هێلین ئومید: پێویستە بەرخۆدانەکانی باکوور بگاتە ئاستی سەرهەڵدان
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید سڵاوی لە چالاکیەکانی دژی داگیرکاری و سیستەمی گۆشەگیری کرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە بەرخۆدانەکانی باکوور بگاتە ئاستی سەرهەڵدان.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید سڵاوی لە چالاکیەکانی دژی داگیرکاری و سیستەمی گۆشەگیری کرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە بەرخۆدانەکانی باکوور بگاتە ئاستی سەرهەڵدان.
هێلین ئومید باسی لە ڕاگەیاندرا و هەڵوێستی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ و نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەشکەنجەی ئیمراڵی کرد و بە گرنگی زانی و وتی: "ڕژێمێکی دیکە هەیە لە ئیمراڵی." هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەوەی ئاشتی خوازبێت ناتوانێت بێلایەن بمێنێتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "پێویستە هیچ کەسێک بێدەنگ نەبێت لە بەرامبەر ئەو شەڕەی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت. دەبێت لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلی کورد و سیستەمی قڕکەری ئیمراڵی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە."
هێلین ئومید ئاماژەی بەوەدا گەریلا لە بەرامبەر داگیرکاری و گۆشەگیری بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبات و باسی لەوەکرد بەرخۆدانەکانی باکوور وەکوو پێویست هێشتا کەمە و پەیامی "پێویستە سەرهەڵدان دەست پێبکات"ی راگەیاند.
هێلین ئومید لە دژی هێرشەکانی سەر بەهاکانی کوردان کاردانەوەی نیشاندا و بانگەوازی لە گەل کرد کە بە بەهێزەوە خاوەنداری لە بەهاکانی گەلەکەمان بکەن.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وەڵامی پرسینەکانی مەدیا خەبەری دایەوە.
'دەستپێشخەرییەکانی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ زۆر مانادارە، پێویستە بەردەوام بن'
ڕۆژەڤی یەکەممان گۆشەگیری و بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیرییە. گۆشەگیری بەردەوامە، بەرخۆدان بەردەوامە. مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو کاریگەری بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری و لە هەمان کاتدا کاردانەوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی گۆشەگیری لە شێوەی ڕووداوەکان بەڕێوە چوو. هەروەها ڕەخنە لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی گیرا. نامەیەک لەلایەن ٦٩ زانا و بیرمەندی خاوەن خەڵاتی نۆبڵەوە بۆ دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بۆ تەیب ئەردۆغان نێردراوە. ڕاگەیەندراوە کە لە نامەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کراوە و لە زووترین کاتدا دەست بە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بکرێت. هەموو ئەمانە دەتوانرێت لە چوارچێوەی کاریگەرییەکانی بەرەنگاربوونەوە دژی گۆشەگیری هەڵسەنگێندرێن. لەم چوارچێوەیەدا بەرەنگاربوونەوەکان دژی گۆشەگیری و ئەو قۆناغەی کە پێی گەیشتواین چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەروەها ئایا دەکرێت شەڕیکی یەکلا کەرەوە لە دژی گۆشەگیری بکرێت، بەتایبەتی لە باکوری کوردستان و تورکیە؟
سەرەتا بەناوی خۆم و هەموو هەڤاڵانمەوە بە عەشق و ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەرایەتیمان دەکەم کە بەردەوامە لە بەرخۆدانی مێژوویی خۆی لە ئیمرالی. وەک وتت مانگی تەمموزیش مانگێکی گەرم بوو. گەلی کورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالی لە چوار پارچەی کوردستان درێژەی بە تێکۆشانەکانی خۆی دا. جووڵەیەکی بەرچاو هەبوو. هەروەها گەریلا بە تایبەتی پێشەنگایەتی شەڕی دژ بە سیستەمی قڕکردنی ئیمرالی کرد. بەم مانایە تەواوی ئۆپراسیۆنی گەریلاکانی ئازادی بە کردەیی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی قڕکەری ئیمرالییە. هەر ئۆپەراسیۆنێکی گەریلا لە بنەڕەتدا، بناغەکانی سیستەمی قڕکەری ئیمرالی لاواز دەکات و گەریلا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوە ئەوە سیستەمە چالاکییەکانی ئەنجامدەدات. مانگی تەمموز شکۆمەندی ترمان تێپەڕاند. هەڵمەتی ئازادی جیهانی لەم بوارەدا بەردەوامە. هەم پێشەنگایەتی گەریلا هەیە و هەم چالاکی و تێکۆشانی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی چوار پارچەی کوردستان بەردەوام بوو. بێگومان کاریگەرییەکانی ئەمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەون. لەم چوارچێوەیەدا ئەو پێشهاتانەی باست کرد ڕوویان دا. ئەمانە پێشهاتی گرنگن. زۆر پێشهات ڕوویانداوە کە قەد نابێت بە کەم سەیر بکرێن، پێویستە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لێبکرێت و پێویستە بەهایان بۆ دابنرێت. بە تایبەتی نیشاندانی ئیرادەیەک لەلایەن ٦٩ کەسایەتی براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە هەموو بوارەکاندا، کە نەک هەر دەیانەوێت کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بهێنن، بەڵکو داوای ئازادکردنی و پەرەپێدان بە دانوستانەکان دەکەن، بەڕاستی زۆر مانادارە. نە گەلی کورد و نە مرۆڤایەتی، ناتوانین ئەم ٦٩ کەسایەتییە براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ و براوەی خەڵاتی ئاشتی، تەنها وەک ٦٩ کەس ببینین. چونکە بۆ نموونە ڕووناکبیر، زانا و نووسەری کۆمەڵگاکان لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی شوناسی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان دەکەن. بە تایبەت ئەم کەسایەتیانە خەڵاتی ئاشتیشیان وەرگرتووە واتە لەئاستی کۆمەڵگاکاندا نوێنەرایەتی دەکەن. پێویستە بە باشی بزانین ئەمە مانای چییە؟ ئەمە ویژدانێکی کۆمەڵایەتیە، هەرەها ویژدانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان ئاشکرا دەکات.
پەنجا ساڵ پێش، کاتێک لە کوردستان گەڵایەکیش نەدەجووڵایەوە، هەموو جۆرە سیستەمێکی کاولکاری، ئینکار و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد جێبەجێ دەکرا، کەس ئاگای لە کورد و شەڕی کوردان نەبوو. بەم مانایە ئێستا ئەم بانگەوازییە بۆ ئاشتی یان ئەم دەستپێشخەرییە بە واتای ئەوەیە کە شەڕ دژی کوردان هێشتا بەردەوامە. هێرش دەکرێتە سەر کورد. کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد دەکرێت. ئەوان دەیانەوێت بەم کردەوانە بڵێن "بەسە". بەو مانایە ئەم ٦٩ کەسایەتیە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی بوونە و دەتوانم ئەوە بڵێم کە بێگومان ئەم لێدوانانە هێشتا بەس نییە. هیوادارین پشتیوانی لە ئارامی شکۆمەندانەی ئەو گەلە بکەن کە بەڕاستی ستەملێکراوترین گەلانی جیهانن کە بەبێ شوناس و ناسنامە، لە چنگی سیستەمی ئینکار و لەژێر هێرشە کۆمەڵکوژییەکاندایە. بەم مانایە چاوەڕێین لە بەرامبەر ئەم شەڕانەدا سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو مەکەن.
