هه‌په‌گه: ٦ داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی 'چالاكی به‌هێزی'دا ٦ داگیركه‌ر سسزادراون، شۆفڵێك و كامێرایه‌كی حه‌راری تێكشكێنراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی 'چالاكی به‌هێزی'دا ٦ داگیركه‌ر سسزادراون، شۆفڵێك و كامێرایه‌كی حه‌راری تێكشكێنراون.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "له ئه‌نجامی چالاكی به‌هێزی هێزه‌كانمان كه له رۆژی فیداییبوون ئه‌نجامیاندا، ٦ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون، شۆفڵێك و سیستمێكی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران. سوپای توركی داگیركه‌ر ٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆمباران كرد، ٢٣ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومانی كرد".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له باره‌ی چالاكییه‌كان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌و زانیارییانه راگه‌یه‌نراون:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، هێزه‌كانی یهژهئاستارمان له داگیركه‌رانیاندا.
٣٠ حوزه‌یران كاتژمێر له نیچوان ٠٧:١٠-٠٧:٣٠ له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست خۆیان له تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ نزیك بكه‌نه‌وه، سێ جار به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له زاپ:
٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٩:١٨ و ٣٠ حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٥٠ له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جێگیربن به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا.
٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٠٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا كه ده‌یانویست به‌ره‌و گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ بچن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
٢٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٤٠ له گۆڕه‌پانی شاخی سۆری سه‌ر به چه‌لێ له دژی داگیركه‌ران كه به ئامانجی داگیركاری رێگه‌ی سه‌ربازییان دروست دهكد، به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی گورزی به‌هێزی هێزه‌كانمان سێ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون و شۆفڵێك له‌ناوبرا.
٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، سیستمێكی كامێری حه‌راری كه داگیركه‌ران ویستیان له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیری بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا. هه‌مان كات تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به سابوتاژ له داگیركه‌ران له گۆڕهپانهكهیاندا. له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له دژی داگیركه‌ران كه له جموجۆڵدابوون چالاكییه‌كی نیشانشكێن كرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٢٨ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران ٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبارانی تونێله‌كانی شه‌ڕ كرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٢٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، شاخی كاركه‌ر و شاخی ئێف ئێم به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران، له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درۆن سوڕایه‌وه.
٢٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، كوڕه‌ژارۆ، كۆكه‌رێ، مامڕه‌ش، شه‌هید هارون و شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
٢٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ، سیدا و كاركه‌ر ٢٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب