تەڤگەری ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا چالاکی چەکداری دەستپێکرد، ئەمەش لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا مانادارییەکی زۆر گرنگی هەیە. ئەم چالاکییە تەنها چالاکیەکی چەکداری نەبوو، بەڵکو هاوکات قۆناغی هۆشیاربوونەوەی گەلی کوردیش بوو. ماوەی ٤٠ ساڵ بەسەر ئەم هەڵمەتەدا تێپەڕ دەبێت، کە بە پلاندانانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشەنگایەی فەرماندە عەگید بە تەقاندی یەکەم فیشەک بەڕووی داگیرکارییدا دەستیپێکرد. پەیوەیست بە گرنگی و کاریگەری هەڵمەتەکە، سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال بۆ ئاژنسمان قسەیکرد و باسی لە گرنگی و کاریگەری هەڵمەتەکە لەسەر گەلی کورد کرد.
'ڕێبەر ئاپۆ گەلی بەڕێکخستن کرد'
سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا چالاکی چەکداری ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بۆ گەلی کورد گرنگیەکی مێژووی هەیە و وتی: "کۆلۆنیالزمی تورک بە درێژای مێژووی خۆی سیاسەتی قڕکردنی بەسەر گەلی کورددا سەپاندووە، لەو کاتانەشدا چەندین سەرهەڵدان دروستبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچێک لەو سەرهەڵدانانە بە رێکخستنکارییەوە ئەنجام نەدران نەیانتوانی بەردەوام بن، بەڵام رێبەر ئاپۆ بە دەستەواژەی 'کوردستان داگیرکراوە' بە رووی داگیرکاری دوژمندا وەستایەوە و کردی بە سەرەتای رێکخستنی گەلی کورد، بۆیە هەڵمەتی ١٥ی ئاب گرنگییەکی تایبەتی لە مێژووی کورددا هەیە."
'زیندوێتی پارادایمی ڕێبەرێتی هۆکار بوو'
ئارال کە لەساڵێ ١٩٨٣دا لە دۆڵی بیقاع بوو، ئاماژەی بەوەدا لەو سەردەمەدا هەندێک شەڕڤانی ئازادی بۆ تێکۆشانی چەکداری هەم پەروەردەی سەربازی و هەمیش پەرەوەردەی سیاسییان وەردەگرت و وتی: "لەو کاتانەدا ڕێبەرایەتی ئەوەی دەسنیشان کرد لەگەڵ دەستپێکردنی تێکۆشانی چەکدارییدا ناتۆ دەستوەردان دەکات. هەر واش بوو. لەگەڵ دەستپێکردنی تێکۆشانی چەکدارییدا بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید، لە دژی ئەم تێکۆشانە ناتۆ هەموو پشتگیرییەکی سەربازی و مادی پێشکەشی دەوڵەتی تورکی فاشیست کرد.
دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە شارە گەورەکانی تورکیاوە چەندین کادر دەیانویست بەشداری تێکۆشانی ئازادی ببن. هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ زیندوێتی پارادایمەکانی ڕێبەرێتیمان بوو. بەو هەڵمەتەی کە تەڤگەری ئازادی کورد لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ ئەنجامیدا، هەم لە کوردستان و هەمیش لەدەرەوەی کوردستان دەیانویست بەشداری تەڤگەری ئازادی کورستان ببن. بۆیە لەو قۆناغەدا رۆڵی تەڤگەری ئازادی کورستان تەنها هەنگاوی چەکداری نەبوو، بەڵکو هاوکات ئامانجی پاراستنی مافی کولتوری و سیاسی کوردانیش بوو. بەم شێوەیە هەم رۆڵی چەکداری و هەم ڕۆژڵی پاراستنی چاند و زمانی کوردیشی بەڕێوەدەبرد. ئەمەش لە بەرامبەر ڕژێمی چەوسێنەری ئەو سەردەمەدا بووە جێگەی باوەڕدارییەکی گەورەی گەلی کورد."
'ژنان بوون بە پێشەنگی بەرخۆدان و تێکۆشان'
ئارال سەرەنجی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە تێکۆشانی ئازادیدا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "تێکۆشانی بنەڕەتی تەڤگەرمان، تێکۆشانی ژنە. هاوڕێ ساکینە جانسز لە زیندانی ئامەددا بەرخۆدانی دەستپێکرد، ئەمەش نمونەیەکی گرنگ و جوانی ئەم تێکۆشانەمان بوو. ژن نەک تەنها وەک شەڕڤان، هاوکات بناغەی ئایدۆلۆژیی تەڤگەرییان بەهێزکرد. بۆیە لە ئێستادا تەڤگەری ژنان بوون بە سەرچاوەی ڕزگای ژنان و لە هەموو جیهانەوە ژنان بەشداری تێکۆشانی ئازادی دەبن. بۆیە رێبەرێتی دەڵێت سەدەی ٢١ سەدەی ژنە."
'بە گەنجێتی دەستمان پێکرد و بە گەنجێتیش سەردەکەوین'
لە کۆتایی قسەکانیدا سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال ئاماژەی بەگرنگی پێویستی بەڕێکخستنبوونی گەلی کورد لە هەموو لایەنەکانەوە کرد و وتی: "لە قۆناغێکداین پێویستی تێکۆشان لە هەموو کات زیاترە. بۆیە پێویستە لە هەموو لاینەکانی چەکداری، چاندی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە پێشکەوتنی زیاتر بەدستبهێنین. ئەمەش بە بەرخۆدان و ڕێکخستنکاری گەل و گەنجانمانەوە ئازادییمان فەراهەم دەبێت، هەر وەک ئەوەی ڕێبەرێتی وتی؛ 'بە گەنجێتی دەستمان پێکرد، بە گەنجێتیش سەردەکەوین'، بۆیە لەمڕۆدا ماناداری هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە هەمووکات زیاترە."