ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوی نوسراوی خۆیدا ئه‌م بابه‌تانه‌ی باس كردووه:
"له‌ئه‌نجامی چالاكی به‌هێزی هێزه‌كانمان سوپای توركی داگیركه‌ر گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و له ٢٨ی ئادار به شه‌و ناچار بوون كه له قه‌ڵای به‌ده‌وی هه‌رێمی زاپ هێزه‌كانیان به هه‌لیكۆپته‌ر بگۆڕن. هێزه‌كانمان تاكتیكی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ به به‌هێزی به‌كارده‌هێنن و چالاكی هێزه‌كانمان بێ پسانه‌وه به‌ده‌وام ده‌بێت.
له ٢٨ی ئاداردا له كاتژمێر ١١:٣٠ گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ٢٨ی ئادار له كاتژمێر ١١:٢٠دا ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلانی خواكورك دوو جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ٢٨ی ئادار له كاتژمێر له نێوان ٢٠:٠٠ و ٢١:٠٠ له گۆڕه‌پانی مه‌رڤانۆسی هه‌رێمی ئاڤاشین هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه. له هه‌مان كاتژمێردا گۆڕه‌پانی بانیستا له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كرا.
هـ . ب