لە فەرماندەکانی بریارگەی ناوەندی یەژاستار شەردا مەزڵوم گابار بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب هەڵسەنگاندنی کرد.
هەڵسەنگاندنەکانی شەردا مەزلوم گابار بەم جۆرەیە:
"کاتێک ٣٩یەمین ساڵەی هەڵمەتی ١٥ی ئابی مێژوویی و شکۆمەندانە تێدەپەڕێنین و پێدەنێنە ساڵدی ٤٠ەمینەوە، فەرماندەی قارەمانمان هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە تایبەت، ئێمە لەبەردەم یادی شەهیدانمان کە گوڵاڵەی ئازادی مرۆڤایەتی و دەمارە سەرەکیەکانی تێکۆشانی ئازادیمانن و گۆڕدراون بۆ ئاوازێکی هەمیشەیی، بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین، بەم بۆنەوە جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە سوپای گەریلامان لە سەر هێڵی عەگید و زیلانەکان رێبکات و سەرفرازی بەدەست بهێنێت. من ١٥ی ئاب جەژنی گەریلا لە رێبەر ئاپۆ، گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان، گەلان، ژنان و هەموو هێزەکانی گەریلا پیرۆز دەکەم.
چالاکیەکە لە کات و شوێنی خۆیدا، کاتێک کە کێشە هەرە هەستیار و گرنگەکانی کۆمەڵگاکان نیشان دەدەن و دەتوانن ببنە چارەسەری ئەو کێشانە، ئەو کاتە چۆنێتیەکی مێژوویی بەدەست دەهێنینن. هەموو چالاکییەک ناتوانێت ببێتە چالاکی مێژوویی. بۆ ئەوەی چالاکییەک هەم واتای مێژوویی و هەمیش واتای ئەمرۆیی بەدەستبهێنێت، دەبێت هەنگاوێک بەرەو قۆناغێکی نوێ لە خۆبگرێت. چالاکی مێژوویی کە لە لاتی دروست، لە شوێنی دروست و ئەنجامگرتنی کۆمەڵایەتی بە دەستبهێنێت، بە تایبەتمەندیانەی لە چالاکی ئاسایی جیادەکرێتەوە و دەبێتە رۆح ورێبازێک. چالاکی ئازادیخوازانە کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە شارۆچکەی دهێ کە یەک لە شوێنەکانە کە لە قووڵایی کوردستانە و کەس ناوی نەبیستبوو، لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی قارەمانمان عەگید ئەنجامدرا، بەو تایبەتمەندیانەیەوە بووە رۆح و رێبازێک.
راستیەکی بەو جۆرە هەیە کە شەڕ لە پێناو ئازادی، دادپەروەری و ژیانێکی شکۆمەندانە و ژیان لەگەڵ شەڕ واتا و رووناکی پێدەگات. ئەو راستیە بۆ گەلی کورد کە گەیشتووەتە ئاستی لەناوچوون، بۆ ئەوەی خۆی لە خۆڵەمێکی خۆی بژیەنێتەوە، بۆ رزگاری بجەنگێت و لەپێناو ئازادیدا تێبکۆشێت، زۆر بە نرخە. ئەوە بە واتای وابەستەبوونی گەورە بە ئازادی، بەرخودان و ژیان و لە هەمان کاتدا دوژمنی کوشتنی و بێ شکۆییە. لە راستی گەل و وڵاتێک کە لە ژێر چەپۆکی جینۆسایددا وەک کۆلۆنیابوونیش قەبوڵ ناکرێت و بە نەبوو دادەنرێت، چالاکییەکی لەو جۆرەی ئازادیخوازانەی گەورەی واتادار، بە قووڵایی هەستەکان و بە بڕوایەکی بێکۆتایی دەستەبەر دەبێت. خۆشەویستی بۆ شتی جوان و راست، خاوەنداری و گەورەکردنی، بە چالاکبوونەوەی لە ناو ژیاندا دەستەبەرە. هیچ دیاردەیەک کە زیندوو نەکرێت، واتای قووڵی پێنەدرێت، رووی مرۆڤەکان لە چالاکی گەورە ناکات. ئەگەر لە شوێنێک چالاکی گەورە هەبێت، دەبێت بزانرێت کە لەوێدا قووڵایی واتە و هێزێکی گەورەی بڕوا هەیە. بەو لایەنانەوە هەڵمەتی ١٥ی ئابی شکۆمەند، بە قووڵایی گەورەی واتا و هێزی بڕوای خۆی، مێژووییە.
هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کوردستان سەرەتای تێکۆشانی گەریلایە
هەڵبەت بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە، شرۆڤە و گفتوگۆدابوو کە لە کوردستان بە چ رێبازێک تێکۆشان دەتوانێت بگاتە ئەنجام. هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە بە واتای پەیمانی چەک و وتەیە، بە تەنیا وەک سەرەتای چالاکی چەکداری هەڵناسەنگێندرێت. لەبەرامبەر کێشەکانی هەبوون راستترین وەڵامە. لە ئەنجامی توندوتیژی لە کوردستان و کۆلۆنیالیزم هاتووەتە ئاراوە. لەسەر تێکۆشانی ئازادی وڵات و گەلانی دیکە لێکۆڵینەوە کراوە و بڕیاری شەڕی گەریلا دراوە.
چەمکی گەریلا یەکەم جار لە وتەکانی کارڵ مارکسدا بە ناوی 'شەڕی گەریلا لە ئیسپانیا' لە ساڵی ١٨٥٠ دا و لە بەرهەمێک بە ناوی 'لەبارەی شەڕی گەریلاوە'ی فرێدریک ئەنگڵس لە ساڵی ١٨٥٢ بینراوە. دواتریش بینراوە کە لە ساڵی ١٨٥٦ کاتێک ئیسپانیەکان لە دژی ناپلیۆن شەڕیان کردووە، چەمکی گەریلایان بەکارهێناوە. لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠ەکان کاتێک ئیسپانییەکان لە دژی سوپای ناپلیۆن شەڕی سەربەخۆییان کردووە، مرۆڤ تووشی چەمکی گەریلا دەبێت. لە ساڵانی ١٨٥٠ کارڵ مارکس لە نوسینێکیدا بە ناوی ' شەڕی گەریلا لە ئیسپانیا' و فرێدرک ئەنگڵسیش لە بەرهەمەکەیدا بە ناوی 'لەبارەی شەڕی گەریلاوە لەسەر ئەو چەمکە راوەستەیان کردووە، ئەو ئەنجامەیان خستووەتەڕوو کە لە شەڕی گەریلادا هێزێکی بچوک و کەم دەتوانێت لە بەرامبەر دوژمنێکی گەورە تێبکۆشێت و ئەوە بینراوە کە لە هەر شوێنێکدا هێزێکی بچووک، کە هێشتا نەبووەتە دامەزراوە، لە بەرامبەر هێرشەکان دەتوانێت بە شێوەی گەریلا خۆی بپارێزێت و تێبکۆشێت. نمونەکانی ڤێتنام، کوبا، ئانگۆلا و زۆر نمونەی دیکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. لە سەدەی ٢٠ەمدا مائۆ پێرسپێکتیڤی سیاسی بۆ زیاد کردووە، شەڕی گەریلا بووەتە چەمک و دامەزراوە لە سەر بەنمای یەکینەی بچوک، گەلانی بندەست دەتوانن لە دژی باڵادەست و کۆلۆنیالیستەکان شەڕ بکەن و لەبەر ئەوەس بژاردەیەک هەڵبژێردراوە. مائۆ زیدۆنگ کە تیۆری گەریلای وەک شەڕی درێژخایەنی گەل دەبینی، ئەندێشەکانی سون تزو و ئەندێشەکانی مارکسیستی ئاوێتەی یەک کردووە و بەم جۆرە بەڕێوەی بردووە، نەریتی بەرخودان لەسەر خاکی خۆی، لە سەر بنەمای ستراتیژییەک فۆرۆمولە کردووە و ناوی 'ستراتیژی شەڕی درێژخایەنی گەل'ی لەسەر داناوە. لەبەر ئەوەی لە شەڕی گەریلادا گەلانی بندەست لە دژی باڵادەستان، کەسانی بێهێز لە دژی کەسانی بەهێز، کەسانێک کە لە دەرفەت و توانای تەکنیکی بێبەشن لە بەرامبەر کەسانێک کە خاوەن تەکنەلۆژیای بەهێزن، شەڕ دەکەن، شەڕڤانانی ئازادیی کوردستانیش ئەوەیان وەک ستراتیژی بنچینەیی تێکۆشان دیاری کردووە.
شەڕڤانانی شەڕی گەریلا و تیۆریسیەنەکانی گەریلا بۆ ماوەیەکی زۆر گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێت شەڕی گەریلا لە چیاکان بێت یاخود لە شارەکان. یەک لەو بابەتانەی رێکخراوە چەپگرەکانی تورکیا زیاترین گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرد ئەوەبوو کە دەبێت گەریلا لە شارەکان دەست بە شەڕ بکات و بەشێکی دیکەش باسیان لەوە دەکرد کە دەبێت شەڕ لە دەشتایی و چیاکان دەستپێبکات. وڵاتانی بێ چیا وەک فەلەستین راستی گەلی شەڕکەریان ئافراند و گەلیان بۆخۆیان کردە چیا. هەروەها کاتێک ئیرلەندا لە دژی داگیرکەری بەریتانیا دەستیان بە تێکۆشانی گەریلایی کرد، بەهۆی کاریگەری جوگرافیاوە شەڕی شاریان بە بنەما گرت.
