هه‌په‌گه‌ شه‌هیدانی سه‌رحه‌دی به‌بیرهێنایه‌وه‌

هه‌په‌گه‌ چوار گه‌ریلای به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ساڵی ٢٠١٩ له‌ هه‌رێمی سه‌رحه‌د شه‌هیدببوون و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌ڵێنمان دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ شۆڕشگێڕیانه‌ی هاوڕێیانمان به‌ ئێمه‌یان راسپاردووه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن"

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"هێزه‌كانی گه‌ریلامان له‌ سه‌رحه‌د، به‌چالاكییه‌كانی ساڵانی رابردوویان گورژی قورسیان له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاند و دوژمنیان ته‌زاند. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هێزه‌كانی گه‌ریلامان تێكبشكێنێت و گه‌ریلا له‌ هه‌رێمی سه‌رحه‌د پاكتاو بكات ده‌ستی به‌ هێرشی قورس كرد. ساڵی ٢٠١٩ ش ئه‌و هێرشان به‌رده‌وام بوون. هاوڕێیانمان باگه‌ر، مه‌زڵوم و عه‌گید كه‌ له‌ كاتی ئه‌و هێرشانه‌دا به‌ قاره‌مانێتی شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان هه‌ڵوێستی ئاپۆیی خۆیان له‌ ناو ژیان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕیشدا نیشاندا و سازشیان بۆ دوژمن نه‌كرد. ئێمه‌ به‌ڵێنمان دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ شۆڕشگێڕیه‌ی كه‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ به‌ ئێمه‌یان سپاردووه‌ به‌ دڵنیایی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه‌ شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: باگه‌ر وان

ناو و پاشناو: ساڤاش باشدینچ

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: خاتون- نادر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٩/ سه‌رحه‌د

 

ناسناو: مه‌زڵوم وان

ناو و پاشناو: موجاهید چام

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: مه‌قبوڵه‌ - ئیبراهیم

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٩/ سه‌رحه‌د

 

ناسناو: هارون وڵات

ناو و پاشناو: نوڕوڵا كۆچلوغ

شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری

ناوی دایك و باوك: زه‌ینه‌ب- محه‌مه‌د ساڵح

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٩/ سه‌رحه‌د

 

ناسناو: عه‌گید ئاری

ناو و پاشناو: ئۆغوز چه‌لیك

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك و باوك: ئه‌دیبه‌ - حه‌قی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٩/ سه‌رحه‌د

هاوڕێیانمان باگه‌ر، مه‌زڵوم، هارون و عه‌گید به‌ هه‌ڵوێستی بڕیاردارانه‌ و باوه‌ڕبوون به‌ سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌رێمی سه‌رحه‌د سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان ئافراند و گه‌یشتنه‌ شه‌هاده‌ت. له‌ پێشه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ تواوی گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌ره‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب