت.

عیرفان دیرۆک لە ساڵی ١٩٧٩ لە مێردین لەدایکبووە. عیرفان دەیخواست ژیانێکی ماناداری هەبێت. عیرفان دەیخواست شوێن و پێگەی خۆی لە کۆمەڵگەی سیاسیدا بونیات بنێت.

'پەیوەندیی منی بە شەهیدان و بەهاکانی ئێستاوە زیاتر کرد'

عیرفان دیرۆک بەم وتانە باس لە ناسینی پارتەکەی دەکات:

" لە ساڵی ١٩٨٩دا و لە سەرەتادا ناسینی سۆزەکیانەم بۆ دروستبوو. تاوەکو دەهات من زیاتر بە بزووتنەوەی پەکەکە کاریگەر دەبووم. دوای بەشداریکردنم لە حیزبدا باشتر لە بارودۆخی کۆمەڵگە تێگەیشتم. ئەو کۆیلایەتییەی، کە بەسەر کۆمەڵگەکەماندا سەپێنرابوو، منی گەیاندە هۆشیاری و بە ئاگاهاتنەوە. تاوەکو دهات پەیوەندیم بە شەهیدان و بەو بەهایانەی هەبوون زیاتر و بەهێزتر دەبوو".

باشە بۆ چیا، چیا چی دەگەیەنێت و چیا چییان پێدەدات و عیرفان دیرۆک چی لە چیاکانی کوردستانەوە فێربوو؟

هەیبەت و شکۆی چیاکان خۆیان لە کەسایەتیی هەندێک کەسدا دەردەخەن. ئەو مرۆڤانەى ژیانی خۆیان بەخشیوە بۆ گەڕان بە دوای  ژیانێکی ڕاستەقینە و ژیانێکی ئازاد، لە شکۆ و هەیبەتی چیاکاندا دەژین. کەسانێک، کە لە هەموو ساتێکدا و لە هەموو روویەکەوە و بە پێی پێویستییەکانی ژیانی نوێ و واقیعی جەنگ دەگۆڕن، دەبنە بنیاتنەری هەیبەت و شکۆی چیا. ژیانی راست و دروست بە رەنجدان،  راست و دروست بوون لەگەڵ کۆمەڵگا، خۆ پەروەردە کردن، بە گەڕان و حەز و تامەزرۆییە گەورەکان بەدی دێت. ئەوانەی ژیانی دروست و تێکۆشانی ڕاستیان هەڵبژاردووە باش دەزانن، کە ژیانی پڕ لەسەختی و رەنجدان چەندە پەرۆشی و ورە لەگەڵ خۆی دەهێنێت. گەیشتن بە ڕاستیی مانای ژیان، تێگەیشتن لە ژیانی دروست و گەڕان بۆ ئازادی لە هێڵی سەرۆکایەتیدا بەدی دێت. رێکردن بە رێگاکەیدا، بیرکردنەوە بە شێوازی ئەو، خەباتی ئازادی لەگەڵیدا شکۆی چیاکانی کوردستان دیاری دەکات. بانگەشەی سەرۆکایەتیی بۆ ژیانی ڕاست و تێکۆشانی ئازادی هەزاران کەسی بۆ ئەو شاخە بەرز و سەرکەشانە ڕاکێشاوە. یەکێک لەو کەسانە، کە شکۆی ئەو کێوانە دەناسێت، لەگەڵی ژیاوە و گەیاندوێتی هۆشیاری و هۆشمەندی، فەرماندە عیرفان دیرۆکە، کە ناوی ماڵةوەى عاکیف توران-ە.

چیا دەبێتە ماڵ، سەنگەر و ژیانی

عیرفان دیرۆک خۆی لەگەڵ چیاکانی کوردستان کرد بە یەک. چیاکان دەبنە ماڵی، سەنگەری و ژیانی. چیاکانی بۆتان، حەفتانین،  قەندیل و گارە بە عارەقە و رەنجدانی عیرفان دیرۆک سەربەرزی و عاسێ بوونی خۆیان دەپارێزن. عیرفان دیرۆک بەم شێوەیە وەسفی سەرۆکایەتی دەکات : 'ڕێبەر ئاپۆ بە پارادیگماکەى خۆی نیشانی داین، کە چۆن پێشەنگایەتی بکەین. ئێمە خۆمان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان قوڵتر کردووەتەوە؛ بەڵام ئێمە هێشتا هەر پێڕاناگەین و لە کەمی دەدەین'.

ئەوانەی لەگەڵ تایبەتمەندیی چیاکان ببن بە یەک، لەگەڵ سروشتدا یەکدەگرن، دەتوانن خۆیان لە تایبەتمەندیی چەپی شارەکان پاک بکەنەوە و خۆیان لە سروشتی هەبوونی خۆیان دا بدۆزنەوە. ئەوانەی لەگەڵ چیاکان دەبنە یەکە لەگەڵ کۆمەڵگاش ئاوێتە دەبن، بۆ خۆیان دەبنە بەشێکی ڕاست و خاوێنی کۆمەڵگای بە ماف و بە پێوان. دڵسۆز و ڕاستگۆ و کۆمەڵایەتی بوو، دەکرێت ناوی گەریلای ساڵەهای ساڵ عیرفان دیرۆک بێت.

'وتەکان و کردارەکانی یەک بوون'

فەرماندەی هەپەگە حەقی ئارمانج دەربارەی کەسایەتیی گەریلا عیرفان دیرۆک دەڵێت: 'ئەو ژیانێکی سروشتیی وەهای هەبوو، کە کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەدوا هەموو کەس گوێی لێدەگرێت. وەک کردارەکەی خۆی دەدوا، وتەکان و کردارەکانی وەک یەک بوون. باسی لە ساڵانەهای ساڵی لە تێکۆشان لە بۆتان دەکرد و باسی هەڤاڵەکانی خۆی و باسی هاوڕێیان و  ژیانی گەریلایی دەکرد".

چیاکانی کوردستان بە دار و بەرد و ئاو و بەفر و باخ و باخچە و بێستان و کوێستان و دۆڵ و دەشتایەکانی بە بەردەوامی کۆمەڵگەی کوردی لە ئامێز گرتووە. مێژووی چیاکانی کوردستان بەو شێوەیە نووسراونەتەوە. لە نێوان برسێتی و زوڵم و زۆداری و لە ناو لە ناوبردن و شەڕدا، لە هەموو ساتێکدا بووەتە وەڵامی گەلانی ناوچەکە و لە ئامێزی خۆیدا پاراستوونی. گەورەترین رەنج لە مێژووی کوردستاندا لە چیاکاندا بووە، بۆیە ئەوانەی لەو کێوانەدا دەژین بە رەنجدان و یەکگرتووی و یەکبوون دەژین. رەنجدان و و داهێنەربوون دەبێتە ناوی ئەوان. خەڵک نەک هەر بە ناوی خۆیەوە، بەڵکو بە تایبەتمەندی و کردارەکانی خۆیانەوە دەناسرێن. هەڤاڵ عیرفان دیرۆکیش لە ناو هاوڕێ و گەلی بۆتاندا بە ڕەنجی خۆی و بە یەکڕیزیی خۆی لە بەرامبەر کۆمەڵگەکەیدا هەمیشە بە زیندویی دەژی.

'رەنجدەر و فیداکار بوو'

فەرماندەی یەژا ستار فەریدە ئاڵکان لەبارەی مێژووی عیرفان دیرۆکەوە دەڵێت: "لەهەر شوێنێک پێویست بوایە هەڤاڵی عیرفان خۆی دەگەیاندە ئەوێ و بەشداریی دەککرد، کاری دەکرد و هەموو کار و رەنجێکی گەورەی دەدا، ئەو تەنانەت بەخشی گیانی خۆیشی بە بەس نەدەزانی. کاراکتەر و تایبەتمەندیی زەحمەتکێش و فیداکارانەی زۆر لە پێش بوو".

عیرفان شۆڕشگێڕی پێشەنگ دوای ئەوەى خۆی لەگەڵ بیر و رامانی سەرۆکایەتیدا کرد بە یەک ئاوێتەى هاوڕێیەتیی گەریلاکانی پەکەکە بوو و کاتێک دۆستایەتی پەکەکە و هێزی چیاکانی کوردستانی وەرگرت، ئیدی تەنیا پشتبەستن بە گەلی کرد بە بنەما. بۆیە ساڵانێکی زۆر بە جۆش و خرۆشی گەورەوە لە هەرێمی بۆتان خەباتی کرد. خۆی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەدا کردبوو بە یەک.  شۆڕشگێڕێک بوو، کە فیدایی گەلەکەی بوو و جێگەی خۆی لە دڵی خەڵکدا کردبوو.

لە ژیانیدا، هەموو شاخێک، هەموو گیانەوەرێک، هەموو مرۆڤێک دەیهەوێت ڕۆڵ و ئەرکی هەبێت. واتایەکی پێویستی بۆ ژیان هەبێت. ژیانێک، هەڵوێستێک، شێوازێکی کاریگەرانە، کە دەیەوێت هەموو کەس تێپەڕێنێت. ژیانی شاخەکانی عیرفان دیرۆک لە کردار و پراتیکی درێژخایەنیدا، لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز و لە کانگای پەکەکەوە فێر بوو بوو. بۆ هەموو گەریلایەکی پەکەکە، بۆ هەموو فەرماندەیەک و بۆ هەموو هاوڕێیەکی لە دوای خۆی شوێن دەست و بیرەوەرییەکی قووڵ بەجێدەهێڵێت. عیرفان دیرۆکیش بەو شێوەیە بوو و ئێستا لە چیاکانی کوردستان دەژی.

نەیانوێرا خۆیان بدەنە بەر سەختی و عاسێبوون و سەرکەشیی چیاکانی کوردستان. نەیاندەوێرا خۆیان بێن و مەردانە و جوامێرانە شەڕ بکەن. نەیاندەوێرا چاو لە چاوی فەرماندەی هەپەگە عیرفان دیرۆک بکەن و بیخوێننەوە. لە ١ی تەمووزی ٢٠١٨دا ئەوان بە نامەردی و فێڵ و ستەم و ساختەکاری هەڵسوکەوت دەکەن و عیرفان دیرۆک شەهید دەکەن و دەچێتە کاروانی نەمران. ئەوان عیرفانێکیان شەهید کرد، بەڵام ئەمڕۆ سەدان عیرفان بۆ بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە چیاکانی کوردستان دان و درێژە بە رێگاکەى و میراتەکەى دەدەن و لەگەڵی دەژین. پێکەنین و گاڵتە و گفتوگۆ و کارەکانی لەو دۆڵ و چیایانە نابڕێنەوە و کەم ناکەن. هەروەها لە ناو گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا بە زیندووی و نەمری دەمێنێتەوە.

ژ.ت