راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"ساڵی ٢٠١٧بووه دژوارترین ساڵی هێرشه‌كانی پاكتاوكاری سوپای توركی پاكتاوكه‌ر كه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه دهستیپێكردبوون. له دژی ئه‌و هێرشانه، گه‌ریلاكانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه خۆڕاگرییان كرد و ئامانجه‌كانی پاكتاوكاری داگیركه‌رانیان پوچه‌ڵ كرده‌وه. له‌و قۆناغه‌ی شه‌ڕدا، ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه به گیانبازی گه‌وره‌وه شه‌هیدبوون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. هاوڕێیانمان پارتیزان، كه‌مال و چه‌كدار، له‌و قۆناغه‌ی شه‌ڕدا له هه‌رێمی بۆتان له دژی داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد و بۆتانیان كرده ناوه‌ندی به‌رخودان. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان تا دواهه‌ناسه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ خۆڕاگرییان كرد و گیانیان له پێناو وڵاته‌كه‌یاندا به‌خت كرد. ئێمه په‌یمان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی شۆڕش كه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان راده‌ستی ئێمه‌یان كردووه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێیان بكه‌ن و به‌رامبه‌ر به یادی ئه‌وان وه‌فادار بین.
زانیارییه‌كان له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: پارتیزان هه‌ره‌كۆل
ناو و پاشناو: ئه‌مره ئابلاك
شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین
دایك-باوك: رابیعه-موحسین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧/به‌ستا
ناسناو: كه‌مال ئا‌ڤێستا
ناو و پاشناو: ئایدن ماماك
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنهح
دایك-باوك: ره‌حیمه- ئه‌مین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧/ جودی
ناسناو: چه‌كدار به‌ختیار
ناو و پاشناو: عه‌بدولموته‌لیب تونچ
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك-باوك: ئه‌رزان- عه‌بدولره‌حمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٥ی ته‌مموزی ٢٠١٧/ وان
له‌سه‌رتادا له بنه‌ماڵه‌ی هێژای هه‌ڤاڵانمان پارتیزان، كه‌مال و چه‌كدار و ئه‌وانه‌ی وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌مان شه‌ڕیان كردوه و له‌و شه‌ڕه شكۆدارهدا شه‌هیدبوون، ئێمه سه‌رخۆشی له گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب