هێلین ئومێد: بەرامبەر بە خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد رایگەیاند، کە پەدەکە بووەتە 'پەڵەی شەرمەزاری بۆ کورد' و داوای کرد هەمووان لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا کرد و سەردانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدانی بۆ باشووری کوردستانی هەڵسەنگاند.

هێلین ئومێد سەرەتا سەرنجی راکێشا بۆ سەر چالاکییەکانی گەریلا لە ١٥ی ئاب و بەهۆی ئەو چالاکیانەوە سڵاوی ئاراستەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد. هێلین ئومێد وتی، "بێگومان چالاکیەکان لە چوارچێوەی پلانێکدا ئەنجامدراون. ویستمان ئەمساڵ بەو چالاکیانە پێشوازی لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بکەین. ئەو چالاکیانەی پلانیان بۆ دانرابوو، بە شێوەی سەرکەوتوانە جێبەجێ کران. راستیەکی بەو جۆرە لە ئارادایە، شەڕێکی دژوار روودەدات. وەک بانگەشەکانی میدیای شەڕی تایبەتی تورک نییە. هێرش لە ئارادایە. راستیەکی داگیرکەری هەیە کە دەیەوێت بە دەرفەت و توانای تەکنەلۆژیایی خۆی لەسەر هەرێمەکە باڵادەست بێت. تورکیا باشوری کوردستان داگیربکات. لەبەرامبەر ئەوەشدا بە دڵنیاییەوە بەرخودانێکی یەکجار شکۆمەندانەی گەریلا لەئارادایە، بە شێوەی گەریلایی".

'ئێمە خاکی باشووری کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەری تورک دەپارێزین'

هێلین ئومێد ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوان هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و باشووری کوردستان دەپارێزن و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "ئێمە خاکی باشووری کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەری تورک دەپارێزین. ئێمە پلانەکانی تورکیا دەبینین. پلانی میساقی میلـلی، موسڵ، کەرکوک دەبینین. دەیانەوێت موسڵ و کەرکوک بەدەستبهێنن. لە دەریای سپیەوە تا موسڵ دەیانەوێت هێڵێک بکێشن، پلانی داگیرکەرییان هەیە. لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخودانێکی زۆر شکۆمەندانەی گەریلاکان هەیە".

'داگیرکەری مەترسیە بۆ سەر گەلانی هەرێمەکە'

لە درێژەی قسەکانیدا هێلین ئومێد ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بە ئاراستەی بەرفراوانکردنی داگیرکەری کرد و وتی، "دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر رۆژئاوا. دەیانەووێت لە باشووری کوردستان زیاتر پێشڕەوی بکەن. بەم جۆرە داگیرکەری تورک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر گەلانی هەرێمەکە".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بە بیریهێنایەوە کە دوای هەڵبژاردن دیپلۆماسییەکی چڕ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکردووە و ئەوەی خستەڕوو کە لەو رێگەیەوە هەوڵ دەدەن زەمینەیەک و بەستێنێک بۆ داگیرکەری ئامادە بکەن.

''ناتوانن لە عێراق بگەنە ئەنجام'

هێلین ئومێد سەردانی هاکان فیدان بۆ عێراقیشی لەو چوارچێوەدا هەڵسەنگاند و وتی، " لە عێراق لە گەڵ لایەنی جیاجیا کۆبوونەوەی ئەنجامدا. داوای چی لە عێراق دەکات؟ داوا لە عێراق دەکات کە پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە. لەو بڕوایەدانین کە بتوانێت لەو بابەتەدا هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت. لەبەر ئەوە دڵنیا نین. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو راستی سێگۆشەی سوریا، عێراق و تورکیادا، لە ناو ئەم نەتەوە دەوڵەتە وشکەدا بەتایبەتی دوای رووخانی سەدام، ئەو وڵاتەی دانی بە راستی و هەبوونی کورداندا نا عێراق بوو. ئێمە باس لە دەوڵەتێک دەکەین کە هەبوون و ناسنامەی کوردانی بە فەرمی ناسیوە و سیستمێکی فیدڕاڵی خۆبەڕێوەبەری خستووەتەڕوو. بەم جۆرە چارەسەری بۆ پرسی کورد خوڵقاندووە. بڕوانن، هیچ جۆرە تێکۆشانێکمان لە دژی عێراق، لە دژی حکومەتی عێراق، لە دژی هێزەکانی عێراق نییە. لەپێناو ئەوەی ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک و دیموکراسی رادیکاڵی تێدا باڵادەست بێت، بۆ بەڕێکخستنکردنی ئیرادەی گەل هەندێک هەوڵمان خستووەتە گەڕ، ئێمە ئامۆژگاری دەکەین، هەوڵێ رێکخراوەییمان هەیە، بەڵام جگە لەوە هیچ شتێکی دیمەکان بەرامبەر بەو دەوڵەتە نییە. هەربۆیە باوەڕناکەین کە نە حکومەتی بەغدا و نە ئەو هێزانەی لە ناوچەکە کاریگەرن بوار بەو هەوڵ و خواستەی دەوڵەتی تورک نادەن. هیوادارین کە بەو جۆرە نەبێت (کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت). ئەگینا بە دەستی خۆیان سەرلەنوێ کێشەی کورد دەخوڵقێننەوە.