بزوتنەوەکەمان یەکەم هەنگاوەکانی بەرخودانی لە شارەکان هەڵگرت. دواتریس لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ دا هەڵمەتی شۆڕشگێریی ئەنجامدا و تێکۆشانی گەریلای دەستپێکرد. پاشانیش بۆ گەشترکردن و گەورەکردنی تێکۆشان دەستی بە سەرهەڵدانی گەل کرد. بۆ دەشت و شار بە سەرهەڵدانی گەل بە گوێرەی هەلومەرجی جوگرافیاییان گەریلایەتی بەرەوپێش ببرێت، هەوڵدانی گەورە ئەنجامدران. لە بواری تێکۆشانی ئازادیماندا ئەو بەرخودانەی کە لە شارەکان دەستیپێکرد رووی کردە چیاکان و دواتریش روویکردەوە دەشت و شارەکان. بزوتنەوەی پەکەکە وەک رێکخستنێکی خۆپاراستن هاتە ئاراوە. بە وتنی 'کوردستان کۆلۆنی و داگیرکراوە' لە دژی کۆلۆنیالیزم، سیاسەتەکانی نکۆڵی، قڕکردن و فاشیزم دەستی بە تێکۆشان کرد. ئارگەکە هۆکاری شەڕ و توندوتیژی نەبوو، کاردانەوە و ئەنجام بوو.
هەموو زیندەوەران لە سروشتدا خاوەنی سێ تایبەتمەندی بنچینەیین. ئەوەش زۆربوونی ژمارەیان، خۆپاراستن و خواردنە. ئەگەر ئەوانە نەبن، ژیان ئەستەمە. ئەوەش دەریدەخات کە خۆپاراستن چەندە راستیەکی ژیانییە. ژیان تەنیا هەناسەدان نییە. ناکرێت کە ژیان تەنیا لە رووی لایەنە بایۆلۆجییەکانەوە هەڵبسەنگێندرێت. بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ ئاگاداری ژیان بێت، کاتێک وشیاری لەلای ساز دەبێت، تێگەیشتنیش دەستپێدەکات. رێبەر ئاپۆ بە هەڵسەنگاندنی خۆی بە ناوی 'تیۆری گوڵ' باسی ئەوەی کردووە و رایگەیاندووە کە گولێک بۆ پارێزگاری لە جوانی خۆی، دڕکەکانی بەکاردەهێنێت. ئەو گوڵەی خۆپاراستنی نییە، ناتوانێت خاوەنداری لە جوانی خۆی، بەهاکانی خۆی، وڵات، ئازادی و ژیانی بایۆلۆژی خۆی بکات.
گەریلاکانی کوردستان سودیان لە ئەزمونی جیاواز وەرگرت، بەڵام ستراتیژی خۆیان هێنایە کایەوە
وەک لە سەریشەوە باسم کرد مێژوویی تێکۆشانی چەکداری کە پێیناوەتە چلەمین ساڵەیەوە، سودی لەو ئەزمونانە وەرگرتووە و لە ئەزمونەکانی تێکۆشانی گەلانی جیاجیا ئەنجامی باشیان دەرهێناوە. بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە نەک راستی گەلی کوردستان و نە راستی دوژمنانی وڵاتەکەمان، بە هۆی دۆخی جیۆپۆلیتیکی و ژیۆستراتیژیکی هاوشێوەی راستی هیچ وڵاتێک نییە. تێکۆسانی گەریلا کە ئەنجامدراوە، هێندەی لە ئەزمونەکانی دیکە سودی وەرگرتووە، بە شێوەیەک کە هاوشێوەی هیچ شوێنێک نییە، گەشەی کردووە. لە هەمان کاتدا لە شەڕدا دوبارە نابێتەوە، بەڵکوو یەک لە گۆڕەپانانە زۆرترین گۆڕانکاری تێدایە گۆڕەپانی شەڕە. ناکرێت کە مرۆڤ بە شێوەیەکی دۆگماتیک، لە گۆترە و بە قاڵبەوە مامەڵە لەگەڵ راستی شەڕ بکات. لەبر ئەو هۆکارە ئەو تاکتیکانەی لە شوێنێک دەکرێن، لە شوێنێکی دیکە نابێت بەکاربهێنرێن. بەڵام دەتوانین سوود لەو ئەزمونانە وەربگرین، لەسەر هەڵەکان راوەستە بکەین، لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتن تێبگەین و ئەگەری سەرکەوتن بەهێزتر بکەین و ئەگەری دۆڕاندن و شکست دابەزێنین.
لە بواری تێکۆسانی ئازادیماندا تائێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەزمونی گەریلایەتی ڤێتنام، چین، ئەمریکای لاتین، مەکسیک، نیکاراگوا واتاداربوو. بزوتنەوەکەمان کۆڵەکە راست و پتەوەکانی رابردووی وەک میراتییەک تا ئەمڕۆ تێکەڵ بە ژیان کرد، ویستی ئەو لایەنە باوانەی هۆشمەندی کە پشت بە گریمانەکانی سەدەی ٢٠ەم دەبەستن و بۆ ئەمرۆ بەرژکار نین، تێپەڕێنێت. لەم سەردەمەدا کە ئێمەی تێداین، کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە گەشەسەندنە تەکنەلۆژیاییەکان و کاریگەری ئەو شەڕانە، لە هەمان کاتددا کە قۆناغی تێکۆشانی گەریلاییمان چاوخشاندنەوەی بۆ بکرێت، دەبینرێت کە ئێمە ئەو ئەزمونەمان تێپەڕاندووە، وەک پێشوو هیچ تێپەڕبوونێکی ئەوانە نەماوە.
ئێمە گەیشتووینەتە سەردەمێکی بەو جۆرە کە دەبێت لە ستراتیژ، شێواز و هەڵوێستی تاکتیکی تێکۆشانی گەریلادا کە تائێستا هەبووە، هەم بە گوێرەی راستی جیهان و هەمیش لە کوردستان، گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی رادیکاڵ بکەین. بە گۆڕانکاری سنووردار، بە هەوڵدانی نوێبوونەوەی تەسک و لە ئاستی سەرەوە، بە گۆڕانکارییەک کە بە واتای نۆژەنکردنەوەیە، هیچ نوێبوونەوەیەکی بەهێز بەئەنجام ناگات. گریمانەی جیهانی هەیە، کاریگەری ژیریی دەستکرد لەسەر شەڕ و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایی، هەلومەرجی گەریلایەتی لە ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا و ئەمریلا و گەریلایەتی لە ساڵانی ١٩٧٠دا کە شۆڕشگێڕانی تورکیا ئەنجامیاندا و لە ساڵانی ١٩٨٠دا لە کوردستان ئەنجامیاندا، گۆڕیویانە.
ستراتیژی سەرەکی کە لەم ٤٠ ساڵەدا تاکتیکی شەڕی ئێمە ئاراستەدەکات، ستراتیژی شەڕی درێژخایەنی گەل بوو. ئەو ستراتیژە کە وەک بنەمایەک لە بەرامبەر ناکۆکی سەرەکی سەدەی ٢٠ هاتەئاراوە، بۆ بزوتنەوەکەمان کە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠ دەستیپێکرد، بووە ستراتیژی بنچینەیی. لەو چوارچێوەدا لە رێگەی شەڕی گەریلاوە شەڕی هەبوون بەڕێوەبرا. ئیتر ئەو گەلەی نکۆڵی لێدەکرا و دەخوازرا لەناببرێت، نەما و بووە خاوەنی ناسنامە. بەڵام هاوکێشەی جیهان کە لە ساڵانی ١٩٩٠دا گۆڕدران، بەهۆی تێکۆشانی چەوساوەکان و بە پەرەسەندنی تەکنەلۆژیایی و زانستی، پێویستی بە گۆڕینی ستراتیژی تێکۆشان کە دەبێت لە تێکۆشانی ئازادی گەلانیشدا بەرەوپێش ببرێت، تێکۆشان بە چەمکەکانی وەک دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی دەسەپێنێت. لەم چوارچێوەدا بزوتنەوەکەمان، درەنگیش بێت، کەوتە ناو گۆڕانکاری ستراتیژیک کە رێبەر ئاپۆ پێشبینی دەکرد. گەریلا بە گوێرەی ستراتیژێک کە دەگۆڕدرێت، ئامانجە تاکتیکیەکان، قۆڕەپانی چالکی، بە گوێرەی ئامانجی چارەسەری سیاسی کە گرتبوویەبەر، پێگەی خۆی سەر لەنوێ دیاری دەکات.
بێگومان ئەو گۆڕانکارییە، لە سەرەتادا نەک وەک نامۆبوون لە جەوهەری خۆی و گۆڕانکارییەک لە سەر بنەمای نکۆڵیکردن لەوەم بەپێچەوانەی ئەوە بۆ گەشەسەندنی جەوهەر و نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەردەمی، گۆڕانکاری هاتەئاراوە. گۆڕانکارییەک کە لێرەدا هاتە ئاراوە، نەک وەک نکۆڵییە، بەڵکوو بە مامەڵەکردنێک کە بە گوێرەی جەوهەری گەریلاوە بجوڵێتەوە، درێژخایەن بێت و قووڵایی بگۆرێتم کەوتەبەرباس. سەرەکیترین هۆکار بۆ ئەوەی ریال سۆسیالیزم و رێکخراوە گەریلاییەکانی دیکە سەرنەکەوتن ئەوەبوو و ئەوەش بووە مایەی ئەوەی خۆیان دووبارە بکەنەوە. بزوتنەوەکەمان، لەلایەکی دیکەوە لە پێشخستنی مێژوویی خۆیدا هێزی بەرەوپێشبرندی نیشاندا. لە بواری تێکۆشانی سۆسیالیست و دیموکراتیکی ئەو گەلانەدا وەک ئەزمونێکی زۆر گرنگ خرایەڕوو.