'کاتێک داوای ئاشتی دەکرێت، ناتوانن بەبێ لایەنێک دەست پێ بکەن'
دۆخێکی لەم جۆرە هەیە: "بۆ نموونە زۆرجار باس لە گفتوگۆی ئاشتی دەکرێت، بۆ نموونە لە تورکیاش هەیە. لە شوێنی تریش هەیە. با ئاشتی هەبێت، با ئاشتی بکرێت. هەم پێویستی بە ئاشتی و هەم داواکاریی ئاشتی هەمان شت نیشان دەدەن. ئەوە نیشان دەدات کە شەڕ هەیە و لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. بەڵام لایەنی ئەم شەڕەش هەیە. لایەنێک هێرش دەکەن، لایەنێکیش بەرەنگاری دەبنەوە. ئەگەر لەگەڵ ئاشتی و ستەملێکراوان و ئەوانەی مافەکانیان لێسەندراوەتەوە نەبین، ئاشتی بەرقەرار نابێت. بە واتایەکی تر ناکرێ بە شێوەیەکی یەک لایەنە نزیکی هەموو شتێک بینەوە، پێویستە بە شێوەیەکی یەکسان لە هەموو لایەنەکان نزیک ببنەوە، بەم شێوەیە بەرگری لە ئاشتی دەکرێت.
بەم بۆنەیەوە جارێکی تر دەمەوێت ئەم بانگەوازە لە ڕێگەی ئێوەوە بۆ مرۆڤایەتی و چین و توێژەکان و بازنەکانی دیموکراسی جیهان بنێرم. نابێت هیچ کەس بەرامبەر شەڕی کوردستان بێدەنگ بێت. لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت ڕووبەڕووی هێرشی جینۆساید لە دژی گەلی کورد و سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی ببنەوە. پێویستە سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی لەناو بچێت. ئەمە گرنگە. ئەمەیە کە ئەم پێشهاتە نیشانی دەدات. بەڵام دیسان ئەوە تێکۆشانی بێکۆتایی گەلی کوردە کە ئەم پێشهاتەی ئاشکرا کردووە. هەروەها زیندانی کردنی ٢٥ ساڵەی ڕێبەرایەتیمان هەمان گرنگی ئاشکرا دەکات. پێشتر، لە شەقامەکانی ئەوروپا، لە هەر چوار گۆشەی جیهان، لە هەموو شوێنێک کوردان بەردەوام چالاکییان ئەنجام دەدا. هەمیشە داواکارییان بۆ ئاشتی و ئازادی دەربڕیوە. لە ئەنجامدا ئێمە ئێستا شاهیدی دروستبوونی هەستیارییەکی وا مەزنین لە بیروڕای گشتی جیهاندا.
هەروەها ڕێزان ساریجا یەکێک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە هامان کاتدا یەکێک لە پارێزەرانی فەرمانگەی یاسایی سەدەیە هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا و وتی: "لە ڕاستیدا سی پی تی، چ هەڵوێست و ڕوانگەیەکی دەبێت ببێت و چی بڵێت، ئەمڕۆ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گوتراوە. بەڵێ بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگە. نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن. لە ڕاستیدا ئەمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت. زیندانییەکی سیاسی لە ژێر کۆنترۆڵی یەکێک لەو وڵاتانەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە. تا ئێستا ڕوون نییە چۆن مامەڵە لەگەڵیدا بکرێت. وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیدا ڕوونی کردەوە و ئەم وشەیەی خوارەوە بەکارهێنا و وتی: "هەر کەسێک دەبێت لە ٢٤ کاتژمێر زیاتر تێنەپەڕێت لە دەستبەسەرکردنی لەگەڵ پارێزەرێک کۆببێتەوە. ئەو ئەم مافەی هەیە و دوای ئەوە دەبێت بە بەردەوامی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت و گرنگی بە نهێنیەکانیان بدرێت، واتە مافێکە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ لە جیهاندا پەسەند کراوە.
"لە ئیمرالی ڕژێمێکی تایبەت هەیە"
ببینە، نزیکەی ١٠ ساڵە ڕێبەریەتیمان نەیتوانیوە چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت. پێش ئەوە کاتێک ڕێبەریەتیمان کۆدەبووەوە ٢٤ سەعات لەژێر گوشارێکی بەردەوامدا بوو و بە کامێرا چاودێری دەکرا. ڕێبەریەتیمان قەد بە ئاسوودەیی و لەچوارچێوەیەدا مافە یاسایییەکانی وەرنەگرتووە و لە ڕاستیدا ئەم دۆخە خۆی نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو ڕژێمەی لە ئیمرالی دایە چەندە تایبەتە و چەندە تایبەت بە ڕێبەرایەتیمان بەکار دێت. چوار هاوڕێ دیکە لەگەڵ ڕێبەریەتیمانن. یەکێک لەو هەڤاڵانە دەبێت بە پێ یاسای خۆیان ئازاد بکرێت، حوکمەکەی تەواو بووە. بەڵام ئازادی ناکەن. دەزانی بۆ؟ بۆ ئەوەی هیچ هەواڵێک لە ڕێبەریەتیمان نەبیستێت. بۆ ئەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەریەتیمان نەگاتە دەست هیچ کەس. بۆ ئەوەی گەلی کورد بەردەوام نیگەران و لە پەرۆشدا بێت و لەسەر پرسی گەلەکەیان تێکۆشان نەکەن. بۆئەوەی بتوانن لەکەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا سیستەمی جینۆساید و ئەشکەنجە دژی گەلی کورد جێبەجێی بکەن، بۆ ئەوەی ئەشکەنجەی دەرونی گەلی کورد بدەن و سود لە بارمتەگرتنی ڕێبەرایەتیمان وەربگرن. هەڤاڵمان هەڤاڵ بەسێ لە هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەوان داواکاری بەسەر ئێمەدا دەسەپێنن. ئەگەر ئێوە ئەو کارە بکەن ئێمەش ئەم کارە دەیکەین. ئەوە نیشان دەدات کە ڕێبەرایەتیمان لە چ جۆرە دۆخێکدا بە بارمتەگیراوە.
"بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆشەگیری زۆر گرنگە"
لە وەها بارودۆخێکدا ڕاگەیاندنی وەها ڕاپۆرتێک لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گرنگە. بە تایبەت لە بابەتی پارێزەران پێویستە دەستبەجێ بچنە ئیمرالیەو دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆش زۆر گرنگە. هەروەها دەمەوێت هەندێک شت زیاد بکەم. بۆ نموونە چەند مانگێکە باس لە هەڵوێستی سی پی تی دەکەین. کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت؛ سی پی تی ڕێکخراوێکە کە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلانی ئەوروپا و گەلانی جیهان دامەزراوە. دامەزراوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانە. بەڵام چ لێدوانێکیان دا؟ دەڵێن ئێمە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو ناکەینەوە چونکە دەوڵەتی تورک ڕێگە نادات. من باسی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ ناکەم. تەنانەت باسی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤یش ناکەم. هەروەها فەرمانگەی یاسایی سەدە بەیاننامەیەکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردەوە. بەڕاستی گرنگە. بەڕێز ئۆزگور ئەرۆڵ لەسەر ئەم بابەتە لێدوانێکی دا و وتی: "١٤ ساڵ لەمەوبەر، ١٥ ساڵ لەمەوبەر کاتێک کۆبوونەوەکان دەکرا و لەناکاو کۆبوونەوەکان پچڕا و ڕێگری لە ڕۆیشتنی پارێزەران کرا، سی پی تی بەیاننامەی دا و ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانرێت ڕێگری لە کۆبوونەوەی پارێزەران بکرێت. بەڵام ماوەیەکی زۆرە کۆبوونەوەکان و ئەرکی پارێزەران بەرامبەر بە موەکیلەکانیان ڕاگیراوە، سی پی تی هیچ ناکات و هیچ لێدوانێک نادات. دەڵێن دەوڵەتی تورک ڕێگە بەبڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتەکان نادات، بەڕاستی هەندێک شت نیشان دەدات. چی نیشان دەدات؟ نادادپەروەری و کردەوەی خراپ نیشان دەدات. ئەوە نیشان دەدات کە هیچ شتێک لەوێ بەشێوەیەکی یاسایی ناڕواتەپێس. لەو ڕووەوە چیتر ناتوانرێت ڕاستیەکان بشاردرێنەوە. ئێمە پێشتر ئەمەمان لە تورکیا بە باشی زانیوە هیچ یاسایەک لە تورکیەدا نییە. لە هەموو حاڵەتێکدا دادپەروەری لە تورکیادا نییە. کاتێک باس لە مەسەلەکە دەکرێت، کاتێک باسی کورد دێتەپێشەوە ئیتر شتێک بەناوی یاسا بوونی نییە. ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک کە کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی و مرۆڤایەتی لێ بکەوێتەوە. چونکە ویژدانی مرۆڤایەتی ئازار دەدات. ڕێبەرێک هەیە کە تێکۆشانێکی وەها گەورەی پێشکەش کردووە. هەموو شتێکی لەپێناو مرۆڤایەتیدا داناوە. لەسەر ئەم تێکۆشانە مرۆییەی حوکمی لەسەر دەدرێت و ڕێگەی پێنادرێت سادەترین خواستەکانی، تەنانەت سادەترین مافەکانیشی پێ بدرێت. بۆیە ئەمە قبوڵکراو نییە و مرۆڤایەتی پەسەندی ناکات.
"پێویستە خەبات بۆ مافی هیوا بەردەوام بێت، ئەرکی ئێمە بەرخۆدانی شکۆمەندانە"
پێشتر باسی مافی هیوامان کردووە. ئەمساڵ جارێکی تر باسی مافی هیوا دەکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە گەلی کورد و دۆستانی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام بن لە تێکۆشان بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ مافی هیوای وەربگرێتەوە کە لە یاسادا دیاری کراوە. هەموو ئەو یاسایانەی کە لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هاتووە، ڕێگە بە سەرۆکایەتیمان دەدات کە دوای ٢٥ ساڵ لەم مافە بەهرەمەند بێت. ئەمەش بە کردەوە ناڕەواکان کە پێ دەوترێت سزای دیسپلین ڕێگری لێدەکرێت. هەفتەیەک لەمەوبەر دیسان سزای دیسپلینیان بە سەرۆک ئاپۆ دا سەپاند. ئێمە دەمانەوێت هۆکاری ئەم سزا دیسپلینانە بزانین. هەروەها پارێزەران دەیانەوێت بزانن. مەبەستم ئەوەیە کە ناکرێت ئەوەندە ئارەزوومەندانە بێت. سزای ئارەزوومەندانە و یەکلایەنە ناتوانرێت دەربکرێت. ئەم شتانەی من دەیڵێم لایەنی یاسایین. ئێمە زۆر باش دەزانین کە هەموو ئەمانە یارییەکی سیاسییە کە پەیوەندی بە شەڕی گەلی کوردەوە هەیە. ئازادی گەلانی تورکیا گرێدراوە بە ئازادی گەلی کوردەوە، بۆ نموونه تا ئەم هەڵوێسته له ئیمرالی بەردەوام بێت، هیچ چارەسەریەکی سیاسی و یاسایی له کوردستاندا بەدی ناێت. هەروەها هیچ هەنگاوێکی ئاشتیانە لە کوردستان ناگیرێتەبەر. کەواتە نابێت کەس خۆی فریو بدات. واقیعی دوژمنێک هەیە کە بە شمشێری کۆمەڵکوژییەوە لە پێگەی کوشتنی گەلی کوردا ڕاوستاوە. ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بەرخۆدانێکی شکۆمەندانەیە کە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالییە.
"بەگوێرەی پێویست چالاکییەکان بەس نین، پێویستە لە باکور سەرهەڵدان دەست پێبکات"
بێگومان لە باکور کوردستان هەندێک چالاکیی هەیە. بە تایبەت ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن کەسوکاری زیندانییەکانەوە دەستیپێکردووە بەردەوامن. بەڵێ پرۆسەی ئۆپەراسیۆن لە زیندانەکاندا گۆڕاوە. کەسوکاری زیندانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری و کردەوە نامرۆڤیانەی ناو زیندانەکان و بە تایبەت لە دژی سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالیدا چالاکییەکان بەردەوامە. بەڵام بێگومان ئەمانە بەس نین. باکور کوردستان بناغەی تێکۆشانی ئازادیخوازیمانە. وەک دەڵێن هەموو شتێک لەوێوە پەرەی سەند و فراوان بوو. ڕاستییەکی لەو جۆرە بوونی هەیە. بەم مانایە پێویستە بەهەموو شێوەیەک شەپۆلی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە بە جۆرێک لە گەڵ نەریتی تێکۆشانمان بگونجێت. هەروەها پێویست بە سەرهەڵدانی جەماوەری هەمەلایەنە کە لەسەر بنەمای هاودەنگی ڕێکبخرێت و بەرخۆدان بێنێتە ئاراوە پێویستە. دەکرێت ڕێپێوان بێت، دەکرێت ناڕەزایەتی شەقام بکرێت، دەکرێت بەشێوەی دانیشتن یان خەیمە هەڵبدرێت یان مانگرتن بێت. دەمەوێت ئەمە بڵێم، بەڕاستی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان نابێت بەم شێوەیە مامەڵە بکەن وەک ئەوەی جینۆساید نییە. دوژمن هەوڵێکی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی لەو شێوەیە دروست بکات کە وا بیر بکەنەوە دۆخەکە یاساییە. وا نییە. لە کوردستان بەتایبەت لە باکوری کوردستان ڕژێمێکی قڕکەر هەیە. سیستەمی کۆمەڵکوژیی هەیە. لە ناوەندی هەموو ئەمانەدا سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی بەڕێوە دەچێت. تا سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی نەشکێت هیچ شتێک کۆتایی پێ ناهێندرێت. ئابوری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتر نابن، ئێمەش ناتوانین بە ئازادی بە شوناسی نەتەوەییمانەوە بژین.
لەو چوارچێوەیەشدا گەلەکەمان کە لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت باکوری کوردستان و دەرەوەی وڵات دەژین، دەبێت هەڵوێستی جددی نیشان بدرێت کە مانگی ئاب بگۆڕێ بۆ مانگی سەرهەڵدان، مانگی شکۆمەندی عەگیدەکان، دەبێت تێکۆشانی کۆمەڵایەتی زیاتر پەرە پێ بدرێت.
"پەدەکە هەوڵدەدات مامەڵە بە کۆردایەتیەوە بکات، خیانەتێکی گەورە دەکات"
یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤی تێکۆشان لە کوردستان شەڕە. گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرەنگاری داگیرکاری و جینۆسایدی تورک دەبنەوە. دوایین هێرشە داگیرکارییەکان کە لە ٣ی تەمموزەوە دەستیپێکرد، گەیشتە قۆناغێکی نوێ. سیاسەت و پیلانەکانی سوپای تورک بۆ قوڵکردنەوەی داگیرکاری، بە پاڵپشتیی پەدەکە، بۆ گەمارۆدانی هێڵی مەتینا-زاپ لەبەرنامەی کاریاندایە. هەموو شوێنەنیشتەجێیەکان بۆردومان کراون و چۆڵکران. ئەمەش هەمووی بە پاڵپشتی پەدەکە ئەنجام دەدرێت. لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلادا، کۆپتەرەکان خراوەتە خوارەوە. بۆ نموونە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گورزی لێدەدرێت و دەخرێنە خوارەوە و سەربازانی داگیرکەر سزا دەدرێن. بەپێی بارودۆخی ئێستا شەڕەکە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ دەوڵەتی تورک بۆ چ مەبەستێک ئەم هەموو ستراتیژییە گەمارۆدان و داگیرکارییانە جێبەجێ دەکات و ئامانجی پەدەکە چییە؟
سەرەتا بە ڕێزدارییەوە لە کەسایەتی شەهیدانی ئەم دوواییە دەڤریم و ئەبو لەیلا یادی هەموو شەهیدانمان بەرز ڕادەگرم. لە ڕاستیدا یەکێک لەو بەرخۆدانانەی کە لە مێژوودا تۆمار کراوە، لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و لە بادینان نمایش کرا. لە ڕاستیدا ناتوانین زۆر ڕوونکردنەوە بدەین. ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی دەربڕینی بەرخۆدانی گەریلاکانمان و ئەزموونەکانیان وتی: " کێ دەریدەبڕێت، ڕوونی دەکاتەوە؟ وتی کێ ئەم ڕۆمانەمان دەنووسێت؟ کێ ئەدەبیاتی ئەم بەرهەمە دەنووسێت؟ بۆ نموونە ئەم هەست و ئەزموونانە چۆن دەنووسرێت؟ لە ڕاستیدا ئێمە ئێستا بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە لوتکەدا ئەوە ئەزموون دەکەین. هەموو هەستەکان وروژێنراون. ئەگەر هەستی گەورە و سۆزێکی گەورە بۆ ئازادی و پابەندبوونێکی گەورە نەبوایە، نەدەکرا لەم بوارەدا بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە پەرە پێبدرێت. لەو چوارچێوەیەدا دەمەوێت لە ڕێگەی ئێوەوە سڵاو ئاراستەی هەموو هەڤاڵانمان، بەتایبەت هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا بە درێژایی هێڵی فیدایی بوونی پەکەکەوە تێدەکۆشن دەکەم.
بەڵێ وەک وتت شەڕ بەردەوامە. سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک، دەڵێ ئێمە قوفڵەکە دادەخەین. دەڵێن لەسەر ئەم بنەمایە هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن. ناتوانین بڵێین کە ئەنجامێکی زۆریان دەستکەوتووە. بەڵێ بە پێشڕەوی لە دەشتەکانەوە هەوڵی دەورەدانی شاخەکان دەدەن. لە هەر حاڵدا ئێمە لە دەشتایەکاند نیین، پەدەکە لە دەشتەکاندا پێشەنگایەتی دەکات. بە هاتنیان لە ڕێگەی ناوچەکانی پاداکەوە، تاکتیکی گەمارۆدانی گەریلاکان لە شاخەکاندا پەیڕەو دەکەن. ئێمە لە شاخەکان پێگەمان گرتووە و تا ئێستا دەستبەرداری هیچ لە پێگەکانمان نەبووین.
هەڤاڵانمان لە هەموو شوێنێکن. شەڕەکە بە چڕیی بەردەوامە. بەڵام بەڕاستی نامەوێت بەو شێوەیە ئاسایی بکەمەوە. چونکە شەڕێکی قورس لە ئارادایە. لەبەرامبەرماندا سوپایەک هەیە کە بە هەموو تەکنەلۆژیای ناتۆ ئامادەکراوە. هەروەها کۆمەڵێک خیانەتکار هەن کە ڕەنگە لە مێژووی هیچ نەتەوەیەکدا نەبووبێتن. لەبەر ئەوە مێژووی تێکۆشانی گەلانی تردا دەبینین. هەمیشە گروپێک لەناو نەتەوەکاندا، بوونیان هەبووە کە مامەڵەیان بە بەرژەوەندی نەتەوەکەیانەوە دەکەن. لە نێو کوردەکانیشدا هەیە. بەڵام ئەم پێناسەیە بە تەواوی بەس نییە بۆ ناساندنی پەدەکە. بۆچی؟ چونکە بە ئاشکرا و بەبێ هیچ شەرمێک مامەڵە بە گەلەکەیانەوە دەکەن. بۆ نموونە لە نێو گەلانی دیکەدا هەوڵدراوە کردەوە خیانەتکارییەکەیان بیشارنەوە، بەڵام ئەمە یەکەم خیانەتی بارزانیەکان نییە و بەئاشکرا کاری وا دەکەن. ئەم خیانەتکارییانە بۆ بەرژوەندی بنەماڵەکەیان دەکرێت. سەرۆک ئاپۆ وتی: "کوردی سپی. بەم شێوەیە لە کتێبی پێنجەمی زنجیرە بەرگرییەکانیدا پێکهاتەی بارزانی و پەدەکەی پێناسە کردووە. شەڕی بەردەوام دەبێت بە دروستی پێناسە بکرێت. ئەو شەڕەی لێرە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەتایبەتی لە بادینان دەکرێت، وەک دژایەتیی لەگەڵ پەکەکە باس دەکرێت و دەوترێت بۆ نەهێشتنی پەکەکەیە. بەڵام وا نییە. دەردەکەوێت بە بیانووی پەکەکەوە و دەرفەتی کەشوهەوای پڕ لە کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوردبوون و گەلی کورد بەگشتی دەکرێنە ئامانج. هەموو گوندەکانی کوردستان چۆڵ دەکرێن دەسووتێنرێن و بۆردومان دەکرێن. پەدەکە سوپای تورکی هێنایە شوێنی ئەو کۆچەریی و گوندنشینانەی کە بەتایبەت لە بارزانی نزیک نەبوون یان دژی ئەوان بوون. ڕۆڵێکی وەها نەیارانە دژ بە گەل ئەنجام دەدات. پرسیارت کرد کە ئامانج و ستراتیژی سەرەکییەکەی چییە؟ ستراتیژی دەوڵەتی تورک چییە؟ ئامانجی یەکەمی نەهێشتنی بوونی گەلی کوردە لەم هەرێمەدا. لە ڕاستیدا لە ڕاگەیاندنەکاندا ئاشکرا بوو. بۆ نموونە ئەو بابەتانەی کە باغچەلی و بارزانی لەسەری ڕێککەوتوون، لاپەڕە بە لاپەڕە ڕووماڵ دەکرێن. تاوانبارانی مەهەپە لەوێ جێگیر دەکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، وەک ئێوە دەڵێن، گەریلاکانی ئازادی و هەڤاڵانمان خەریکی پەرەپێدانی بەرخۆدانێکی شکۆمەندن.
سێ هێلیکۆپتەر خرانە خوارەوە. بەڵێ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەردەوامە. باوەڕێکی زۆریان بە درۆنەکانیان هەیە، نەک تەنها لە بواری سەربازیدا، بەڵکو لە بواری ئابووری و دیپلۆماسیشدا زۆر هیوایان پێ هەیە. ئەوان بەم شێوەیە دەیبینن، واتە بە بەدەستهێنانی باڵادەستی تەکنەلۆژیای سەربازی دەبینن. وەک لە هەموو سەردەمەکاندا، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خۆی بە هێزێکی باڵادەست دەبینێت. خۆیان بەو شێوەیە پێناسە دەکەن و پێی دڵخۆشن. بەڵام دەمەوێت ئەمە بڵێم. شۆڕشگێڕانی کوردستان بەو جۆش و خرۆشەوە، بە عەشقی کوردستانەوە، وەک فەرهاد شاخەکان کون دەکەن و بەرخۆدانی مێژوویی تۆمار دەکەن.
درۆنەکان دەخرێنە خوارەوە، پێیان وا نەبێ ئەوانەی ئەم کارە دەکەن گەنجی خوێندەوار و خاوەن تەکنەلۆژیای بەرزن. نا بەڵام بە عەشقی ئازادی و عەشق بەسەرۆکەکەیانەوە لە ناو دڵ و مێشکیانەوە دەست بە لێکوڵینەوە دەکەن. هەر بۆیە بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە، بۆیە ناخۆن و ناخۆنەوە بەڵکوو دەخوێننەوە و فێردەبن و لێکۆڵینەوە دەکەن. هەموو ئەو تەکنەلۆژیا سەربازییانە بێلایەن دەکەنەوە کە وەک یەکەم تەکنەلۆژیا پێشکەشی جیهان دەکەن. دەمەوێت قسەیەکی سەرۆک ئاپۆ بەبیر بێنمەوە کە وتی: " گەورەترین تەکنیک مرۆڤە. تەکنیکێک کە بتوانێت لە مرۆڤ باڵا دەست تر بێت هێشتا دورست نەکراوە چوونکە مرۆڤە کە تەکنیک دروست دەکات نەک تەکنیک. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەسەر بنەمای عەشق بە ڕێبەرایەتی، بەڵێنیان بە شەهیدان، بەڵێن بە جوگرافیای کوردستان و گەلەکەیان، بەردەوامن لە پێشکەوتنەکانیان و لە دژی ئارمانجی جینۆساید و داگیرکاریی، بە پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکانیان پەرە پێدەدەن و بەردەوامن.
"گەلی شەنگال ناتوانن پاراستنی خۆیان بە کەسی تر بسپێرن؛ لە ڕێگەی خۆپاراستنەوە ڕزگاریان دەبێت.
3ی ئابمان لە پێشە. ٣ی ئاب بۆ کوردانی ئێزیدی و هەروەها بۆ کوردستانیش ڕۆژێکی گرنگە. مێژووی جینۆسایدە. ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و هەزاران کوردی ئێزیدی کۆمەڵکوژ کران. بەرخۆدانی گەلی ئێزیدی لە ساڵیادی ئەم کۆمەڵکوژییەدا، بەشداریی گەریلاکان لەو ڕووەوە و ئاستی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن لە شەنگال چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بەڵێ، منیش بە ڕقەوە ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا شەرمەزار دەکەم. بەڕاستی دەبێ ئەو کەسانە شەرمەزار بکەین کە ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامدا، ئەوانەی ئەو هێزەیان بە ناوی داعش ڕێکخست، ئەوانەی لەگەڵیاندا هاوکارییان کرد و ئەوانەی لە کاتی هێرشەکەدا وازیان لە گەلی ئێزیدی هێنا و هەڵهاتن. چونکە ئەوە یەکێک بوو لە هێرشە قورسەکانی جینۆسایدی ئەم سەردەمەیە. وەک وتت هەزاران کەس کوژران. هەزاران ژن لە بازاڕەکاندا وەک کۆیلە فرۆشران. تا ئێستاش هەزاران منداڵ و ژن بێسەروشوێنن. هێشتا ڕوون نییە چییان بەسەر هاتووە. بەم مانایە پێویستە زۆر بە باشی وانە لەم ڕووداوە وەربگرین. پێم وایە گەلەکەمان لە شەنگال، گەلی ئێزیدی، گەلی کورد، وانەی زۆر گرنگیان لەم جینۆسایدە وەرگرتووە کە لە مێژوودا بە فەرمانی ٧٤ ئەمین تۆمار کراوە. بۆ نموونە ئیزیدی بەڕاستی دۆخێکی تایبەتە. زۆر تایبەت و دەگمەنە هەم لە ڕووی مێژووی کورد و هەم لە ڕووی مێژووی بیروباوەڕەکانەوە.
بۆ نموونە ئێزیدی یەکێکە لە کۆنترین باوەڕەکان. لە هەمان کاتدا بازنەیەکی نێوانی گواستنەوەیە لە نێوان کۆمەڵگەی سروشتی و کۆمەڵگەی چینایەتیدایە. بۆیە بۆ نموونە کاتێک لە نزیکەوە دەیبینی، دەردەکەوێت کە یادەوەرییە دێرینەکان لە مێژووی کوردانی ئێزدیدا شاراوەتەوە. ئەم شوێنە زۆر تایبەتە پێویستی بە تێگەیشتنێکی زۆر دروست هەیە. بۆ نمونە ئەوانەی سەرنجیان داوە، واتە ئەو گەلانەی تێبینیان کردووە، هێرشی سەر شەنگالیان بە جینۆساید دەناسن. چونکە بەڕاستی حکومەتێک هەیە کە دەیەوێت ئێزیدی لەناو ببات. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەمە تەنها جارێک نییە ئێزدییەکانی شەنگال هێرش کرایە سەریان. وەک وتمان ئەمە ٧٤ـەمین فەرمانە. پێش ئەوە ٧٣ فەرمان بەسەریان هاتووە. ئێمە باسی ئەوە دەکەین کە ٧٣ کۆمەڵکوژییان بینیوە. لە زۆر شوێن سوکایەتی بە ئێزدییەکان کراوە. باشە بۆچی؟ بۆ نموونه خاوەنی پێکهاته و باوەڕێکی کۆمەڵایەتییە، بەڵام ئەوەندە هێرش دەکرێتە سەری. ئایا لە هیچ شوێنێک بیستراوە کە ئێزدییەکان هێرشیان کردبێتە سەر بیروباوەڕێک؟ یان ڕێکخستنێک یان کەسانێکیان کوشتبێ؟ لە ڕاستیدا ئەوە یادەوەری کۆمەڵگەی سروشتی و مرۆڤایەتی ئێزدییەکانە تا بە ئەمڕۆ. بەڵام بە ناوی ئیزدیەکانەوە هێرش کرایە سەر کوردستان و باوەڕی سروشتی مرۆڤایەتی. هێرشی جینۆسایدی شەنگال ئاستی دینداری، نەتەوەپەرەستی لەم سەردەمەدا نیشاندا. بەم مانایە پێویستە زۆر باش لەم ئەنجامە تێبگەین. پێویستە هەم دژی دیندارکردنی کۆمەڵگا و هەم دژی هەر جۆرە نەتەوەپەرەستیەک تێبکۆشین. بەرخۆدان لە شەنگال لەسەر چ بنەمایەک پەرەی سەندووە؟ شەنگال لەسەر بنەمای پارادایمی کۆمەڵگەی ئازاد و دیمۆکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیاسەتی دەسەڵاتداری پیاوسالار و نەتەوەپەرەستی، بە بەرخۆدان گەیشتە سەرکەوتن. تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلاکانی شاخ و هێزەکانی یەپەژە لە ڕۆژئاوا لە دژی هێرشی جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند. لەم ڕوانگەوە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەم کە بەشدارییان لەم بەرخۆدانەدا کرد. هەروەها لە کەسایەتی عەگید جڤیاندا سەرجەم هەڤاڵانی شەھیدمان بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنمەوە.
بەڕاستی ئێمە زۆر قەرزاری ئەوانین. سەیرکە ڕێبەر ئاپۆ بۆ هیچ شوێنێک وای نەگوت، بەڵکو بۆ شەنگال وتی هێڵی سووری ئێمەیە. پرسی ئەم هێڵە سوورە پێویستە بە دروستی تێبگەین. ئێزدییەتی شەنگال بەڕاستی لە ڕووی کوردایەتییەوە، لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە، لە ڕووی فەلسەفە و سیستەمی باوەڕی پارادایمی ئێمەوە هێڵی سوورە. ئەگەر نەمێنێت زۆر شت بە ناوی کوردستان و دەسەڵاتی دیموکراتیکی کوردستانەوە ڕوودەدات. هەر بۆیە پاراستنی شەنگال زۆر گرنگە. لە سەردەمی ئێمەدا زۆر گرنگە. من پێم وایە لەماوەی١٠ ساڵی ڕابردوودا پێکهاتەی شەنگال، کوردانی دانیشتووی شەنگال، کوردی ئێزدی زیاتر سەرنجیان داوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەستیان کرد بە دروستکردنی سیستەمێکی تایبەت و بەردەوامن لە تێکۆشانیان. ئێزدییەکان درکیان بەوە کردووە کە نابێت پاراستنی خۆیان ڕادەستی هیچ دەسەڵاتێک بکەن. بینیمان چۆن پەدەکە بەجێیان هێشت و هەڵهاتن. لەوێدا حەقیقەتی پەدەکەیان بینی کە خیانەتیان لە ئێزدییەکان کرد. کاتێک داعش بە هەموو جۆرە چەکێکەوە هێرشی کردە سەر ئەو کۆمەڵگایە، پەدەکە سواری ئۆتۆمبێلەکانیان بوون و هەڵاتن. بەڕاستی خەڵک شەرم لە مرۆڤایەتی خۆی دەکات.
دەمەوێت بڵێم. ئەم ڕاستییە لە کۆمەڵگەی ئیزیدی شەنگالدا ئەو هۆشمەندییەی دەرخست؛ ناتونن خۆپارستنی خۆیان بەکەس بسپێرن. کۆمەڵگەی ئێزیدی، خەڵکی شەنگال لە ئەنجامدا تەنها خۆی دەتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات. گەلی شەنگال خۆپاراستنی خۆی هەر خۆی دایدەمەزرێنێت. هەرخۆی لەسەر بنەمای یەبەشە دایانمەزراند و لە ئیستاشدا هەوڵدەدەن ئەم سوپایە گەورەتر بکەن. خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری بووە بە هۆشمەندییەکی بنەڕەتی لە دوای ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە. بەڕای من دەستکەوتی زۆر مەزنیش هەر ئەمەیە. یانی وای دەبینین. پێویستە پارێزگاری لێبکرێت و گەورەتربکرێت. گەنجانی ئێزیدی پێویستە لە ئاستی خاوەنداریکردندا بێت. یەبەشە و یەژەشە گەورەتربکەن. گەر پێوستبکات بەو شێوەیە... هەموو گەنجێکی ئێزیدی پێویستە بەشێکی تەمەنی لەناو هێزەکانی پاراستندا دەرباز بکات. لەبەرئەوەی تا ئێستا هێرشەکان بەردەوامن. هێشتاش داعش بوونی هەیە. تورکیا کە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری داعشە، هەموو ڕۆژێک هێرشی شەنگال دەکات.
'مەترسییەکان بەردەوامن: ئەردۆغان خەلیفەی داعشە'
بەڕاستی ئەردۆغان خەلیفەی داعشە. لە چەندین جێگەدا داعش لاوزبوو، ئەو چەتانەی داعش بۆ کوێ چوون؟ ئەردۆغان لەژێر ناوی جیا جیادا ئەوانی بەڕێکخستن کرد و لە دژی کوردسان بەکاریان دێنێت. هەم لە موسڵ هەم لە کەرکووک و هەم لە شەنگالیش. وە لە ڕۆژئاوا و عەفرینیش ئەو هێزانە کۆدەکاتەوە و هەوڵەدات بیاننێرێتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هەرخۆی وەی دەرخست کە بەشداری شەڕی قەرەباغی کردووە. تاوانباری شەڕە، تاوانبارە لە دژی مرۆڤایەتی. بۆیە مەترسی لەسەر شەنگال مەترسییە لەسەر کۆمەڵکوژی. نەمدەویست ئەمە بڵێم، ئەمە شتێکی زۆر قورسە. بۆ گەلێک کە ٧٤ فەرمانی بەسەردا هاتبێت، وتنی بەردەوامی هەڕەشەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی هەیە بەڕاستی شتێکی زۆر گرانە. تراژیدییە. تراژیدیایەکی زۆر قورس بەسەر ئەو گەلەدا هاتووە. بەڵام پێویستە بوەترێت مەترسییەکان بەردەوامی هەیە. ڕژێمی باخچەلی-ئەردۆغان ئامانجیان لەناوبردنی هەموو کرۆک و مێژووی کوردە. هەروەها گرووپە سونییەکان بەتەواوی خواستیانە ئەو هەرێمە بکەنە هەرێمێکی سونی و ئاسمیلە بکەن. لەناو هێرشێکی لەم شێوەیەدایە. بۆچی نەمانەوێت ئەمە ببینین؟ مەگەر داعش بۆئەمە کاری نەکرد؟ لە ئێستاشدا لەژێر ناوی دیکەدا بەردەوامە. دەبێت ئەنجامەکان کە لە ساڵی ١٠هەمیندا لە دژی ئێزیدییەکان ئافرێندراون بەم شێوەیە ببێنرێت. بەڵی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزە، بەڕێکخستنە، زانایە. دەزانێت کە مەترسییەکان لەکوێوە دێت. بەڵام پێویستە ڕێکخستنەکانی خۆی لە گوێرەی ئەمە مەزن بکات و درێژە بەخۆی بدات.
'هێرشێکی جدی لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا هەیە، خواستیانە حورمەتی مرۆڤایەتی تەسلمیم بکەن'
گۆشەگیری بەردەوامە و ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەیە. دیارترین کاریگەری هەژاری و گرانی تێچووی ژیان و بێکاری و کێشە پەیوەندیدارەکانە. لە تورکیا و باکوری کوردستان کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی جددی هەیە. کاتێک لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دەبینرێت کە هیچ کام لە کێشەکانی تورکیا و باکوری کوردستان جیاواز نین لە سیاسەتی گۆشەگیری و شەڕ. ئێمە باسی دۆخێک دەکەین کە گەنجانی کورد کە گۆڤەند دەکەن بە ئەشکەنجە دەگیرێن. ئایا ئەم کۆمەڵگایە لە ئاستێکی تێرکەردا هەستی بەم ژینگەیی شەڕکردووە؟ ئایا دۆخ و هەڵوێست بەپێی ئەم واقیعەی شەڕ نیشان دەدرێت؟
ئەوەی لە کۆتاییدا دەیڵێم، لە سەرەتاوە دەیڵێم. دۆخی ئێستا، وێنەی ئێستای تورکیا؛ پێویستی خەڵک بە پارچە نانێک، قەیرانی قەرزەکان، نایەکسانی داهات، قەیرانی کۆمەڵایەتی، کوشتنی مرۆڤ، کوشتنی ژن؛ توندوتیژی، تێکچوون، هەموو ئەمانە پێویستیان بە تەقینەوە هەیە. تەنانەت باسی کردەوەی قڕکردنەکان لە کوردستانیش ناکەم.
سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک هەمیشە ئیرادە دەشکێنێت. بە شکاندنی ئیرادە، ڕێگە لە کۆمەڵگە، حورمەتی کۆمەڵگە، خواستی ژیانێکی بەشکۆی کۆمەڵگە دەگرێت. ئەم دەسەڵاتدارییە بەتەواوی هێرشی سەر بەهاکان دەکات. ئەمە لە جەوهەری دەسەڵاتداریدا هەیە. بەڕاستی ژینگەیەکی زۆر خراپ هەیە. دەمەویست لەسەرەتاوە هەر ئەمە بڵێم.
لە ڕاگەیاندنەکانەوە سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک دەبینین. هیچ کاتێک کۆمپانیاکان، بەتایبەتی کۆمپانیاکانی سەر بە ئاکەپە هەرگیز نەپوکاونتەوە. هەمیشە لە قازانجدا بوون. هیچییان باجییان نەداوە. من باسی ئەو سیستەمە دەکەم. کەچی بارگرانی شەڕ خراوەتە سەر شانی کرێکاران، ستەملێکراوان، هەژاران، خانەنشینانەوە و جوتیاران. مەگەر ئەمە هەربۆخۆی هۆکاری سەرهەڵدان نیە؟
لە پێش چاوی دەسەڵاتداری ئێستای تورکیادا نە ڕۆحی جڤاکی، نەهەستی جڤاکی، نە خواستی جڤاکی بوونی هەیە. کۆمەڵگە بۆ ئەوان شتێکە کە پێویستە بەکاربهێنرێت. هەم بۆ بندەستان، هەم بۆ تەڤگەرەکانی چینی کرێکاران و گوندییەکانیش دۆخێکی لەم شێوە هەیە. بابێت بەم شێوەیە بێت. لە بەڵگەیەکدا نوسراوە، لە تورکیادا تەنها ١٠ لەسەدای کرێکارن سەندیکایین، لە ٩٠ لەسەدیدا هیچ ڕێکخستنێک نیە. تەنانەت ئاگاداری مافەکانیشی نییە. بێ بەرگرین لە بەرامبەر هێرشی چینایەتی و هێرشی کۆمپانیاکان و سەرمایە و سەرۆکەکان. ئەوانەی بەمشێوەیە دەبنە کۆیلەی خاوەنەکەیان چونکە پێویستیان بە نان هەیە. هەر بۆیە لە تورکیا کۆیلەی مۆدێرن دروست دەبێت. ئەمە کێشەیەکی جدییە. وەک وتم هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی لە تورکیا هەموو ڕۆژێک قیامەت هەڵبسێنرێت.
"گەلی کورد و پەکەکە بوونەتە یەک، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت"
لە کوردستان ڕەوشەکە هەندێک جیاوازە، لە کوردستان شەڕێک دەقەومێت. لە کوردستان ڕەوشێکی جڤاکیی بەرخۆدەر هەیە. بۆ نموونە، بەڵام لە کوردستان ڕاستییەکی لەم شێوەیە هەیە. لە پێشخستنی تێکۆشانی چینایەتییدا لاوازی هەیە لەنێو ڕاستی کوردستاندا. بەڵام ئەمە جارێکی دیکە بینرایەوە، ئێوەش باستان لەوە کرد گەنجان هەڵپەڕیوون، ژنانی گەنج جلی کوردیان پۆشیووە، لە ئاهەنگەکان گۆرانیان چڕیوە، درووشمی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە هۆی دەستگیرکردن. لەنێو ڕاستی ئێستەی کوردستاندا، ئەگەر پەکەکە دەربهێنی، کوردایەتی نامێنێت. ئەوەی بەهاکانی کوردستانی هەستاندووەتەوە، تێکۆشانی پەکەکەیە. بۆیە بە سەربەرزییەوە ئەمە دەڵێین.
