هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
زیندانەکان بوونەتە شوێنی مردن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بکوژ، پاکتاوکار و دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە، هەموو ئەوانەی لەگەڵ دۆزی ڕەوا و مافدارانەى گەلی کورددان و بۆ دیموکراسی تێدەکۆشن زیندانی دەکەن. دەوڵەتی تورک بەوەش تێر نابێت و گوشار دەخاتە سەر زیندانیان و هێرش دەکاتە سەر زیندانیان. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانیان زیادیکردووە و ئیدی ئێستا زیندانییەکان دەکوژرێن. زیندانەکان بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە و مردن. بنەماڵە و کەسوکاری ئەو زیندانیانە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی چالاکییەکانیانەوە سەرنج بخەنە سەر ئەو گوشار و هێرشانە، کە دەکرێتە سەر زیندانییەکان و ڕاشیدەگەیەنن، دۆخی زیندانەکان قورس و مەترسیدارە. بۆ ئەوەش کەسوکاری زیندانیان لە زۆر شوێندا هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن و چالاکی ئەنجام دەدەن.
بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن
ئەو هێرشانە، کە دەبنە هۆی کوشتنی زیندانیان، تایبەتمەندیی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و داگیرکەرە، کە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر دوژمنایەتیی کوردان بنیاتنراوە، تاکە ئامانجی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلی کوردە.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کارەکتەر و تاێبەتمەندیی ئەو دەوڵەتەن، کە دوژمنایەتیی گەلی کورد دەکات، بە سیاسەتەکانی دژ بە گەلی کورد، ئەو هێرشانەیان گەیاندووەتە لوتکە. بە دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە، تێڕوانینی نکۆڵیکردن و قڕکردن لە تورکیا قوڵتر بووەتەوە. تەنها ئەوەی، کە ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر بە زیندانییەکان دەیکەن، تێڕوانینی دوژمنکارییە بەرامبەر بە کورد و نکۆڵیکردن و لەناوبردن، کە دەوڵەت دەیکات.
زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا دەکوژرێن و مەلا فەرمییەکانی دەوڵەت نوێژ لەسەر تەرمی زیندانییەکان ناکەن. هەرچی بێت و کەسی مردوو هەر کەسێک بێت، یەکێک لە شتەکانی ئایین و ڕەوشتی مرۆڤایەتی ئەوەیە، کە نوێژ لەسەر تەرمەکانیان دەکرێت، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کورد دەوڵەت رێگری لەوەش دەکات.
پێشتریش ڕێگە نەدرابوو، کە تەرمی دایکی ئایسەل توغڵوک بەخاک بسپێردرێت و هێرشکرایە سەر گۆڕستانەکە و تەرمەکەی. ئێستاش دەیانەوێت ئایسەل توغڵوک لە زینداندا ژیانی لەدەست بدات. غەریبە گەزەر بەهۆی ئەشکەنجە و هێرشەوە لە زینداندا گیانی لەدەستدا. زیندانیانی زیندانی سیلیڤری ئەشکەنجە دەدرێن و دەکوژرێن، بەڵام ئیدعا دەکەن و دەڵێن، زیندانییەکان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، یان خۆیان کوشتووە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەوە ڕاست نییە، بەڵکو ئەوە دەرەنجامی سیاسەتی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە و مەهەپەیە بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد، چونکە گەلی کورد خۆی تەسلیمی داگیرکاری ناکات و سوورە لەسەر دۆزی ئازادی، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تۆڵە لە کوردان دەکاتەوە. ئەوانەی دەڵێن، من کوردم و خەبات دەکەم زیندانی دەکەن و کاری دوور و بەدەر لە ویژدان و پێوەری مرۆڤایەتی بەرامبەریان ئەنجام دەدەن.
بەڕێوەبەرانی زیندانەکان بوونەتە تۆڕی چەتە و بکوژەکان
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی زیندانەکان و بەڕێوەبەرانی زیندانەکان بوونەتە تۆڕی چەتەکان و بکوژەکان، کە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکاریی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەدەبەن. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی زیندانەکان تاکە ئامانجیان ئەوەیە، کە چۆن زیندانییەکان لە دۆزەکەیان و کەیسەکەیان دووربخەنەوە، ئەو کەسانەی لە دژی ئەوە دەوەستنەوە پاکتاویان دەکەن و لەناویان دەبەن. ئەو تێگەیشتن و عەقڵییەتە بەرهەمی دوژمنایەتیکردنی گەلی کوردە، کە دەوڵەتی تورک و ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامی دەدەن.
