ڕێپێوانی درێژمەودای 'گەشتی ئازادی'، کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ گەنجی کورد و ٤٠ گەنجی ئینترناسیۆنالیست لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، سویسرا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بۆلیڤیا دەستی پێکرد، لە چوارەم رۆژیدا بەردەوام بوو.
گەنجان لە چوارەم رۆژدا لە شاری نیئوس کۆبوونەوە و تا دۆسێلدۆرف هافستراس رێپێوانیان کرد.
گەنجان بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی کوردستان هاواریان کرد و سڵاویان بۆ بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نارد. لەو بروشەر و بڵاوکراوانەی دابەشیان کرد، باسیان لە گۆشەگیری لە ئیمراڵی کرد. چالاکوانان لە شوێنی پشوودان، گۆڤەندیان گێڕا.
چالاکوانان بۆ یادکردنەوەی بەرخودان چیاگەر، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو، لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە دۆسێلدۆرف مەراسیمێکیان سازکرد.
سبەینێ کۆتا رۆژی رێپێوان و گەشتی ئازادییە
سبەینێ رێپێوانەکە دەگاتە کۆتایی. گەنجان لە کۆڵنەوە بەرەو ناوەندی شاری مولهەیم رێپێوان دەکەن و لەوێ کۆتایی بە چالاکییەکەیان دەهێنن.
ژ.ن