هاوسەرۆکی ئیهەدە ئەرەن کەسکین دەستگیرکرا

هاوسەرۆکی گشتیی ئیهەدە ئەرەن کەسکین لە سەر هەژماری تویتەری خۆی بڵاویکردەوە کە لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراوە.

هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئەرەن کەسکین لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە کە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەستگیرکراوە.

ئەرەن کەسکین رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گاڵاتاسەرای دەستگیرکرابوو و دواتر ئازادکرابوو.

ئەمڕۆش پۆلیسەکان هێرشیان کردەوە سەر دایکانی ئاشتی و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد.

هـ . ب