هه‌په‌گه‌: داگیركه‌ران دوو جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشان ئه‌نجامدا

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، ڕۆژی ٥ی ئه‌م مانگه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا دوو جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی تێیدا هاتووه‌:

له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ;

٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٥٥ و ٠٧:٠٠ بە چەکی قورس، سیستمی ڕاداری داگیرکەران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم تێكشكێندرا.

٤ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٢٥ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە چەکی قورس له‌ داگیرکەران درا و ڕێگری لە جموجۆڵیان کرا.

٥ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس له‌ داگیرکەران درا.

٥ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس له‌ داگیرکەران درا.

هه‌رێمی خواکورک;

٤ی تەموز کاتژمێر ١٨:٤٠ لە شاخی شەهید شاهان، بە چەکی قورس له‌ داگیرکەران دا.

هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی;

٥ی تەموز کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا، ٢ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرش کرایە سەر سه‌رنگه‌ره‌كانمان.

هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر

٤ و ٥ی تەمووز، ٨ جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٦ جار گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی گۆلكا، گوندی بێشیلی، گوندی شێلازێ، سه‌ری مەتینا و شاخی هەکاری سەر بە مەتینا، ٢ جار گۆڕه‌پانه‌كانی نەقیبەی مه‌یرۆک و گوندی چەمرۆبۆتکی سەر بە گاره‌، ٢ جار گۆڕه‌پانه‌كانی گۆشین و گوندی ڕۆستی خواکورک، بە گشتی ١٨ جار، بە فڕۆکەی شه‌ڕ بۆردومان کران.

٤ی ته‌مووز لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، لە زاپ گۆڕه‌پانی سیدا، له‌ مه‌تینا گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سه‌ری مه‌تینا، گۆلکا، گوندێ شێلازێ و شاخی هەکاری ٢١٨ به‌ كاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان كران.

٥ی تەمووز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ دا سوڕانەوە.

سوپای تورکی داگیركه‌ر ڕۆژی ٤ی تەموز له‌ گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ هێرشی کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان و هەوڵیدا  تونێلەکان تێكبدات.

ژ.ن