هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزادرا
عیرفان ساری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر، بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزادرا.
عیرفان ساری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر، بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزادرا.
لە دانیشتنی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠دا بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن، عیرفان ساری لە پۆستی شارەوانی گەڤەر دوورخرایەوە و قەیوم لە جێگاکەی دانرا و دواتر سێیەمین دادگای سزا قوڕسەکانی جۆلەمێرگ بریاری ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، بەڵام دواتر ئازادکرا.
بریارەکە لەلایەن سێیەمین دادگای سزا قوڕسەکانی وان بۆ دادگای هەرێمی وان رەوانەکرا. دادگای وانیش بە بیانوری ئەندامێتی رێکخستن، ٦ ساڵ و ٣ مانگی زیندانی بەسەر ساریدا سەپاند.
بە گشتی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگی بەسەر عیرفان ساریدا سەپێنراوە.
پارێزەرەکەی ناڕەزایی دەربڕی و سەردانی دادگای باڵای کرد.
ف.ق