لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨دا لە کوردستاندا سەرهەڵدانێکی نوێ و ژیانێکی نوێ ئاوابوو. ئەم سەهەڵدانە وەک سەرهەڵدانەکانی پێشوو بێ ئامادەکاری و بێ ڕێکخستن نەبوو.
سەرحەد لە ڕۆژیی بوونیەوە تا ئێستا لە چاوەڕوانی زانیارییەکی لەم شێوەیە بوو. ئەو چەکانەی دەرهێنا کە لەژێر خاکدا شارابوونەوە. شەپۆل شەپۆل ڕوویان کردە چیاکان. هەموو خاکەکەیان بە خوێنی سەرحەد ئاودا و ژیان لە مردنەوە ئافرێندرایەوە. ڕەنگە نەتوانن ڕۆژی ئازادی ببینن بەڵام بۆ ئەو منداڵانەی کە هێشتا لە دایکنەبوون ببنە قوربانی. لە ئاگری، تەندورەک، چەمچە، گۆلە و هەموو سەرحەد گەریلا ناسێندرا. بە گۆرانی ئازادی و گێڕانی هەڵپەڕکێ. دیگۆر، دووتاغ، بازید، گیادین، پانۆس، خنس، ڤارتۆ، مازگیرت، ئیدر و جێگەکانی دیکەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون. ئەحمەد گولەر، ئەحمەد کەسیب، ئیدریس ئۆکمەن، سوعات شاهین، تەکین کزلای، ئەحمەد تۆسون، سەما یوجە و بە هەزاران قارەمانی دیکە دەرکەوتن. سەرحەد هەزاران شەهیدی بە خشیووە.
هاوڕێ موراد لە ساڵی ١٩٧٥دا لە گوندی میرزا بەگی ناوچەی دووتاغی ئاگری لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایکبووە. نەوەی خاڵس بەگە کە لە نێو سەرهەڵدانی ئاگری و زیلاندا جێگەیەکی کاریگەری هەبوو. خالیس بەگی وڵاتپارێز و نزیکەکانی دوای ئەوەی دووردەخرێنەوە، دەخرێنە زیندانەکانەوە. ئەم بنەماڵەیە هەموو کات بەر ستەمی دەوڵەتی تورک کەوتووە. بەڵام لە نێو ئەم بنەماڵەیەدا نەریتێکی بەرخۆدانی بەردەوام هەیە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان درێژەی هەیە.
بە ڕاگەیاندنی پەکەکە و دەستپێکردنی چالاکییەکانی لە گۆڕەپانی سەرحەد، بنەماڵەی هاوڕێ موراد دەبنە گەورەترین پشتیوانیکەری پەکەکە. لە ڕووی مادی و مەعنەوەی، بە خەباتی چالاک پشتیوانی تێکۆشان دەکات. گەلێک کەس لەو بنەماڵەیەدا بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبن، چەنیدنیشیان دەخرێنە زیندانەوە یان کاری جەنگاوەری ناو شارەکان دەکەن. لەبەرئەمە لە ساڵی نەوەدەکاندا دووبارە دەوڵەتی فاشیستی تورک ستەمەکانی لەسەر ئەم بنەماڵەیە زیاتر دەکات. دیسانەوە دوورخستنەوە، گرتن و ئەشکەنجە... ڕژێمی فاشیست بەم ستەمانەی دەیویست بنەماڵەکە ملکەچ بکات و لە تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی داینبڕێنێت. کاتێک هەست بەوەدەکات ناتوانێت بگات بەم ئامانجەی، هێرشەکانی لەسەریان سەختردەکاتەوە. بۆیە هاوڕێ موراد لە دژی ئەم ستەمانە ڕوودەکاتە چیاکان و بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا دەبێت.
گەریلایەتی لە کوردستاندا تێکۆشانێکی ئاسان نییە. دڵ و ئیرادەیەکی گەورەی دەوێت. هاوڕێ موراد لە ماوەیەکی کەمدا فێری ژیانی گەریلایەتی دەبێت کە هەر لەمنداڵییەوە ئاشنایە پێی و زۆرکاتی لەگەڵ گەریلادا بووە. لە سەرەتادا پەیامگەیەنەری (کەسێک کاری ڕێکخستنی نێوان شار و شاخ دەکات) دەکات. گەریلای نوێ بەشدار دەکات. ئەم ئەرکەی کە سەرنج و هەستیارییەکی گەورەی دەوێت بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ دەکات. لە تەواوی ئەرکەکەیدا لە جێگەی باوەڕی هاوڕێکانیدا دەبێت و لەگەڵ ئەمەشدا هەموو کاتێک بۆ گەریلا نوێیەکان دەبێتە مۆراڵ. بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣دا لە شەمزینان دەستگیردەکرێت. لە قۆناغی دەستگیرکردنییدا کە زۆر بە سەختی تێپەڕدەبێت، وەک هەمیشە لە بەرەنگارییدا دەبێت و شکست قبوڵ ناکات. ئەو میراتییە بەرخۆدانەی کە لە بنەماڵەکەیەوە وەریگرتووە، لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی مکوڕبوون دەپارێزێت. دوای ساڵێک لە زیندانی ئەرزڕۆم، دواجار ئازاددەبێت.
دوای ماوەیەکی کەم دووبارە ئەرکەکەی دەستپێدەکاتەوە
لە دەستپێکدا لە ئاگری و دواتر لە ئەدەنە، مێرسین و ئەستەنبوڵ خەباتەکانی ئەنجام دەدات. ئەم کارە بە کەم دەزانێت و حەسرەتی بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە لە چیاکاندا شەڕدەکەن سات بە سات زیاتر دەبێت، لە کۆتاییدا دووبارە پێشنیارەکەی پەسەند دەکرێتەوە و بەشداری نێو ڕیزەکانی ئارگەکە دەبێتەوە. لەبەرئەوەی باش شارەزای گۆڕەپانی سەرحەد دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا ئەرکی زۆر کاریگەر دەگرێتە ئەستۆ. لە چەندین خەباتی سەربازی و سیاسییدا بەشیوەیەکی چالاک ئەرک جێگە دەگرێت.
لە بارودخۆی سەختی زستاندا لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا دەچنە گوندێک، دواتر سوپای تورک لەو گوندەدا ئۆپراسیۆنی سەربازی دەستپێدەکات. گوندەکە گەمارۆ دەدرێت و گەڕان و پشکنینی ماڵەکان دەستپێدەکات، بە هۆکاری ئەوەی گوندەکە گەمارۆ دراوە جگە لە شەڕکردن هیچ دەرچەیەکی ڕزگارییان لە پێشدا نامێنێتەوە. بەڵام بە هۆکاری ئەوەی ڕەنگە ئەم کارە زیان بەر بە گوندەکە بگەیەنێت. لەبەرئەوەی سوپایی تورکی فاشیست؛ منداڵ، ژن، پیر و گوندییەکان لەیەکتر جیانەکاتەوە و دەستڕێژی گولیان بەرانبەر ئەنجامدات. کە سوپای فاشیستی تورک ئەمەی لە چەندین جێگەدا کردووە. بە گوێرەی ئەقڵیەتی فاشیست، کوردی هەرە باش کوردێکی مردووە. لەبەرئەوەی ناتوانێت بەرانبەر گەریلا خۆی ڕاگرێت ناچارە لە دژی گەل ئەمە بکات، دیارە ئەمەش تاکتیکی شەڕی تایبەتە. ئەرکی سەرەکی فاشیست کوشتنی گەلە. لەبەر ئەم هۆکارانە هاوڕێ موراد و هاوڕێکانی لە گوندە دەڕۆنە دەرەوە و بە دوای جێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیانی لێ بشارنەوە. جێگەی هەرە باشیش چەمی نزیک گوندەکەیە. مەترسییەکی زۆری هەیە، بەڵام جگە لەمە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە. دەستبەجێ لە جێگەکەدا خۆیان دەشارنەوە. بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لە ناو ئەو چەمەدا خۆیان دەشارنەوە و خۆیان لە ئۆپراسیۆنەکە ڕزگار دەکەن.
سەرحەد ساردە. زستانی سەرحەد زۆر بە دژواری تێپەڕ دەبێت. ئیدی پێویستناکات مرۆڤ زۆر باسی مانەوە لەو چەمەدا بکات کە جێگەی هەرە ساردی گوندەکەیە. خۆیان لە ئۆپراسیۆنەکە ڕزگار کرد، بەڵام گورچیلەکانی هاوڕێ موردا بەهۆی ساردی و بەستووی هەوای چەمەکەوە زیانێکی زۆری بەردەکەوێت. دیسان بە بێ ئەوەی داوای چارەسەری پزیشکی هەبێت، ناچار دەبێت لە چیاکان بگەڕێتەوە. لە سەرەتادا دەچێتە شارە گەورەکان و دواتر دەڕواتە ئەوروپا.
وێڕای ئەوەی بۆ چارەسەر وەرگرتنی پزیشکی دەچێتە ئەوروپا، لەوێیش لە خەباتکردن بەردەوام دەبێت. بۆ هاوڕێ موراد پێداویستی تێکۆشان لە هەموو شتێک پێویستتر دەبێت!. لە هیلبۆرن. بازڵ، شتوتگارت، لە هۆڵەندا و فەرەنسا ئەرکی زۆر گرنگ و کاریگەر لەئەستۆ دەگرێت. زۆر بە باشی نوێنەرایەتی ڕوحی وڵات دەکات و گەرمی و تینی ژیانی گەریلایەتی دەگەیەنێت بە هەموو هاوڕێکانی. لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە جێگەی خۆشەویستی هەمووان. پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەل و هاوڕێکانیدا نموونەی دەبێت. هەستیاریی و جدییەتی بەرانبەر کێشەکان و مکوڕ بوونی لە چارەسەرکردن لە هەموو گۆرەپانەکاندا دەبێت جێ-باوەڕی گەل و هاوڕێکانی. بەشێوەیەک میلیتانێتی لە خۆدا ناونشین کردبوو هیچ جۆرە هەڵەیەکی قبوڵ نەدەکرد. هەموو کاتێک بزەی ژیان لەسەر ڕووی بوو، وە هەموو کاتێک پەیوەست بوو بە بنەما ڕێزدارییەکانییەوە. دڵی هیچ کەسێکی ئازار نەدەدا. بەڵام هەموو کاتێک حەسرەتی دابڕانی لە وڵات و هاوڕێکانی لە خەیاڵدا بوو. تاکە ئامانجی گەڕانەوە بوو بۆ وڵات. هەموو کاتێک لە چاوەروانی ئەوەدا بوو بگەڕێتەوە چیاکانی کوردستان و تۆڵەی مێژووی خۆی بکاتەوە لە دووژمنی گەلی کورد.
لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا. ڕژێم کە هەمووکاتێک لە بەرەی ئیمپرالیزم و پاشڤەرۆییدا بووە، لە بەرانبەر ڕووناکی گەلەکەمان-ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەی پێشخست. بۆ لەناوبردنی شەڕی مافداری گەلی کورد لە سەرەتادا ئەم پیلانگێڕییەیی دەستپێکرد. لە بەرانبەر ئەم پیلانگێڕییەدا بە درووشمی "ئێوە ناتوانن خۆرمان تاریک بکەن" زیاتر لە ٦٠ کادر و وڵاتپارێز لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوون بە زنجێریک لە ئاگر و گڕییان لە جەستەی خۆیان بەردا و بوونە مەشخەڵی ئازادی.
هاوڕێ مورادیش هەر لەسەرەتاوە ئەم بڕیارەی دابوو. وەک چۆن ئەوەی پیش چەند مانگێک هەم لە نزیکانی و هەمیش لە هاوڕێکانی، سەما یوجە ببووە تۆپەڵێک لە ئاگر، ئەویش بۆئەوەی نزیکی ئەم خۆرە ببێتەوە دەبوایە ئەم کارەی بکردایە. هەرەوەها دەبوایە بێباکی ئەوروپایی دیموکراسی و ئازادییە درۆیینەکانی نیشانی گەلەکەی بدایە. بەوەی با بزانرێت کە لەهەر جێگەکەیدا بین، هەرچۆنێکش بژین هێشتا وڵاتی ئیمە نیە و هیچ شتێکی بۆ ئێمە نیە. هیچ کەسێک ناوی کوردان ناهێنێت. کوردان بە تێکۆشانی خۆیانەوە هەبوونی خۆیان ئیسپات کرد، وەک چۆن ئەوەی بە تێکۆشان خۆی سەلماندووە هەر دەبێت بە تێکۆشانیش وڵاتی خۆیان بونیاد بنێن. جگە لەمە هەموو شتێکی دیکە بێ کەڵکە. وە ڕێبەرێتیمان دڵ و خوێنی گەلی کوردە. تا گەلی کورد هەبێت، تا گەریلا هەبێت هیچ کەسێک 'ناتوانێت خۆرمان تاریک بکات'.
پەیوەست بەمەوە هاوڕێ موراد کە ئاگری لە مەزڵومانەوە وەرگرت و لە جەستەیی خۆیدا جۆشی دا، لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩دا لە نەخۆشخانەی سەربازی لە شاری کۆبلەنزی ئەڵمانیا گەیشتە کاروانی نەمران.
هاوڕێ موراد!... تۆ هەموو جارێک هەنگاوێک لە پێشمانەوە بووی. بەم چالاکییە گەورەیەت، بۆ هەمیشە مەودایەکی بەرفراوانی تێکۆشانت لە نێوانماندا ئافراند. هەندێک شت هەیە کە مرۆڤ ناتوانێت پڕ بەدڵی خۆی گوزارشتی لێبکات؛ وەک بەختەوەری، خۆشەویستی، ئەڤین، شەهادەتی هاوڕێیەکی خۆشەویستی...
گەلەکەمان لە دەوری خۆرەکەیان زنجیرێک لە پۆڵایان دروستکردووە. چەک، موشەک و ستەمی هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو ئەوینە پارچەکات. دەڵێن؛ "یان پێکەوە لەناودەچین یان پێکەوە لەگەڵ خۆرەکەماندا ئازاد دەبین."
هاوڕێ موراد ئاڵایەکی هەمیشە شەکاوەمانە. هەزارن، دەیان هەزار، ملیۆنان کەس تا گەیشتنە ئامانجی کوردستانێکی ئازاد ناوەستن لە تێکۆشان. هەموو چێژێکی ژیان لەخۆمان دەگرینەوە تاکو جەستەیی پیرۆزمان لەسەر خاکەکەمان دەگۆڕێت بۆ گوڵاڵە سورەی سەرکەوتن.
لە کەسێتی تۆدا سڵاو لە هەموو قارەمانمان دەکەین. یادکردنەوەت بۆ هەمیشە لە نێو تێکۆشانماندا زیندوو دمێنێتەوە...