زیندانیان شەرەف و کەرامەت و شکۆی کۆمەڵگان
زیندانییەکان بەهۆی ئەوەی ئیرادەی خۆیان بەدەستەوە نەداوە و دژی خۆبەدەستەوەدانن، گوشار و گۆشەگیری دەخرێتە سەریان و ئەشکەنجە دەدرێن. ئەو هەموو گوشارە جۆراوجۆرانە نیشانی دەدات، کە زیندانییەکان لە بەرگرییەکی گەورەدان. زیندانیانی سیاسی شەرەف و کەرامەتی کۆمەڵگان. ئەوانە کەسانێکی سەربەرز و شکۆمەندن، کە لە پێناو ئازادی دا زیندانی‌کراون. لەبەر ئەوەش گەل پێیان دەڵێن "زیندانیانی ئازادی". لە ڕووی جەستەییەوە ئازادییان لێسەندراوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان ئازادترین مرۆڤەکانن.
دامه‌زرێنه‌رانی هێڵی به‌رخودانی ١٤ی ته‌موزن
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و قڕكار و فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به گوشار و هێرشه‌كان وایاندانابوو كه چۆكیان به زیندانیان داداوه. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. زیندانیان به‌رامبه‌ر به داگیركاری و فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په قه‌ت خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه. فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلولیش وایان زانی كه به ئه‌شكه‌نجه و كوشتار ئیراده‌ی زیندانیان ده‌شكێنن، زیندانیان له دۆزه‌كه‌یان دوور ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وان بێ سه‌نگ ده‌كه‌ن و به كۆمه‌ڵ ئازادیان ده‌كه‌ن بۆ ناو خه‌ڵك و به‌و جۆره دۆزی گه‌ل ده‌شكێنن. زیندانیان به‌رخودان و ئیراده‌یه‌كی بێ هاوتایان خسته‌ڕوو، فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلولیان سه‌روبن كرد. ئێستاش فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ش به كرده‌وه‌ی جیاوازی ١٢ی ئه‌یلولی ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی زیندانیان تێكبشكێنێت، زیندانیان ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكه‌ن. وێڕای گوشار و گۆشه‌گیری به هه‌ڕه‌شه ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره بگه‌نه سه‌ركه‌وتن. بۆ ئه‌وانه‌ی سزای ٢٠ ساڵ و ٣٠ ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی سزای نوێیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ئه‌وان له زیندان ده‌هێڵنه‌وه، واده‌زانن كه به‌و جۆره سه‌رده‌كه‌ون. ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت. زیندانی دوو هێنده سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، رازی نه‌بووه به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، له دۆزی خۆی پاشه‌كشێی نه‌كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان دامه‌زرێنه‌رانی هێڵی به‌رخودانی ١٤ی ته‌موز و میراتگرانی ئه‌وه‌ن. زیندانیانی ئازادیش به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و له خشته‌بردن، به گوشار و ئه‌شكه‌نجه خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان به ته‌نیا مه‌هێڵن
ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، بنه‌ماڵه‌كان به ته‌نیا نه‌هێڵرێن. گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان و دۆسیه‌كانمان ده‌بێت زیاتر هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن، ئه‌و چالاكیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان ده‌ستیان پێكردووه گه‌وره‌تر بكه‌ن. زیندانیان بۆ دۆزی ئازادی گه‌ل تێكۆشانیان كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دیل گیراون. خاوه‌نداری له‌وان، ئه‌ركی هه‌ره بنچینه‌یی وڵاتپارێزی و مرۆڤایه‌تیه. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له زۆر شوێن هه‌ڵوێست ده‌گره به‌ر، چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گوشاره له‌سه‌ر زیندانیان تێكبشكێنرێت و كۆتایی پێبهێنرێت پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌لای بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان جێ بگرێت. له كاتێكدا له زیندانه‌كان تابوت و دارمه‌یت دێنه ده‌ره‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵگا ژیانی خۆی به ئاسایی تێنه‌په‌ڕێنێت، پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگا هه‌ستنه‌سه‌ر پێ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له پشتیوانیدا بن، هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. پێویسته تێكۆشانی زیندانیان و بنه‌ماڵه‌كان به ته‌نیا نه‌هێڵرێت.
بانگه‌وازی هه‌ستیاری
هه‌موو كه‌س له دژی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له دژی كوشتنی زیندانیان و كرده‌وه‌كانی سه‌ر زیندانه‌كان پێویسته بێده‌نگ نه‌بن. به وتنی ئه‌وه‌ی ئاكه‌په-مه‌هه‌په فاشیسته، له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ده‌نگهه‌ڵنه‌بڕین، ناكۆكی و دژبه‌یه‌كیه‌كی گه‌وره‌یه. پێویسته ده‌ستبه‌جێ خۆیان له‌و دژبه‌یه‌كیه رزگار بكه‌ن. له دژی كرده‌وه‌كانی فاشیزم وه‌ستانه‌وه، له دژی فاشیزم بوونه. به پێچه‌وانه‌وه وه‌ستانه له پاڵ فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په. پێویسته بزانرێت كه كۆمه‌ڵگا ئه‌وه ده‌بینێت و چاودێری ده‌كات. پێوه‌ری دیموكراتیك بوون، به‌رامبه‌ر به سته‌م و نادادی وه‌ستانه‌وه، پێویسته له‌لای ئه‌و مرۆڤانه‌ی له دژی نادادی و سته‌م وه‌ستاونه‌ته‌وه و به دیل گیراون، جێ بگرن و بچنه پاڵیانه‌وه.
داوا له رای گشتیی دیموكراتیكیش ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه زیاتر به هه‌ستیارییه‌وه بجوڵێنه‌وه. پێویسته رای گشتیی دیموكراتیك له دژی كرده‌وه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له به‌رامبه‌ر زیندانیان، بێده‌نگ نه‌بن، شوێنكه‌وتوو و په‌رۆش و هاوكاری زیندانیان بێت. ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په به هزر و كرده‌وه‌ی فاشیستی توركیا به‌ره‌و بازنه‌یه‌كی تاریك ده‌بات. ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك به‌رامبه‌ر به فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بوه‌ستنه‌وه، هه‌ڵوێست بگرن و خاوه‌نداری له زیندانیان بكه‌ن.
ئیراده‌ی زیندانیان سه‌رده‌كه‌وێت
فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به هێرش و گوشاره‌كان له‌سه‌ر زیندانیان، رێگه له‌به‌ر ده‌م رق و توڕه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه. به‌و توڕه‌ییه تێكۆشانی ئازادی زیاتر گه‌وره ده‌بێت و ده‌گاته ئامانجه‌كانی خۆی، داگیركاری و فاشیزم ده‌ڕوخێنێت. هه‌روه‌ك چۆن فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلول رێگه‌ی له‌به‌رده‌م توڕه‌یی گه‌ل كرده‌وه و تێكۆشانی گه‌وره‌كرد و به‌ره‌و پێشی برد، ئه‌مڕۆش كرده‌وه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په له زیندانه‌كان رێگه‌ی له به‌رده‌م توڕه‌یی گه‌ل كردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. رێگه له به‌رده‌م رووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌كرێته‌وه، تامه‌زرۆیی و خواستی گه‌وره‌ی ئازادی گه‌ل ده‌كاته‌وه. بزوتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان لێپێچینه‌وه‌ی هێرش و كرده‌وه نامرۆڤییه‌كانی به‌رامبه‌ر به زیندانیان له فاشیسته‌كان ده‌كات. ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی سڵاو له زیندانیان و به‌رخودانه گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ین، رێزیان بۆ ده‌رده‌بڕین. ئه‌م تێكۆشانه‌ی كۆمه‌ندی و ئیراده‌ی زیندانیان سه‌رده‌كه‌وێت، هزری فاشیسته‌كان له ناو ده‌چێت".
ژ. ت /هـ . ب