لە سروشتدا هەر دیاردەیەک کە هێزی ژیان نیشان دەدات، لە ئامانج و هێڵی ژیانیاندا بە یەکگرتوویی ناوخۆیی بە قۆناغی گۆڕانکاریدا تێپەڕ دەبن. ئەو دیالێکتیکەی گۆڕانکاری لە بواری کۆمەڵگای مرۆڤەکان و دامەزراوە و ئەو چەمکانەی دەیخوڵقێنن، بەرکارە و دەیانگرێتەخۆ. ئەوەی ناگۆڕێت ئەوەیە کە ناتوانێت هێزی ژیانی خۆی بخاتە ڕوو، مردووە یاخود لە سەرەمەرگدایە. بزوتنەوەی ئازادیمان کە لە کوردستان بە ئاشکراکردنی ئامانجە ئایدۆلۆژیەکانی خۆی بەرەوپێش چوو، بەم دیالێکتیکەی گۆڕنکاری سروشت و کۆمەڵگا پێینایە ناو قۆناغێکی گۆڕانکارییەوە. وەک لە سەرەتاشەوە هەوڵماندا بیخەینەڕوو، بزوتنەوەکەمان کە لە سەرەتاوە بەرەوپێشبردنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بە هێڵی ئازادییەوە بەستەوە، لە هەموو قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونیدا ئەوەی بۆخۆی بە بنەما گرتووە. لەبەر ئەوە هەرگیز بۆ ئێمە نەبووە کێشە کە بە تەنیا تێکۆشانی نەتەوەیی بۆ کوردان بکەین، خۆمان بەوەوە سنووردار نەکرد. ئێمە ئەوەمان بۆ خۆمان بە بنەماگرت کە ناسنامەی کوردان کە لەژێر نکۆڵی و سڕینەوەدا، لە ناو بنەماکانی ئازادی، دادپەروەری و ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزمیشدا گەشە پێبدەین. کاتێک تێکۆشان لەسەر ئەو بنەمایانە پێشخرا، گەشەسەندنی گرنگ لە تێکۆشانی نەتەوەیی دنیا و لە تێکۆشانی سۆسیالیست زیادکرا، ئەزمونی نوێی خوڵقاند.
تێکۆشانی گەریلا جێگەی خۆی لە دڵ و مێشکی کەس و جڤاکدا کردۆتەوە
پایە سەرەکییەکانی ئەم پەرەسەندنە و ئەزموونەی نێو پارتەکەمان، پشتی بەست بە گۆشەنیگای ئەو جڤاک و کەسانەی پێشخران بە ئامانجی ژیانی نوێ و کەسی نوێ و بونیادنانی ژن و پیاو. شەڕێکی نێوخۆیی مەزن لە مێژوویی تێکۆشانی چەکداریمان سەریهەڵدا لەپێناو ئافراندنی کەسی نوێ. هەڵبەت ئەزموونی پەکەکە لە جوگرافیا و بونیادی چاندی و مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە سەرچاوە دەگرێت وەک ئەزموونێکی جیاواز و ڕەسەن. ئەمەش لە پلەی یەکەمدا لە ڕێبەر و کەسێتییە کاریگەرەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت، لەگەڵ لەخۆپرسینەوە و ئافراندنی ناوەکی و شەهیدانی ئەم ڕێگەیە.
ناسنامەی کوردی لە کوردستان مەحکوم کرا بە ڕیشەکێشکردنی مێژووی و نقومکردنی لە کۆیلایەتی لەڕێگەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی هەزاران ساڵەوە. هەموو چەمکەکان لە جەوهەرەکەی خاڵی کران و شێوێنران. بەم هۆیەوە، دەبوو تێکۆشان بکرێت لەم بنبەستی کەسێتییەدا. هەروەک تێکۆشانی پەکەکە پێش هەموو شت پێویستی بە شەڕێکی ناوخۆیی مەزن بوو، تێکۆشانی کەسی. تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. سەرەتا بە هێڵی گشتی سەرەکی پەیدا بوو. بە هەر قۆناغێک گەشەی زیاتری دەکرد و هەروەها ئاستەنگی ناوەکی پراکتیکی هاتەپێش. ئەمە تێکۆشانێکی کلاسیکی نەبوو بە شێوازە باوەکان، بەڵکو هەموو ماناکانی تێپەڕاند. ئیتر پیاو و ژن و سیاسەت و شەڕ و دەوڵەت و چاند و ئەخلاق و خێزان و عەشق و تەڤگەر و کەس و ڕاستییەکانی ژیان بوونە هۆکاری تێکۆشان لەگەڵ پێکهاتنی مەزنترین شۆڕش لەم جوگرافیایە. تێگەیشتنێکی ئەخلاقی نوێ و ئازاد پێکهات، تێکۆشانێک پێکهات بە ڕێگەی ڕیشەیی دژی هەموو تێگەیشتن کلاسیک و فیوداڵییەکان کە دڵ و مێشکی گەلەکەمانی دەخنکاند، تێکۆشان واتە پیاوی نوێ و ژنی نوێ و کەسی نوێ و بونیادی جڤاکی نوێ. بەهۆی ئەم کەسێتییەوە، تەڤگەری ئازادیمان بوو بە تێکۆشانی گەریلا و شوێنی خۆی لە دڵ و مێشکی کەس و جڤاکدا کردەوە.
