ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی بڵاوكرده‌وه، كه ڕۆژی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ له ئاڤاشین شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"له هێرشی دوژمن كه له ڕۆژی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ له هه‌رێمی ئاڤاشین ئه‌نجامدرا، هاوڕێیانمان ده‌ڤریم گارزان و سیدار ئامه‌د، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ئه‌یلایه‌تی ئاڤاشین شه‌هید بوون. هاوڕێمان ده‌ڤریم ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌رێمی ئاڤاشین بوو و له هه‌ر ساتێكی تێكۆشان به‌شداری ده‌كرد. هاورێ ده‌ڤریم له مامڕه‌شۆ هه‌تاكوو وه‌رخێل له زۆر ناوچه له دژی داگیركه‌ران تێكۆشانی گیانبازی ئه‌نجامدا و وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گه‌نجانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ، چووه ناو مێژووی تێكۆشانمان. هاوڕێ ده‌ڤریم كه له كاته دژواره‌كانی هێرشه داگیركارییه‌كان له پێناو سووكردنی ئه‌ركی هاوڕێكانی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان پێشه‌نگایه‌تی جێبه‌جێكردنی تاكتیكی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێی ده‌كرد، ئه‌و ئاڵای تێكۆشانه كه له جومالی، بۆتان، سه‌رحه‌د و چاڤر به میرات ماوه‌ته‌وه به باشی شه‌كاندووه.
هاوڕێمان سیدار كوڕی جوانمێری ئامه‌د، به به‌شداریكردنی گیانبازانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس، به ئێراده، به‌شێوه‌یه‌كی پێداگرانه و به جۆش و خرۆشه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به گه‌ریلایه‌كی لێهاتوو. وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئاپۆیی، به‌شداری له زۆر چالاكی له دژی دوژمن كرد، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ كرد و چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه.
به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خه‌ونی ئازادی گه‌له‌كه‌مان، كه خاوه‌نی تێكۆشه‌رانی قاره‌مانی له‌مجۆره‌یه، به‌دی بهێنین. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی هاوڕێیانمان ده‌ڤریم و سیدار و هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامەی هه‌ڤاڵه شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ده‌ڤریم گارزان
ناو و پاشناو: بیلال ئۆنات
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک و باوک: لەتیفە - چه‌نگیز
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / ئاڤاشین
ناسناو: سیدار ئامەد
ناو و پاشناو: مەزڵوم یڵماز
شوێنی لە دایكبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: عەزیزە - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / ئاڤاشین
ژ.ن