ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، یادی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه، كه ڕۆژی ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ له ناوچه‌ی گابار له باكووری كوردستان شه‌هیدبوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه به‌مجۆره‌یه:
"له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه دوژمن، ڕۆژی ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، بۆسه‌ر هه‌رێمی گابار ده‌ستی پێكرد، هاوڕێ بهنرخهكهمان كۆچه‌ر، كه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی گابار بوو و هاوڕێیانمان فه‌رهاد هێلین و عه‌گید نیزیپ تا دوا هه‌ناسه‌یان پێداگریان له‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی كرد و شه‌هیدبوون. ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان كه له نێو قاره‌مانێتی به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی له بۆتان، له دڵی تێكۆشانی گهریلاییماندان، بوونه نوێترین نوێنه‌ری گیانبازی بێ وچان، كه به پێشه‌نگایه‌تی فه‌رمانده گه‌وره‌كه‌مان عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) پێشخرابوو و له عادڵ، نودا، گۆڵبه‌هار و گه‌لهاته‌كان به‌رده‌وام بوو.
سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان سڵاڤ، فه‌داكار و عه‌گید و خه‌ڵكی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به‌م شێوه‌یه‌یه:
ناسناو: سڵاڤ کۆچەر
ناو و پاشناو: به‌هیه کاچار
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: غەزال - عه‌گید
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار
ناسناوی: فه‌داکار هێلین
ناو و پاشناو: مەزڵوم ئاکمان
شوێنی لە دایكبوون: ئیستەنبوڵ
ناوی دایک و باوک: ئاینور - عەلائەدین
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار
ناسناوی: عه‌گید نیزیپ
ناو و پاشناو: یه‌عقوب دەمیر
شوێنی لەدایكبوون: دیلۆک
ناوی دایک و باوک: خه‌دیجه - ئەبوزەر
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار
ژ.ن