سەرکەوتنی گەریلای کوردستان بوو بە سەرچاوەی ئیلهامی ڕێکخستنی گەریلاکانی تر
بێگومان ئەم تێکۆشانە و پەرەپێدانی ئاسان نەبوو. لەلایەکی ترەوە، تێکۆشانێکی توند بەرامبەر دوژمن هەبوو، لەلایەکی تر، تێکۆشانێکی سەخت هەبوو دژی پەیوەندییە چینایەتییەکان و نەتەوەیی و ڕەگەزی و هەرێمییەکانی بەرامبەر تێکۆشان. هەروەها ڕاستی بەرخۆدانێک هەبوو بۆ ئەم هێڵەی تێکۆشانی تەڤگەرەکەمان، هەروەها ڕاستی خیانەت هەبوو دەیویست ڕاستی ڕژێمی دەسەڵاتدار بهێڵێتەوە و دژی ئەم هێڵە زیندووە ڕاست بێتەوە و لەنێو خۆی پارتەکدا ببێتە دەسەڵاتدار. هەزاران شەهیدی مەزن ڕێگەی بەرخۆدانیان ڕووناک کردووە و بوونە پێشەنگی تێکۆشان. هەروەها ڕاستی نقومبووی خیانەت پێداگر بوو لەسەر ناپاکی بۆ پێشنەکەوتنی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
لەکۆتاییدا، تێکۆشانی بێ وێنەی نێوان ئەم دوو هێڵە و هێزی سەرکەوتووی بەرخۆدان، بووە مایەی ئافراندنی بەهای هەمیشەیی تێکۆشانمان تا ئەمڕۆ. سەرکەوتنی هێزەکانی گەریلای کوردستان ئاسۆی سەرکەوتن و ئازادی کردەوە بۆ هەموو هێزە بەرخۆدەرەکانی دژی سیستەم و هەموو گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، بووە مایەی پەرەسەندنی شەڕی گەریلاکانی تر. ڕۆڵی تێکۆشانمان بۆ بەزاندنی سوپای تورک لە زۆر شوێن و بەتایبەت لە زاپ دەرکەوت. هاوکات، گەلانی جیهان و ژنان ڕۆڵی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستانیان لە بەزاندنی داعش بینی.
ئاشکرایە، پەرەسەندنی تێکۆشانی گەریلا سەرچاوەی هیوا و قارەمانێتی و ئیرادەی گەلان و ژنان و جڤاکی ناوچەکە و جیهانەوە بۆ کوردستان. هەمووان ئەم ڕاستییەیان بینی، شەڕی گەریلا و ئیرادەی ڕێکخستنی ڕەوا گەرەنتی پاراستنی ژن و جڤاک و وڵاتە.
گەریلاکان ژنانی کوردیان فێری شەڕ کرد لەپێناو ئازادی
تێکۆشانی گەریلا ئەمڕۆ چوار پارچەی کوردستانی تێپەڕاندووە و ئێستە گەیشتۆتە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین. بەڵکو لەوەش زیاتر، بۆتە ڕاستییەک و لای هەموو هێزە دژە سیستەمەکانی جیهان چاوی لێ دەکرێت. گەریلا هەوڵدەدات ئەم ئەرکە مەزنە بەجێ بگەیەنێت. یەکینەکانمان، هەپەگە و یەژاستار، وەک هێزێکی بێ وێنە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، نەوەک هەر بەتەنها وەک هێزی چەک و شەڕ، بەڵکو وەک هێزێکی گومانکەر لە هەموو گۆشەنیگا ناسیۆنالیستی و چینایەتیەکانی پیاوان و ژنان. بەهۆی ڕێکخستنەکەی پشت بەست بە پرەنسیپی گەریلایەتی ژن، تیۆری جیاکاری، ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن، کە ڕێبەرمان کردی بە شێوازی تێکۆشانی ئازادی لە سەخترین قۆناغەکانی تێکۆشان، بەهایەکی مەزنی پەیدا کرد.
