هاولاتیانی کەرکوک: " پەیامی ڕێبەر ئۆجەلان بەهەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە"
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک ئیدانەی پیلانەیگێری ١٥ی شوبات دەکەن و داوای ئازدکردنی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن.
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک ئیدانەی پیلانەیگێری ١٥ی شوبات دەکەن و داوای ئازدکردنی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەهاوکاری ژمارەیەکی زۆر هێزی نێونەتەوەیی و هەرێمی لە کینیاوە رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا و بە دیلیگیرا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، لە ساڵیادی ٢٤هەمین ساڵرۆژی ئەو رۆژە ڕەشەدا، هاووڵاتیانی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن و ئەو پیلانگێرییە نێونەتەوەییە ئیدانە و شەرمەزار دەکەن.
ئێمەی ژنان داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دەکەین
خەیرییە حەسەن ژنێکی شاری کەرکوکە و چالاکوانێکی بواری ژنانە لە شارەکە، سەبارەت پیلانگێری ١٥ شوبات ڕایگەیاند: "وەکو ژنانی شاری کەرکوک پیلانگێری ١٥ی شوبات ئیدانە و شەرمەزار ئەکەین کە ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەر ئۆجەلان بەهۆی ئەو پیلانگێرییە نێودەولەتیدا لە زینداندایە، ئێمەی ژنانی کەرکوک داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دەکەین، وە ئەو گۆشەگیرییە نامرۆڤانەی کە دەوڵەتی فاشستی تورک دوور لە هەبوو بەهاکانی مافی مرۆڤ خستویەتیە بۆسەر ڕێبەر ئۆجەلان ئیدانە و شەرمەزار دەکەین".
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنە
هەروەها خەیرییە حەسەن لەدرێژەی قسەکانیدا جەختیکردەوە لە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجەلان و ووتی: "ئێمە وەکو ژنانی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنە، وە پێویستە ڕێکخراو و ناوەندە نیودەوڵەتییەکان چیدیکە بێ دەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەو ستەمەی لە ڕێبەر ئۆجەلان دەکرێت وە بەپی یاسایی نێودەوڵەتی پێویستە ڕێبەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت بەتایبەتی کە تەمەنی گەیشتووەتە ئەو تەمەنەی کە بەپی یاسایی نێودەوڵەتی نابێت زیندانی بکرێت".
دوژمنانی گەلی کورد چاویان بە ئازادی هەڵنایات
گۆران محەمەد هاوولاتیەکی شاری کەرکوکە و سەبارەت بە پلانگێری ١٥ی شوبات ووتی: "من وەکو هاوولاتیەکی شاری کەرکوک ئەو پیلانگێریە نیودەولەتییە شەرمەزار دەکەم کە دژی بەرێز ئۆجەلان ئەنجامدرا، بەڕێز ئۆجەلان هەڵگری فەلسەفەی ژیانە بەڵام دوژمنانی گەلی کورد چاویان بە ئازادی هەڵنایات کە وایکردووە دوژمنان ماوەی ٢٤ ساڵە بەرێز ئۆجەلان زیندانی بکەن، منیش وەکو تاکێکی کورد زیندانی و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجەلان ئیدانە ئەکەین وە داواکاریشین کە بەزوترین کات بەرێز ئۆجەلان ئازاد بکرێت".
بەڕێز ئۆجەلان لەپێناو ئازادی هەموو نەتەوەکان تێکۆشاوە
هەروەها سەبارەت بە گرنگی ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان، ناوبراو ووتی: "بەرێز ئۆجەلان چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکەی پیە، وە دەتوانین بلین کلیلی چارەسەری دۆزی ڕەوای کورد و گەلانی ناوچەکەی پیە، بەرێز ئۆجەلان چونکە خۆی کەسێکی ئازادیخوازە لە پێناو ئازادی هەموو تاکێک تێکۆشانی کردووە بەبێ جیاواز لە نێوان نەتەوەکان".
پەیامی ڕێبەر ئۆجەلان بەهەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە
سەربارەت بە ئازادی ژنان لە هزر و ڕامانی ڕێبەر ئۆجەلان، گۆران محەمەد ووتی: "یەکێکی دیکە لە تێزەکانی بەرێز ئۆجەلان ئازادی ژنە، کە لەئیستاشدا شۆرشی (ژن، ژیان ئازادی) بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە کە ئەمەش بەشیکە لە تێکۆشانی بەرێز ئۆجەلان کە پەیامی ژن ژیان ئازادی پەیامی ڕێبەر ئۆجەلانە، کە تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت".
بەرێز ئۆجەلان کە نوێنەرایەتی گەلیک دەکات، نابێت لە زیندان بێت
هەروەها ناوبراو ووتیشی: "بەداخەوە ووڵاتانی ناوچەکە چاویان بە ئازادی گەلی کورد هەڵنایات و بەرژەوەندی وولاتان وایکردووە دۆزی ڕەوای کورد بکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان، بۆیە داوا دەکەین لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە هەوڵی ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان بدەن چونکە مرۆڤێک کە نوێنەرایەتی گەلێک بکات بەو تەمەنە گەورەیە ناکرێت لە زیندان بێت".
بەرێز ئۆجەلان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی پیە
لە کۆتایدا سەربارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجەلان ئەو هاووڵاتیەی شاری کەرکوک ڕایگەیاند: "دەوڵەتی فاشستی تورک بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کورد دەدات و لە ئیستاشدا بە سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر بەرێز ئۆجەلاندا دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات گەلی کورد لە ڕێبەرەکەی دابڕێنێت، وە پێویستە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بێتەسەرهێڵ سنورێک بۆ پێشەڵگارییەکانی دەوڵەتی تورک دابنێت، وە داواکارین بە زوترین کات ڕێبەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت چونکە مەترسی لەسەر هیچ لایەنێک نیە بەڵکو هەڵگری فەلسەفەی ژیانە و پەیامێکی ئاشتی و پێکەوەژیانی پیە بۆ مرۆڤایەتی".
ف.ق