هاوسەرۆکی کۆدار: هێزمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ یەکدەخەین

فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار رایگەیاند، لەم کاتەدا راوەستان بۆ ئەوان حەرامە و وتی، " هێزمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ یەکدەخەین."

فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لەبارەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێری ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەر گەلی کورد، هەڵویستی گەل، بە تایبەتی ژنان و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم کاتەدا، ئەرک و بەرپرسیاریان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خاوەنداری لە عەبدوڵا ئۆجالان

فوئاد بێریتان بەبیری هێنایەوە کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا و وتی: لە ڕۆژێکی ئاوادا گەنجان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ رژانە نێو شەقامەکان و بە یەک دەنگ لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان بە دروشمی ' کەس ناتوانێت ڕێبەر ئاپۆ دیل بکات' ' کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات' دەیان گەنجی کورد گیانیان بەختکرد و خاوەنداریان لە رێبەر ئاپۆ کرد. هەروەها لە سەرانسەری گۆڕەپانەکانی خەبات، لە شاران و وڵاتان تێکۆشان و خەبات فراوانکرا. بە ڕاپەڕینەکانیان دژی ڕژێمە داگیرکەرەکان، ئەو ڕژێمانەی دەستیان لە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆدا هەبوو وەستانەوە. چونکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و لە ماکۆوە تا هەرێمی موکریان و لەوێشەوە تا سنە و کرماشان و ئیلام بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکان، ئێمە شاهیدی خۆپیشاندان و راپەرینەکانی دژ بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بووین".

فوئاد بێریتان ڕایگەیاند، کە بزووتنەوەی کورد پێش ساڵانی نەوەدەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەسفیەکرابوو و وتی، " بە تایبەتی ئەو جموجوڵانەی کە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد بەڕێوەدەبران لە شێوەی پیلانگێڕیدا تەسفیەکران و بەم شێوەیە تێکۆشانی گەل لەمێژ بوو لە رووی خەباتی جەماوەری بێدەنگ بوو و دەسەڵاتی داگیرکەر و ڕژێمی داگیرکەری ئێران بە کارێکی کردبووە کە هیچ کاتێک جەماوەر رانەپەڕێت و بە هیچ شێوەیەک پەرە بە خەباتەکەی نەدات و ئەو دۆخەش وەک چارەنووسێک بۆ خۆی ببینێت، واتە ئەگەر ڕاپەڕین و شەڕ بکەیت، ئەگەر داوای ماف خۆت و گەلەکەت بکەیت سەرکوتت دەکەم. بۆیە ئەوەی بەم شێوەیە تێدەکۆشێت، چارەنووسی کوشتن و لە سێدارەدان و دەستگیرکردن دەبێت.

"لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، کورد بووە خاوەن ناسنامەی ئازاد"

لە کاتێکدا هەمووان دەیانوت کەس ناتوانێت لە دژی ڕژێم ڕاپەڕێ، ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە گەنجان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە دەیان و سەدان گەنج بە یەک دروشمەوە هاتنە دەرەوە و ناڕەزایی خۆیان لە بەرانبەر پیلانگێڕییەکە دەربڕی. هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە گەنجان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها شارەکانی دیکەی ئێران خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، ئەوە بوو کە یاد و بیر و فکرە نەتەوەییەکەی رێبەر ئاپۆ و بۆچوون و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگا و گەل بەسوود بوو و بۆ ڕێگای چارەسەری گەل و ئەو ئیرادەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ  کە کۆمەڵگا بڕیاری هەیە هەمیشە لە تێکۆشاندا بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکەی."

فوئاد بێریتان ڕاشیگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێڕای تێکۆشانی مافی نەتەوەیی، باوەڕی لەلایە کەسایەتیی ڕووخاو و تێکشکاوی دروست کرد و وتی: "بۆیە شاهیدی ئەوە بووین کە هەمووان بەرەو فکرەکانی ڕێبەری ئاپۆ هەنگاویان نا و خاوەنداریان لێکرد و بەم شێوەیە بووە خاوەن ناسنامەیەک کە وەک ناسنامەی کوردی ئازاد پێناسە دەکەین."

فوئاد بێریتان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:-

" بۆیە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدا بیرۆکەیەکی تەسکیان بەسەردا سەپێنرابوو، بیرۆکەیەک هەبوو کە دەیگۆت تێمەکۆشە و بە تەنیا بژی، بە تایبەتی لە ژێر فشاری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و بوون بە بەسیج و فشاری بێکاریدا بوون، بەو مانایەی کە لەژێر فشارێکی بەو شێوەیە هەبوونی خۆی پاراست، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بووە هیوایەک و سەرچاوەیەکی نوێ کە جارێکی دیکە بکەونە سەرپێی خۆیان. بۆیە ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاهیدی ئەوە بووین کە هەزاران کەس لە هەموو شارەکاندا ئەو بیرۆکەیەیان پەسەندکردبوو و هەموو کەسێک هەوڵیدا لە رێگەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتییەکی ئازاد و تێکۆشەری هەبێت و جارێکی تر پارادایمی نوێ بۆ ژیان و تێکۆشان هەبێت. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ توانی لە ڕێگەی ئەو تێکۆشانەوە کە ساڵانێک بوو وەک قوتابخانە پێشەنگایەتی دەکرد، بیروبۆچوون و کەسایەتی ئازاد دروست بکات و توانی تۆوی کەسایەتییەکی ئازاد بچێنێت.

