هه‌ڵۆكانی گه‌وره‌شاران له‌ بینا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ئامه‌دیاندا

یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڤغاتی هه‌ڵۆكانی گه‌وره‌شاران له‌ ئامه‌د به‌ كۆكتێلمۆلۆتۆف و بۆمبی ده‌ستكرد له‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ئامه‌دیان دا.

له‌ راگه‌یه‌نراوی یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڤغاتدا هاتووه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیری ئامه‌د له‌ به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو چالاكیان كردووه‌.

یه‌كینه‌كان رایانگه‌یاندوه‌، چالاكییه‌كه‌ به‌ مۆكتێل مۆلۆتۆف و بۆمبی ده‌ستكرد كراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئه‌و چالاكیه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولی فاشیستی ژیانیان له‌ده‌ستدا".

هـ . ب