هەڵمەتی ١٥ی ئاب کوردستانی کرد بە قەڵای بەرخۆدان
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر میراتی تێکۆشانی فەرماندە عەگید، کوردستانیان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان. لە دژی هەموو هێرشەکاندا بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە شەڕ دەکەن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر میراتی تێکۆشانی فەرماندە عەگید، کوردستانیان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان. لە دژی هەموو هێرشەکاندا بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە شەڕ دەکەن.
ئەوانەی لەمڕۆدا لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا لە دژی داگیرکەران شەڕدەکەن و داگیرکەران تێکەشکێنن، عەگیدانی سەردەمن. ئەم مانگە مانگی پێکهاتنی هەڵمەتی مێژووییە. لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەوای تێکۆشانی عەگید بڵاوبووەتەوە. ئەوانەی کە لەم بایە شۆڕگێڕییە هەناسەی خۆیان هەڵدەمژن، بۆ بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران ئامادەن. چالاکی بەهێزی ٦ی ئاب لەگەڵ چالاکیەکانی دیکەدا دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە گەریلا لە شەڕی سەرکەوتندایە لە دژی داگیرکاری و خیانەت. ئەمساڵ ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی شەڕی چەکدارییە لە کوردستاندا. تێکۆشانی ٤٠ ساڵە بە دڵنییاییەوە بە ڕەنجەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە گەیشت بەم ئاستە بەرزەی ئێستای.
باشە، جیاوازی ١٥ی ئاب چیە؟ ١٥ی ئاب لە کورستاندا سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی چەکدارییە. بۆیەکەم جار لە کوردستاندا هێزێکی چەکداری دەئافرێنرێت، کە ماوەی ٤٠ ساڵە بەردەوامی دەدات بە تێکۆشان و تێکناشكێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان خاوەنی پێشینەیەکی ٤٠ ساڵەی شەڕکردنن. ئەم میراتییە هەموو ڕۆژێک گەورەتر دەبێت و لە دژی داگیرکەران لە ئاستێکی زۆر بەرزدا شەڕ دەکرێت. ڕۆحی ئازادی لە دڵی هەموو شەڕڤانێکدایە. شەڕڤانانی ئازادی تۆیی بەرخۆدان بە خوێنی خۆیان لەم خاکەدا ئاو دەدەن. لەمڕۆشدا ئەو تێکۆشانە لە هەموو گۆڕەپانەکان، لە زاپ و مەتینا بەڕێوەدەبرێت.
لە ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکەدا چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەردەوامە و ئەنجام دەدرێت و پەیامی؛ 'ڕۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە تێکۆشان بەدەست دەهێنرێت' رادەگەیەنن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مانگی تەمووزدا نمایش (پێرفۆرمانس)ێکی زۆر بەرزی تێکۆشانیان تۆمارکرد. لە ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا ڕێبازی فەرماندەی خۆیان فەرماندە عەگیدییان کرد بە بنەمای شەڕکردنیان و وانەیەکەی مێژووییان فێری دووژمن کرد. لە هەفتەی سەرەتای مانگی ئابدا چالاکیەکانی گەریلا ڕەوتی شەڕی ئەم مانگە پیشان دەدات.
نۆکەران بە دەستی خۆیان خاکی کوردستان دەفرۆشن
لە کەسێتی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەڕی حورمەت بەڕێوەدەبردرێت. لە بەرامبەردا دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی هێرشی نا ئەخلاقی و نامرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. لەبەرئەوەی حەقیقەتێکی باڵا لە چیاکانی کوردستاندا هەیە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ حورمەت و پارێزگاریکردنی خاکی کوردستان لە بەرخۆداندان. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بەدەرە لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد هێرشی سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکات. ئەوەی جێگەی داخ و ئازارە لەم شەڕەدا بنەماڵەی بارزانی شان بە شانی دەوڵەتی تورک لە شەڕکردنان و بەدەستی خۆیان خاکی کوردستان دەفرۆشن بە دووژمن. ئەرکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پاراستنی خاکی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردە کە بە خوێنی شەهیدانەوە خاوەنداری لە میراتی بەرخۆدانی خوێنی شەهیدان دەرکەوتووە.
گەریلاکان بەم بەرپرسیارێتی بڕیاردارییەوە لە ٦ی ئابدا لە دوو قۆڵەوە لە گۆڕەپانی شاخی گارە گورزییان لە دووژمن خست و چالاکی کاریگەرییان ئەنجام دا. لە دژی سەربازانی دووژمن کە بە چاوساغی پەدەکە هاتبوونە ناو گوندی گوهەرزییەوە، گورزی کوشندەیان وەشاند و دوژمنیان ڕاگرت. دوای ئەوەی فەرماندەیەکی سوپای تورک بەناوی عەلی بەدەستی گەریلا بەسزادەگەینرێت، بەم بڕیاردارییەوە لە دواتریشدا لە هەموو بەرەکانەوە سەربازانی تورک لەناوبران. لە دەستوەردانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٤ سەربازی تورک کوژران و پێنجی دیکەش بە سەختی بریندارکران. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر میراتی تێکۆشانی فەرماندە عەگید، کوردستانیان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان. لە دژی هەموو هێرشەکاندا بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی ئابەوە شەڕ دەکەن. گەریلا نەک بە تەنها لە٦ی ئابدا، بەڵکو لە هەموو ساتەکانی شەڕدا بە ڕۆحی ١٥ی ئابەوە شەڕدەکەن.