هه‌په‌گه‌: ٢٠ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا

به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ چالاكی گه‌ریلاكاندا ٢٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، "به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیركه‌ری سوپای توركی كۆلۆنیالیست بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. گه‌ریلاكانی ئازادی به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌ چالاكی گه‌ریلاكاندا ٢٠ داگیركه‌ر سزادراون، ٤ داگیركه‌ریش برینداركراون و سه‌نگه‌رێك روخێنراوه‌.

سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٣ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌هێز و چه‌كی كیمیایی، ١٠ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووه‌".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌یدا:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری ساڤاش مه‌رعه‌ش له‌ هه‌رێمی مه‌تینا:

له‌ ٧ی ئه‌یلول هێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كاتژمێر ٠٩:٣٠ به‌ چالاكی گه‌ریلایی هه‌ماهه‌نگ له‌ داگیركه‌رانیاندا. به‌ تاكتیكی نیشانشكێن و چه‌كی سوك له‌ داگیركه‌راندرا و داگیركه‌ران به‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرش و بڵاوبوونه‌وه‌. له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ش له‌ نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌ر شه‌ڕی قورس روویدا. له‌لێدانی هێزه‌كانماندا لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ كاتی شه‌ڕه‌كاندا جه‌نگاوه‌رانی بوێری هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور هاوڕێیانمان چایان و شاهین گورزی قورسیان له‌ داگیركه‌راندا و شه‌هید بوون.

ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان كه‌ شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: چایان گۆران

ناو و پاشناو: هارون هازر

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك:جاهیده‌ – محه‌مه‌د قاسم

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو:  شاهین باهۆز

ناو و پاشناو: قه‌دیر شێخ ساڵح

شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ

ناوی دایك- باوك:فازیله‌-خالید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ / مه‌تینا

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا له‌ ٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٤٥ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین:

داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید مونزوری مامڕه‌شۆ بۆ داگیركه‌ری هه‌وڵیاندا رێگه‌ دروست بكه‌ن. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. گروپی داگیركه‌ر له‌ ٢٩ كه‌س پێكده‌هاتن و بۆ ئاسایشی رێگه‌كه‌ كه‌وتبوونه‌ جموجۆڵه‌وه‌. له‌ هه‌شتی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٦:٣٠ هێزه‌كانمان به‌ چالاكی گه‌ریلایی هه‌ماهه‌نگ له‌ داگیركه‌رانیاندا. باسكی یه‌كه‌م به‌ چه‌كی سوك و نارنجۆك له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ٤ داگیركه‌ریاندا. باسكی دووه‌می چالاكی به‌ چه‌ك سوك و نارنجۆك له‌ دوو داگیركه‌ریاندا و سزایاندان. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران. ٣ داگیركه‌ریش به‌ سه‌ختی برینداربوون. له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا كه‌ به‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرش و بڵاوببوونه‌وه‌.

له‌و چالاكیه‌دا ٨ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. ئه‌و چالاكیه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هاوڕێیانمانه‌ كه‌ له‌ شاخی سور له‌ هێرشی كیمیایی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌هیدبوون، ئه‌نجام درا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٦:٣٠ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر كاتێك كه‌وتنه‌ جوڵه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ نیشانشكێن سێ جار له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.

له‌ ٩ی ئه‌یلول له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكاری سیدا به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران درا.

له‌ ١٠ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:١٠ كاتێك داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكاری سیدا بۆردومان بكه‌ن به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌وان درا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك:

له‌ ٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید ئاخینی خواكوركیاندا. له‌و چالاكییه‌دا سه‌نگه‌رێك كه‌ چوار داگیركه‌ری تێدابوو كرایه‌ ئاانج. چوار داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌ره‌كه‌ش رووخێنرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ ببۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ٩ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاریه‌نی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٤ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

له‌ ٩ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ١٠ جار به‌ ته‌قه‌مه‌نی، به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

له‌ ٩ و ١٠ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار ٩ جار به‌ ته‌قه‌مه‌نی، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی درۆن سوڕایه‌وه‌.

له‌ ٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٦ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٩ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانی ده‌روازیه‌ ورچ و كانیسارك له‌ گارێ چوارجار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ٩ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، چه‌مچۆ و سیدا به‌ده‌یان جار به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران.

له‌ ٩ی ئه‌یلولدا سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به‌ حه‌فاره‌ بڕوخێنێت".

هـ . ب