هەبەدەهە بۆ دەنیز پۆیراز لە ئامەد رێپێوانی ئەنجامدا
ئەندامانی هەبەدەهە کوردستان بۆ دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە کە لە ئیزمیر کوژرابوو رێپێوانیان ئەنجامدا و وتیان، "بەرپرسیاری هێرشەکە دەوڵەتی فاشیستە و پێویستە باجی ئەم کردەوەیە بدات.
ئەندامانی هەبەدەهە کوردستان بۆ دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە کە لە ئیزمیر کوژرابوو رێپێوانیان ئەنجامدا و وتیان، "بەرپرسیاری هێرشەکە دەوڵەتی فاشیستە و پێویستە باجی ئەم کردەوەیە بدات.
تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان رایگەیاند کە ئەندامانیان لە ٢٠ی حوزەیراندا لە گەڕەکی سەیرانتەپەی ئامەد رێپێوانێکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی هەبەدەهە لە رێپێوانەکەدا فیشەکی هەوایی و بۆمبی دەنگیان تەقاند، پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا دەربڕێ و بەڵێنیاندا وڵامی هێرشی سەر بارەگای هەدەپە و کوشتنی دەنیز پۆیراز بدەنەوە.
هەبەدەهە کوردستان وتی، "ئێمە وەک هێزەکانی هەبەدەهە هەنگاوێک لە شەڕ و تێکۆشانمان لەدژی دەسەڵاتی فاشیست و بۆ ئازادی گەلانی هەژار و کرێکار لە چیا و شارەکان بەرەو دواوە نانێین. ئێمە لەسەر رێگەی دەنیز گەزمیش بەرخۆدان دەکەین. دەنیزێک چوو هەزار دەنیز هاتن. ئێمە هاوڕێی دەنیز پۆیرازین. چۆک دانادەین، سەرمان دانانەوێنین و قبوڵی ناکەین و لەناوناچین!
بەرپرسیاری ئەم هێرشە دەوڵەتی فاشیستی تورکە. پێویستە باجەکەی بدات. سوێند بێت پێویستە باجەکەی بدات. رۆژ رۆژی حساب پرسینە. پێویستە حساب لە فاشیزم وەربگیرێت، پێویستە دەوڵەتی فاشیست هەڵبوەشێت."
ف.ق