بێگومان ئەمە کەسانێکی نەئافراند کە دەمودەست ئازادیان بەدەست دەهێنن، بەڵام فێری خود هۆشیاری و سەربەخۆیی و ڕێکخستنی ژیانی کردن بە زیهنیەتی ژنان، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو ئازادی. ژنان توانیان بەبێ پیاو لەنێو تەڤگەرەکان بژین، لە سەخترین ڕەوشدا تێکۆشان بکەن و ژیانیان ڕێکبخەن، بتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن و لەپێناو ئازادی خۆیان و ڕێبەریان تێبکۆشن. نزیکایەتی لە ژن بووە نرخێکی مەزن و نەریتێک.
ڕەنگە ئەم هەڵوێستە بەلامانەوە نامۆ بێت، بەڵام لە جوگرافیایەکی وەک کوردستان، ئافراندنی ئەم ڕاستییە لە ژیان و تێکۆشان دەسکەوت و ئەزموونێکی مەزنە. نابێت پەرەسەندنەکانی ڕێگەی ئازادی بەکەم بگیرێت. بەم مانایە، تێکۆشانی گەریلا لەم سەردەمەدا تێکۆشانی ئازادی ژنانە لە داوی سیستەمی پیاوسالاری و ئافراندنی شوێنی ژیانە لە دەرەوەی ئەم تەڵە و داوانە. ئەم هەڵوێستە جدی و زیندووەی ڕووەو ئایندە بەڕێوە دەبرێت، ناکرێت وەک پێشوو یان ئەزموونە شۆڕشگێڕییەکانی تر بەڕێوە ببرێت. زیهنیەتێک هەیە دەبێت بە هۆشیارییەوە دژی بوەستینەوە و بونیادی بنێین لەم ساتەدا. لەڕێگەی وێرانکردنی ڕۆح و جەستە و هۆشیاری ژنەوە بە ژەهر و پیسی تا ئاستێکی دڕندانە، بەها جڤاکییەکان پەراوێز دەخرێت. لەم کاتەدا، تێکۆشانی گەریلا وەک تێکۆشانی هابەش، دەبێت ئەم کێشە سەرەکی و گرنگە چارەسەر بکات.
گەریلایەتی واتە ئارەزووکردنی ئازادی
گەرەنتی سەرکەوتنی تێکۆشانی گەریلا، بونیادنانی ژیانێکە تێیدا ئیرادەی ژن وگەل هێزی سەرکەوتن بێت. ڕاستی شۆڕش و چارەسەر چیتر خەون و یۆتۆپیا و خەیاڵێک نییە چەند ساڵی تر بەدی بێت. ڕاستییەکە ئێستە دەئافرێنرێت.گرنگە لەمە بگەین. چونکە ئەمە یەکێکە لە کەموکوڕییەکامنی تێکۆشانی ئازادی لە مێژوودا. واتە دژی کۆیلایەتی ژن و نەبوونی ئازادی، بانگەوازی ئازادی و گەرەنتی سیستەمی کۆمەڵایەتی دەکەین بتوانین هەموو ساتێک تێیدا بژین، لەم ئازادییە تێدەگەین و بەرپرسین لە بونیادنانی. بیرکەوتنەوە لێرەدا گرنگە. ئەم فەلسەفەی سەرەکییە، دەبێت مرۆڤ هەموو شت بزانێت، دەربارەی زانین و فێربوون و ژیان و مێژوو و ژن و پیاو و زانست و ئایین و سیاسەت و ڕێکخستن، لەگەڵ عەشقی ڕاستی دەکرێت جیهانی لێکتێگەیشتن بئافرێت. نابێت مرۆڤ ڕێگەبدات سیستەمی باڵادەست جەستە و ڕۆح و هەست و بیری ژن کۆنترۆڵ بکات، ئەمەش بە سرووشتی بناسێنێت. لەگەڵ ئەم ڕەهەندانە، تێکۆشانی گەریلا و پەرەپێدانی لەسەر بناغەی ژنۆلۆکیا، تێکۆشانێکە بۆ بڵاوکردنەوەی بەهای ژن لە هەموو شانەکانی جڤاکدا. گەریلایەتی بەمانای وشە، واتە تاکێکی ئازادی گرێدراو بە ئازادییەوە. گەریلایەتی شێوازی ژیانە. گەریلایەتی واتە ژیان دژی کات. گەریلایەتی واتە تێپەڕاندنی ڕوانگەی باو و شێوازی ژیان و تایبەتمەندی کەسی باو. گەریلا واتە مرۆڤی ئازاد.
