هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ زیندانی کرا

هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ جیهان کارامان کە پۆستەکەی زەوتکرابوو، ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و زیندانی کرا.

لە دژی جیهان کارامان هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ لە پۆستەکەی زەوت کرابوو بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "لەسەر ناوی رێکخراو تاوانی ئەنجامداوە" دۆسیە کرابووەوە. دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای سزای قورسی دووەمینی جۆلەمێرگ سازکرا.

١٠ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندان بەسەر مارامان دا سەپێندرا و بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو. کارامان دەستگیر و راپێجی زیندان کرا.

هـ . ب