"رێبەری ئاپۆ بووەتە بیرۆکەیەکی جیهانی و لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە"

لەبەرامبەر ئەو عەقڵیەتەی کە دەڵێن ئێدی ڕەگ و ڕیشەی کوردانی ئازاد بڕاوەتەوە و جارێکی تر کوردی ئازاد ناتوانێت هەستێتە سەرپێ، ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە گروپی ژنان و گەنجان بەشداریان لە ریزەکانی ئاپۆیی و ڕیزەکانی گەریلادا کرد. ئەمڕۆ وەک چۆن دەچینە ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبینین سەدان گەنجی کورد بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و ژیانی ئازاد، بۆ ئەوەی بتوانن فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بناسێت و  بژین و ببنە بەشێک لە دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوین گیانی خۆیان بەختکردووە و بوون بە بازنێک کە توانای زیندووکردنەوەی مرۆڤایەتییان هەیە و جێبەجێ بکەین بیخەنە سەر پێی خۆی.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ دەستکەوتەکانی ئەو تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەبینین. لەوەدا دیارە کە بیرۆکەی ڕێبەی ئاپۆ نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەک تەنها لە باکور و باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو لە هەموو جیهان، بڵاوبووەتەوە. نەک تەنیا لە نێو کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو لە نێو نەتەوەکانی دیکەی ئێران ئەم فەلسەفە و بیرکردنەوەیە ئەمڕۆ باس دەکرێت و توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و هەوڵ دەدەن ئەم بیرۆکەیە بناسن و لەگەڵ بژین و چۆن بتوانن وەک سەرچاوەی ڕزگاری و سوودیان لێوەربگرن. هەموو کەسێک ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر دەکات و خاوەنداری لێدەکات.

بەتایبەتی ئەمڕۆ دەبینین چۆن دەستکەوتەکانی ئەم خەباتە و ئەو بیرۆکەیەی کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا چەسپاوە و بووە جیهانی، چۆن کەسایەتی ئازادی کورد کە خاوەنەکەی ڕێبەر ئاپۆیە دەتوانێت ببێتە هیوایەک بۆ هەموو گەلانی جیهان. ئەمڕۆ هەموو گەلانی جیهان، لە ئەمریکاوە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی دیکەی جیهان، ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بە ڕێبەری گەلی کورد، بەڵکو بە پێشەنگی مرۆڤایەتی و گەلانیش پێناسە دەکەن و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەمڕۆ ئەگەر دەبینین ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و فەیلەسووفان و زانایان و ئیمانداران و هەموو کەسێک لە هەموو هزر و نەتەوە و زمان و زاراوەیەک خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەوەش ئەوە دەردەخات کە ئەمڕۆ نەتەنیا نەیانتوانیوە ئەم فکرە تەسک بکەن، بەڵکو رێبەر ئاپۆ هەموو سنور و دیوارەکانی تێپەڕاندووە و ئەم هزر و ڕامانە گەیشتووەتە هەموو شوێنێکی جیهان.

'وەک هەڵوێستی ساڵی ١٩٩٩ دەبێتە ئێستاش خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین'

وەک ژنان و گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵات و هەموو پارچەکانی کوردستان، هەریەک لە ئێمە ئەرک و بەرپرسیارێتیمان هەیە. واتە زۆربەی بەرپرسیاریەتییەکان دەکەوێتە ئەستۆی ژنان و گەنجان کە چۆن لە ساڵی ١٩٩٩ خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و بە خەبات و تێکۆشانیان بوونە قەڵغانی دژ بە داگیرکاری و گولەی دوژمنی داگیرکەر و نیشانیان دا کە لە گولە و چەکی دوژمن ناتواسن کە ئەو هزرە ئازادە ئەوان لە هەموو فشار و هێرشێک دەپارێزێت. هەروەک چۆن لەو کاتەدا خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، پێویستە ئەمڕۆ واتە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری ئاپۆ جارێکی دیکە بە هەمان ڕۆح و ئاست خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەرکی گەنجان بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆیە لە هەموو شوێنێکدا، فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە هەمووان بناسێنن. ئەوان بەرپرسیارێتی ئەوەیان هەیە کە لەسەر ئەم بنەمایە چییان پێ دەکرێت بیکەن، لەسەر بناغەی ئەوەی چۆن دەتوانن خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن هەرچیەکیان لەدەست دێت دەبێت بیکەن. لە بواری میدیای دیجیتاڵەوە بۆ بوارەکانی دیکە و راپەرین، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەتوانن باس لەو فیکر و فەلسەفەیە بکەن و بیانناسێنن بەوانەی کە ئەم بیرۆکەیە نازانن. ئەمە بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و ئەخلاقییە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت و ئەمڕۆ ئەرکی ژنان و گەنجانە کە ئەنجامی بدەن"

'بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هێزمان یەکدەخەین'

فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار بانگەوازی کرد:-

بۆیە لە کۆتاییدا جارێکی تر بانگەوازی دەکەم کە پێویستە گەنجان لە پرۆسەیەکی وەها مەترسیداردا کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت، لە قۆناغێکدا کە دوژمن و هاوپەیمانەکانیان بەردەوام هەوڵ دەدەن پیلانەکان سەربخەن و گەلی کورد  ببێ پێشەنگ و خاوەن بهێڵنەوە و لە ناسنامەی ئازادی دوور بخەنەوە، پێویستە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن و ب یەک دەنگ بڵێن ' نا بۆ زیندان'،'نا بۆ سسێدارە' و بە خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی کۆمەڵگایەکی ئازاد کە لەگەڵ ڕێبەری ئازاد دەبێت خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن وهەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان بدەن

لەبەرئەوەی لەم قۆناغەدا راوەستان بۆ ئێمە حەڕامە و بە دروشمی 'جارێکی دیکە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزار و روسوا دەکەین ' بانگ و داواکاری خۆمان، تێکەڵ بە دەنگ و داواکاری بە ملیۆنان مرۆڤ لە هەموو جیهان دەکەین کە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، شان بە شانیان هێزمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ یەکبخەین."

ف.ق