هێزی گەریلا شێوازێکی ژیانی سرووشتی پێکهێنا لەسەر بناغەی ژنۆلۆژیا و ئیکۆلۆژیا. گەریلای ئازادی کوردستان، دەکرێت ناوببرێن بە "ئیکۆ_گەریلا"، لە هەموو جێگەیەک تۆو دەچێنن، ناهێڵن مێروولەیەک ئێشی پێ بگات. خاوەنی زیهنیەتێکی ئیکۆلۆژین. کاتێک بنکە و پێگەی خۆیان دادەنێن، زیان بە سرووشت ناگەیەنن، کاتێک تونێل لێ دەدەن وەک تابلۆ لە جوگرافیای کوردستان، ئازار دەچێژن وەختێک درەختێک لە ئاکبەلەن دەبڕێتەوە و دارەکانی جودی و گابار دەسوتێن. گەریلای ئازادی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێیان کردەوە لە ئایدۆلۆژیای گەریلایەتی بە ڕوانگەی ئیکۆلۆژی لەسەر بناغەی ژنۆلۆژیا و کەسێتی ژن و ڕێبازی کوانتۆمی. گەریلایەتی سەدەی بیست و یەکەم لەسەر هێڵی عەگید و زیلان قووڵتر دەبێتەوە و مێژووی ئازادی کوردستان دەنوسێتەوە.
هیچ کەس ناتوانێت سوپای گەریلامان ڕابگرێت
هەنگاوی ١٥ ی ئاب تەنها لەپێناو ناسنامەی کوردی ئازاد نییە، بەڵکو لەپێناو دەرکەوتنی ناسنامەی پیاوی ئازاد و ژنی ئازادە. دەرکەوتنی هەر ئازادییەک بەرئەنجامی پێویستی جڤاکی مێژووییە. کاروانی گەریلامان کە بەفەرمی لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ دەستی پێ کرد، ئێستاش بەگوێرەی ئەم دیالەکتیکی ئازادییە بەردەوامە. هەروەها ڕێبەر قارەمانانە شەڕی گەلی مەزنی پەرەپێدا بۆ چارەسەری پرسی کورد. دەبێت هەڵەبوون و لۆژیکی مەحاڵێتی سەرکوت و چەوسانەوەی گەلی کورد بەگوێرەی سیاسەتی نکۆڵی و وێرانکاری چەند ساڵە زیاتر بکرێت. چارەسەری تێکۆشانی گەریلا لە کوردستان واتە تێکۆشانی فراوانتر.
هێزی ڕێکخستنی پێشەنگایەتی و پەیوەندی پتەوی هەڤاڵێتی هەموو هەوڵەکانی پووچەڵ کردەوە. بڕیاری ١٥ ی ئاب، بەڵێنێکە بۆ گرێدانەوەی گەلانی ئازاد و هەڤاڵێتی پیرزۆ و ژیانی ئازاد لە کاروانی گەریلادا. گرنگە مرۆڤ ئەم پرەنسیپە بدۆزێتەوە. هەموو دیاردەیەکی گەشەکردوو کاریگەر دەبێت بە فاکتەری دەرەکی، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەرە بە خەسڵەتە بنەڕەتییەکەی.
لە سەرەتای تێکۆشانی گەریلاوە، قارەمانێتی ئازادی دژی باڵادەستی و تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و پێداگری بەسەر ڕێکخستمان زاڵبوو. ئەم کەسێتییە لە تێکۆشانی ئازادیمان گەشەکردوو و قووڵتر بۆتەوە. ئەگەر وا نەبێت، تێکۆشان سەرناگرێت. ئەمڕۆ هەزاران گەریلا بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید بەرخۆدان دەکەن. ڕۆحی ١٥ ی ئاب و شێوازی عەگید لە زاپدا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست. ئەم ڕۆحە بۆتە کابوسی دوژمن. بەبێ ئەم ڕۆحە بەرخۆدانی فیداکاری ڕێدور و ئەردەم و گارزان بەدی نەدەهات. هەڵوێستی هەڤاڵ دەستان لە نوسێبین جیاواز نییە لە شێوازی زیلان. ئەمڕۆ هێزی گەریلا ڕووەو سەرکەوتن دەچێت لەسەر هێڵی عەگید و زیلان. کاتێک ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب تێدەپەڕێنین و دەچینە ساڵی ٤٠، شەڕی گەریلا لە زاپ ڕێگە لە دوژمن و داگیرکەر دەگرێت و ناهێڵێت تێپەڕێت. ڕۆژئاوای زاپ بۆتە گۆڕستانی فاشیزم.
ساڵی ٢٠٢٣، ڕۆحی ١٥ ی ئاب گەیشتە لوتکە لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان. ئەم ڕۆح و هێزە هەنگاو بە هەنگاو لە دێرسیم تا بۆتان، لە سەرحەد تا خەرزان، لە ئامەد تا زاپ، تەشەنە دەکات. کاتێک یەکەمجار ئەم تێکۆشانەمان دەست پێ کرد، تەنها ڕاستییەکانمان هەبوو بۆ باوەڕکردن. ئێستە سوپای گەریلامان هەیە لەسەر بناغەی ئەزموونی ٤٠ ساڵ تێکۆشان شەڕ دەکات، هەزاران شەهیدمان هەیە، خاوەنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و ڕەگەزی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەیە. مەحاڵە کەس ئەم هێزەی گەریلا ڕابگرێت. سەرکەوتن بۆ گەریلاکانی سەر بە ڕێبازی عەگیدە.
هـ . ب