تێکۆشانی ئێمە لە عێراق لە پرسی رێکخستنی پێکەوەژیانە لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلان، لایەنە مەزهەبی و ئەتنیکی و ئازادی ژنە. سەرنج بدەن، کێشەکان لە عێراق هەر هەموویان شەڕی ئەتنیکی و مەزهەبی نین؟ لە بەرامبەر ئەوەشدا ئێمە وەک هاوپەیمانی کورد و عەرەب، مامەڵە و هەڵوێستی نەتەوەی دیموکراتیکمان لە عێراق دەستنیشان دەکەین. ئێمە دەمانەوێت ئەوە دیموکراتیکترین رێگە و رێباز ئەوە پێشکەش بە کۆمەڵگای عێراق بکەین".

'پەدەکە بووەتە پەڵەی شەرمەزاری بۆ کوردایەتی'

هێلین ئومید بە بیری هێنایەوە کە هاکان فیدان لە دووەم رۆژدا دیداری لەگەڵ پەدەکە ئەنجامدا و لەوبارەوە وتی، "لەوبارەوە بەڕێوەبەریی بزوتنەوەکەمان زۆر لێداوان و راگەیەندراویدا. پەدەکە هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە مایەی شەرمەزاری کوردایەتی. وتەیەک هەیە بە تورکی دەڵێت 'پێم بڵێ هاوڕێکەت کێیە، تا پێت بڵێم تۆ کێی'. نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەگەڵ کێ دەجوڵێنەوە و هەستان و دانیشتنیان هەیە؟ لەگەڵ هاکان فیدان. ئەوانیش لایەنگری گەلی کوردان یاخود لایەنگری پلانە قڕکراییەکانی دەوڵەتی تورکن؟ کۆمەڵگای کوردیش زۆر لەوە توڕە و بێزارە. گەلەکەمان لە باشوور زۆر لەوە توڕە و بیزارە. کۆمەڵگای باشوور کە ئەو هەمووە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی بەسەر هاتووە، گەلێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرە. گەلی باشوور چەندین ساڵ خۆڕاگری کردووە. ئێستاش میراتی بەرخودانی گەلی باشوور لەلایەن پەدەکەوە سات و سەودای پێوەدەکرێت و پێشکەش دەکرێت. ئەوە بازرگانییە.

بەهێزترین هاوپەیمانی لە ساڵی ١٩٩٨ لە رێگەی پەیماننامەی واشتنتۆنەوە سازکرا. ئەو پەیماننامەیە کە لە دژی پەکەکە و لە دژی رێبەرایەتی زەمینە و بواری بۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئامادە کرد، پەدەکە و یەنەکەشی لەناودابوون. ئەو کاتە سەردەمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو. دەوڵەتی تورک پشتیوانی جیهانی بەدەستهێنابوو. بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی رێبەرمان بە دیل گیرا. پەکەکە لە بارودۆخێکی یەکجار دژواردابوو، بە هۆی بەدیلگیرانی رێبەرایەتیەوە. لەوە زیاتر نەیانتوانی شتێکی گەورەتر بکەن. هەربۆیە پەدەکە و تورکیا کاتێک رێکبەون، ناتوانن شتێکی لەوە گەورەتر بکەن. پەدەکە رۆلێکی بەو جۆرەی نییە. لێدوان و راگەیەندراوەکانی بزوتنەوەکەشمان دەبێت بەو جۆرە تێگەیشتنیان لەبارەوە بێتە ئاراوە. نەک بەهۆی تەنگەزاریەوەیە. تورک زۆر دەمێکەیە گەیشتووەتە ئەو بڕوایە. دەوڵەتی تورک دەڵێت ئەگەر کوردەکان بەشەڕ بدەم، ئیتر پەکەکە نامێنێت. قۆناغی زۆری لەو جۆرەمان بینی. ئێمە ئێستا زیاتر بەهێزین، زیاتر لە هەموو گۆڕەپانێکدا جێگیربووین و لە هەموو گۆڕەپانێک بوونمان هەیە".

'دەیانەوێت کەرکوکیش وەک خاکی تورکەکان رابگەیەنن'

هێلین ئومێد هێمای بۆ ئەوە کرد کە دەبێت کەس شوێن خەون و خەیاڵ نەکەوێت و وتی، "لە رووی پرەنسیپ و بنەماکانەوە ئێمە داکۆکی لە یەکێتی نەتەوەیی کورد دەکەین. لە رووی بنەماکانەوە نامانەوێت کە لە راستی مێژوویی گەلی کورددا رێکخراوێکی خیانەتکاری لەم جۆرە، درێژە بە خیانەتەکانی بدات. بەم جۆرە ئاسانە. شتێک کە کۆمەڵگای کورد بریندار دەکات، بابەتەکە ئەمەیە. لەراستیدا دەبێت بەم جۆرە لێی تێبگەن. بەگشتی بانگەواز ئاراستەی گەلی کورد، بەتایبەتیش خەڵکی کورد لە باشووری کوردستان، رۆشنبیران، سیاسەتمەدارانی کورد لە باشووری کوردستان دەکەن کە بە وریاییەوە بجوڵێنەوە. بەراستی پلانێکی جددی لە دژی موسڵ-کەرکوک لە ئارادایە. بەرەی تورکمانی لەلایەک، دەیانەوێت تورکمانەکان رێکبخەن، پشت بە هەموونی تورکمانەکان ببەستن و کەرکوک کە لە رووی مێژووییەوە پارچەیەک لە کوردستانە وەک خاکی تورکەکان رایبگەیەنن. ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرێت".

'پەکەکە لاواز بێت ئەو کاتە شتێک بە ناوی پەدەکەش بوونی نابێت'

هێلین ئومێد ئەوەی خستەڕوو کە پلانێکی بەرفراوانی بەم جۆرە لە ئارادایە و وتی، "بابەتی سەرەکی پەکەکە نییە. ئەگەر پەکەکە لاواز بێت ئەو کاتە شتێک بە ناوی پەدەکە نامێنێت. شتێک بە ناوی قەوارەی باشووری کوردستان بوونی نامێنێت. خۆی تورکیا بەردەوام دەڵێت کە هەڵەی کردووە. دەڵێت 'هەڵەمان کردووە'. ئێستاش هەلومەرجی شەڕی جیهانی سێهەمی بە هەل زانیوە و دەیەوێت ئەو ناوچانە بەدەستبهێنێت. دەیانەوێت وێرانی بکەن و لەناوی ببەن. چونکە لە هەرشوێنێک هەبوونی کورد هەبێت، بە گوێرەی روانینی باڵادەستانەی تورک هەڕەشەیە لەسەر هەبوونی نەتەوەیی تورک. ئەمە قۆناغێکی بەو جۆرەیە کە دەتوانێت تەنانەت بگاتە ئاستی پارچەبوونی تورکیا.

رۆشنبیران، سیاسەتمەداران، مرۆڤەکانی خاوەن هەستی بەرپرسیارێتی پێویستە بیر لە بەرژەوەندی رۆژانە نەکەنەوە، لە بری ئەوە بە گوێرەی بەرژەوەندی دیموکراتیکی نەتەوەیی بجوڵێنەوە، بەرامبەر بە خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە، ناڕەزایەتی نیشان بدەن، رێگەی پێنەدەن و لە دژی داگیرکەری تورک تورک زیاتر دەنگ هەڵبڕن. بزوتنەوەی بەدریش بە تورکەکانی وت 'لێرە بچنە دەرەوە'. عەرەب و شیعە وا دەڵێن. بۆجی کورد ناتوانێت ئەوە بڵێت؟ ئایا ئەمە مایەی شەرم نییە؟ دەبێت ئەو سەردانەش لەو چوارچێوەدا هەڵبسەنگێنرێت. بەڵێ دەوترێت کە هەوڵیانداوە پلان بۆ شتی نوێ دابنێن. بە وتنی 'ئایا جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر قەندیل؟ لە زاپ نازانم چی و چی دەکەن؟' هەوڵ دەدان مرۆڤەکان چەواشە بکەن. ئێمە بزوتنەوەیەکین کە دەجەنگین. لە بارەوە دەتوانم ئەمە بڵێم".

هـ . ب