لە کوردستان نەتەوەی دیموکراتیک ئافرێندراوە. لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، نەتەوەی دیموکراتیکی کورد هەیە. بەڵام دامەزراوەیبوونی ئەمە، بنیاتنانی دامەزراوەکان، بنیاتنانی ستاتۆ هێشتا ئەرکێکە لەپێشماندا. ئەمە تا ئێستا بەدی نەهاتووە. بەڵام لەڕووی فیکر و هەستەوە، نەتەوەبوونی دیموکراتیکی کورد ئافرێندراوە. سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک، چونکە ئەمە دەبینێت، بۆ نمونە، چونکە لە زمانی کوردی پەکەکە دەبینێت، لە ڕەنگی کورددا پەکەکە دەبینێت، لە گۆرانییە کورددا پەکەکە دەبینێت، بۆیە ڕوودەکاتە داخستن و قەدەغەکردن و ئاستەنگکردن. ئەگەر هەموو ئەمانە دووربخرێنەوە، هیچ شتێک بە ناوی کوردایەتییەوە نامێنێتەوە.
بۆیە بەردەوام ئەمەمان دەگوت، ڕاستتر بڵێین گەلەکەمان ئەمەی دەگوت: پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە. درووشمێکی لەم جۆرە لەخۆڕا دەرنەکەوتووە. نەتەوەیەک لەسایەی تێکۆشانی پەکەکە سەرلەنوێ هەستایەوە. بۆیە نە دەتوانن پەکەکە لەناوببەن، نە دەتوانن گەلی کورد لەناوببەن. ئەمە نامومکینە. سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک هەوڵی پووچ دەدات. هەر بۆیە دەمەوێت ئەمە بڵێم، با گەلی کورد، دۆستانی گەلی کورد بەردەوام بن لە هەڵپەڕکێ. با بەردەوام بن لە بەرزکردنەوەی هێمای سەرکەوتن. با بەردەوام بن لە چڕینی گۆرانی کوردی. لە سەرووی هەمووشیانەوە، لە بەرامبەر هەموو جۆرە فشارێکدا، با بەردەوام بڵێن "بژی سەرۆک ئاپۆ". کەس ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت، چونکە ئەم شتانە ڕەهەندی یاساییشی هەیە. بەڵام ئەگەر قەدەغە بکرێت، چ دەبێت؟ بۆ نموونە ئەگەر "بژی سەرۆک ئاپۆ" قەدەغە بکەن، ئەوکات چ دەبێت؟ دەڵێن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری داوە، دادگای دەستووری ڕایگەیاندووە کە قەدەغە نییە. ئەگەر قەدەغە بکرێت، چ دەبێت؟ مەگەر دەتوانن دەممان بگرن؟ ئایا دەتوانن ڕێگری لە گەلی کورد بکەن کە بڵێن "بژی سەرۆک ئاپۆ"؟ هەر بۆیە لە هەموو دەرفەتێکدا پێویستە هەڵپەڕکێ بکەین، هێمای سەرکەوتن بەرز بکەینەوە، لە هەموو شوێنێک بکەین بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد، بە دەنگی بەرز بڵێین "بژی سەرۆک ئاپۆ".
بڕیاری لەسێدارەدان لە ئێران: ناتوانن بەم شێوەیە ژنان ڕاوەستێنن
بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئامادەکردنی هەواڵ، سزای لەسێدارەدان بەسەر ٢ ژنە ڕۆژنامەوانی کورد پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپێنرا، سیاسەتی دەوڵەتی ئێران بەرامبەر بە ژن چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
پێش هەموو شتێک بەناوی تەڤگەری ژنی ئازادەوە سڵاو دەنێرم بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی. بێگومان چالاکیەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" گەیشتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. ڕەوشی ئێران چەقی چالاکییەکان بوو، بەڵام گۆڕا بۆ هاواری ئازادی ژنان لە تەواوی جیهان، گۆڕا بۆ سیمبولی ئازادی. هەر بۆیە هێشتا بەردەوامە. دیارە کە دەوڵەتی ئێران هێشتا ئەوەندە لە ئەنجامی چالاکییەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەترسێت، هێشتاش لە سزادانی بەشداربووانی چالاکییەکان، پێشەنگانی چالاکییەکان و زیندانیانی ئازادیی ژنان. بێگومان ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە.
بەهەرحاڵ چ لە مێژوودا و چ لە ئێستەدا، هیچ شتێک هێندەی چالاکییەکانی ژنان بۆ ئازادی ڕەوا نییە. پێویستە ئەمە ببینرێت. ڕژیمی ئێران و سیستەم لە ئێران و سیستەمی دەوڵەتی لە ئێران، چیتر نابێ بێدەنگ و خەمسارد بێت بەرامبەر بە داخوازییەکانی ئازادیی ژنان، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد. ئەمە بە لەسێدارەدان و کوشتن و کۆمەڵکوژی ڕێگری لێ ناکرێت. بۆ نموونە پەخشان عیزیزی لە نامەکەیدا بە شێوەیەکی بەهێز ئەمە نیشان دەدات. کاتێک چووە ڕیزی چالاکییەکەوە، کاتێک دەستی بە ڕێپێوانی ئازادی کرد، باجەکەی لەپێش چاو بوو. ژنان بەم شێوەیە ناترسێنرێن. ناتوانن پاشەکشەیان پێ بکەن. ئەو سیستەمەی کۆیلایەتی ژنانی پێ مەحکوم کراوە، سیستەمێکی قبوڵکراو نییە. لە ڕاستیدا سیستەمی ئەشکەنجەدانە. هێشتنەوەی ژنان لە ژیانێکی پیاوسالاریدا، لەناو سیستەمی دەستدرێژیکردندا، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی ژن و هێرشی نامرۆڤانەیە. کەس ناتوانێت ئەو ژنانە ڕاوەستێنێت کە هەستیان بە ئازادی کردووە، ناتوانن ڕێگە لە هەوڵی ئازادی بگرن. ڕژێمی ئێران ناتوانێت ناتوانێت دەنگی جڤاکبوونی ژنان کپ بکات. ناتوانێت ڕێگە لە زیهنیەتی ئازادی یان چالاکییەکانی ئازادی ژنان بگرێت. بۆ ئەوەی بتوانێت ئەمە بکات، دەبێت تەواوی ژنان بسڕێتەوە. ئەمەش نابێت، بۆیە دەبێت دەوڵەتی ئێران لەمە پاشەکشە بکات. ژنان جیهان دەگۆڕن، ژنان ئازادی دەهێنن. زوو یان درەنگ، شۆڕشی ژنان سیستەمی پیاوسالاری تێکدەشکێنێت؛ جیهان دەبێتە شوێنێک پڕ لە یەکسانی و ئازادی و دیموکراسی و خۆشەویستی و شکۆ و پێکەوەژیان.