"هاوکارییەکانتان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە جێگای ئومێد و یەکێتی و برایەتییە"
کۆمەڵەی هێڤی دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاریی کرد بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چەند رۆژی ڕابردوو کە لە سوریا و تورکیای دا لە نێوانیشیاندا باکور و رۆژئاوای کوردستان.
کۆمەڵەی هێڤی دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاریی کرد بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چەند رۆژی ڕابردوو کە لە سوریا و تورکیای دا لە نێوانیشیاندا باکور و رۆژئاوای کوردستان.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە تورکیا و سوریا لەنێوانیشیاندا باکور و رۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی جەنگ هەستا بە کامپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری، ئەمرۆ لە دووەم رۆژی کامپینەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تیدا داوایان لە هەوڵاتیان کرد رۆڵی زیاتر ببین لە کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی هاوکاری زیاتر.
عەبدولوەهاب ئەحمەد ئەندامی کۆمەڵەی هێڤی ڕایگەیاند: "لەپێناو هاوکاری و خزمەتکرنی براکانمان لە تورکیا، سوریا، باکور و رۆئاوای کوردستان، لەم رۆژە سەختدا مرۆڤێکی زۆر بێلانەن لەم کەش و هەوا سەرما و سۆڵە، تەنانەت بێ نان و ئاویشن بۆیە هەموومان پێویستمان بەیەکتر هەیە لەم کارەساتە سەختدا لەپێناوی پێشکەش کردنی هاوکاری و بەهێزی یەکێتی نێوانمان، داوا لە تەواوی هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دەکەم بە تەواوی پێکهاتەکانیەوە بەپی توانا هاوکارمان بن کە بتوانین لەڕێگەی ڕێکخراوی هێڤی-یەوە هاوکارییەکان بگەینینە لێقەوماوان".
هەروەها عەبدولوەهاب ئەحمەد سەبارەت بە ناوینیشانی شوێنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان ووتی: "ئێمە لەم کامپینەدا لەگەڵ چەند لایەن و کەسایەتیەک وەک داکۆکیکار بتوانین هاوکارییەکانمان بگەینینە ئەو کەسانەی کە لێقەوماون و لەم کارەساتی بوومەلەرزەیە زیانیان بەرکەوتووە، ئێمەش وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی هەوڵدەدەین هاوکاری یەکتر بین، جارێکی دیکەش داواتان لێدەکەین کە هاوکارییەکانتان بگاتە کۆمەڵەی هێڤی تا بگەینینە باکور و رۆژئاوای کوردستان، شوێنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانیش لە بەرامبەر یاریگەی شۆرجەیە لەسەر دووسایدی پەنجا عەلی، هاوکارییەکانتان جێگای رێزە، جێگای ئومید و یەکێتی و برایەتی"
ف.ق