هاوسەرۆکی مەبیادەر بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا

یوکسەل ئەڵماس هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.

یوکسەل ئەڵماس هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.

یوکسەل ئەڵماس هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆمەتبار کراوە بە ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا و لە ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکاریی پۆلیسی تورک دا دەستگیرکرابوو.

 دانیشتن بۆ دەرکردنی بڕیار لە دژی یوکسەل ئەڵماس لە لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد بەڕێوەچوو. ئەڵماس لە زیندانی ژنانی ئامەدەوە لە ڕێگەی سیستمی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی لە ناو زیندانەوە بۆ دادگا (SEGBÎS) بەشداریی دانیشتنەکەى کرد.

ئەڵماس ڕایگەیاند، ئەندام و بەڕێوبەری مەبیادەر بووە و هاوژینەکەی لە ساڵی ١٩٩٥دا بە هۆی رووداوەکانی ئەو ساڵانەوە بێسەروشوێنکراوە. ئەڵماس راشیگەیاند، ئەو ئازارەی بەسەر ئەودا هاتووە نایەوێت بەسەر کەسانی تردا بێت.

لیژنەى دادگا سزای ١٠ زیندانییان بەسەر ئەڵماسدا سەپاند و بە بڕیاری لیژنەکەش دەبێت دۆخی دەستبەسەرکردنی یوکسەل ئەڵماس لە زیندان بەردەوام بێت.

ژ.ت