كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"كەجەدە"، تەڤگەری ژنانی ئازاد"تەژەئا"، پارتی هەرێمە دیموكراتیەكان"دەبەپە"، پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە" و ئەو پارتانەی لەناو بەرەی خەبات و هاوپەیمانی كوردستانیدا جێگە دەگرن لەبارەگای سەرەكی دەبەپە سەبارەت بە سی و چوارهەمین ساڵیادی كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە كە لە شانزدەی ئاداری ١٩٨٨دا پێكهات و لەئەنجامدا پێنج هەزار كورد تێكدا ژیانیان لەدەستدا بەیاننامەیەكیان بۆ رای گشتی خوێندەوە. نوێنەرانی پارتی و ئەو بزوتنەوانەی لەراگەیاندراوەكەیاندا؛ بەبۆنەی كۆمەڵكۆژی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە خۆلەكێك بەبێ دەنگی رێزیان لەشەهیدان گرت. لێدوانەكە بەهەردوو زمانی كوردی و توركی خوێندرایەوە.
بەیاننامەكە بەزمانی كوردی لەلایەن هاوسەرۆكی گشتی پارتی كۆمۆنیستی كوردستان"كەكەپە" سینان چفت یۆرەك خوێندرایەوە و بەزمانی توركیش لەلایەن هاوسەرۆكی گشتی بەدەپە، سەلاحەدین ئایدەنیزوە خوێندرایەوە.
دەبێت جیاوازیەكان لەبەرامبەر یەكێتی بوونی كوردان نەبنە ئاستەنگ
سینان چفت یۆرەك؛ رایگەیاند؛ هۆكاری سەرەكی و بنەڕەتی هێژش و كۆمەڵكۆژیەكان لەبەرامبەر بەكوردان، پارچەبوونی ئەوان و لەبەرامبەر بەهێرش و كۆمەڵكۆژیەكان داواكاری یەكێتی نەتەوەیی لەپارت و بزووتنەوە كوردیەكان كرد و ووتی:"دەبێت هەر پارتێك، دام و دەزگا و رێكخراوی كوردان لەم بوارەدا ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ بكەن و ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆیان پێكی بێنن. مەبەستی سەرەكە و ئەساسی ئێمە دەبێت بەرژەوەندی نەتەوەیی بێت. لەبواری هزری و بیركردنەوەدا راستە جیاوازیمان هەیە، بەڵام ئەم جیاوازیانە وەكو دەوڵەمەندی كوردستان چاو لێبكەین و لەم جیاوازیانە لەبەرامبەر بەپێكهێنانی یەكێتی نەتەوەیی نەبنە ئاستەنگ.
خاڵێكی رەشە
دەقی راگەیەندراوەكە وەهایە:
كۆمەڵكۆژی شانزدەی ئاداری ساڵی ١٩٨٨ كۆمەڵكۆژی داهاتووی نەتەوەی كورد بوو. ئەو ئێشە و ئازارەی ئەو رۆژە لەكوردستان روویدا هیچ كاتێك لەبیر ناكرێت. ئەم كۆمەڵكۆژییە بووە خاڵێكی رەش لەمێژووی مرۆڤایەتیدا. مێژوونووسان لەنوسینەوە ئەو رۆژە شەرم دەكەن و دەستیان دەلەرزێت.
لە شانزدەی ئاداری ١٩٨٨دا، دوانزدە هەزار كورد لەلایەن حكومەتی بەعس و رژێمی سەددام حسینەوە لەباشوری كوردستان بەچەكی كیمیایی كۆمەڵكۆژ كران. ئەمڕۆ رۆژی بەبیرهێنانەوەی ئەو كۆمەڵكۆژیەیە كە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفاڵدا، لەشارە كوردیەكان بەتایبەتی لەهەڵەبجە پێكهات. ئەوانەی ئەم كۆمەڵكۆژیەیان پێكهێنا و بوونە هۆكار بۆ ئەم رۆژە ڕەشە لەبەرامبەر بەتێكۆشانی گەلی بەرخۆدێر لەناو چوون. مێژوو نیشانیداوە كە بەكۆمەڵكۆژی، زەخت و گۆشار، بۆ ماوەیەكی كاتی، تێكۆشانی ئازادی بەربەست دەكرێت، بەڵام ناتوانرێت بنبڕ و لەناوی ببەی.
داعشیش بەچارەنووسی سەددام چوو
چەتەكانی داعشیش كە لەبەرامبەر بەئێزیدیەكان كۆمەڵكۆژیان پێكهێنا لەم راستیە وانەیان دەرنەخست و هاوچارەنووسی سەددامیان تووش بوو. لەگەڵ ئەو ئەزموونانەشی هەیە، بەڵام بەهەمان زیهنیەت جارێكی تر هێرشی داگیركەری لەسەر رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەبەرامبەر بەچیاكانی كوردستان بەردەوامە. هۆكاری سەرەكی و بنەڕەتی ئەو كۆمەڵكۆژیانەش بەدرێژایی مێژوو ئەوەی نیشانیداوە كە پارچەبوونی كوردان خۆی بووە. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر كوردانیش، بەتێكۆشان و بەرخۆدانی بێ وێنە بووینەتە خاوەن گەلێك دەستكەوتی گرنگ. بۆ ئەوەی ئێمە ئەو دەستكەوتانە بپارێزین، پێویستمان بەبۆنیادنانی یەكێتی نەتەوەیی هەیە.
دەبێتە ئامانجی سەرەكیمان بەرژەوەندی نەتەوەیی بێت
دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش هەر پارت، دام و دەزگا و رێكخراوی كوردان لەم بابەتەدا خۆی بەرپرسیار ببینێت و بەرپرسیاریەتی خۆشی جێبەجێ بكات و باری پێكهێنانی یەكێتی نەتەوەیی لەئەستۆ بگرن. مەبەستی سەرەكی ئێمەش ئەوەیە كە بەرژەوەندی نەتەوەیی بن. لەلایەن فكری و ئایدیۆلۆژییەوە دەبێت لەناو كورداندا جیاوازیش هەبێت، بەڵام دەبێت ئەم جیاوازیانە وەكو فرەرەنگی و دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی كوردی تەماشا بكەین و لەبەرامبەر بەیەكێتی نەتەوەیی نەبنە هۆكار. لەم قۆناخەدا لەپێش بەری ئێمە شەڕی هەژەمۆنگەرایی پێكدێت. وەكو هەرجارە قۆربانی سەرەكی ئەم شەڕەش تەنیا گەلن. مردن، كۆچبەری، زۆڵم و زۆرداری لەسەر گەلان لەم شەڕەدا جارێكی تر ئەو كۆمەڵكۆژیانەی لەكوردستاندا روویانداوە، دەخاتەوە بیرو هزری مرۆڤەوە. بەو هیوایەی لەجیهاندا ئاشتیەكی هەمیشەیی پێكبێت، ئێمە جارێكی تر كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە شەرمەزار دەكەین و شەهیدانی كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە بەرێزداری و حۆرمەتەوە بەبیردێنینەوە.
ئێمە ئێدی رێگە نادەین
ئێمە ئێدی دەرفەت بەوە نادەین منداڵانمان وەكو منداڵانی هەڵەبجە كە بەهەڵمژینی بۆنی سێو و گولـلهی تۆپەكان ژیانیان لەدەستدا، كۆمەڵكۆژ بكرێن. پاش ئەم كۆمەڵكۆژیە دەبێت كوردان تێكۆشەر و بەرخۆدێر بن تا بۆنی سێووەكان لەچیاكانی كوردستان گوڵی نێرگس بڕوێنن و دەنگی تۆپەكان ئەو رۆژە، بگۆڕنە دەنگی درۆشمی ئازادی كوردستان.
هـ . ب